بەپێی نوسراوەکە، ئەو خوێندکارانەی نمرەی ھەڵسەنگاندن و نیوەی وەرز (١٠-٢٠-١٠)یان ھەیە، پێویستە تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز لەسەر ٦٠ نمرە ئەنجام بدەن.

دەشڵێت، ئەو خوێندنگایانەش کە تاقیکردنەوەی ٢٠ نمرەیان نەکردووە و تەنیا نمرەی ھەڵسەنگاندنیان ھەیە، پێویستە تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز لەسەر ٨٠ نمرە بکەن.

لای خۆشیەوە عومەر محەمەد جێگری بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بڕیارەکەی وەزارەت تەنھا ئەو خوێندنگانە دەگرێتەوە کە ھەر لە سەرەتای دەستپێکردنی خوێندنەوە دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن کە ژمارەیان لەسنوری پارێزگای سلێمانی نزیکەی ١٢٥ خوێندنگەیە.

وتیشی، چارەنوسی ئەو خوێندنگانەی تر نادیارە کە ھێشتا دەوامیان نەکردووە.