کوردستان

ئەمڕۆ ٢٨ی کانوونی یەکەم، ١٣ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر کۆمەڵکوژیی رۆبۆسکی لە سنووری پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان، رۆژی ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ لە نزیک سنوورەکانی عێراق و تورکیا، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی کۆمەڵێک لە ھاوڵاتیانیانی کوردیان کرد و بەھۆیەوە ٣٤ کەس کە ١٩ کەسیان مێرمنداڵ بوون گیانیان لەدەستدا.

ھەرچەندە دواتر حکومەتی تورکیا دانینا بەوەی بە ھەڵە ئەو کۆمەڵە کەسەی کردووەتەئامانج، بەڵام کەسوکاری قوربانییەکانی قەرەبوونەکردووەتەوە و بەرپرسیارانی ئەو کۆمەڵکوژییە رووبەڕووی سزای یاسایی نەکراونەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە بەشی یاسایی مەکتەبی سیاسی یەکێتی/کەرکوک دوای تەرخانکردنی تیمێک لە پارێزەران بە مەبەستی بەرگریکردن، توانرا ئەو دوو جووتیارە لەلایەن دادگاوە ئازاد بکرێن. 

ئەو دوو جووتیارە چەند رۆژێکە لەسەر سکاڵای سوپای عێراق لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون، کە کوردن و خەڵکی تۆپزاوەن. 

بە وتەی سەرچاوەیەکیش لە دادگای کەرکوک، ئەمڕۆ ئەو دوو جووتیارە بە کەفالەتی یەک ملیۆن دینار ئازادکراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سکاڵاکە تایبەتە بە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کە لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون، ئەندامی فراکسیۆنی رافیدەین لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە.

سکاڵاکارەکان داوایانکردووە دادگای فیدڕاڵی ماددەکانی ١ و ٩ و ١٥ و ٢٢ و ٣٦ لە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە نادەستوری دابنێت کە پەیوەندیدارن بە کورسی کۆتاکان و دانانی ھەرێم بە یەک بازنەی ھەڵبژاردن.

رۆژی ٣ی ئەم مانگەش دادگای فیدڕاڵی بڕیاردانی لەسەر ئەو سکاڵایە بۆ ئەمڕۆ دواخست.

پێشتریش کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی داگای فیدڕاڵی کردبوو تێیدا پیشنیازی کردووە، بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کورسی پێکھاتەکان بەسەر پارێزگاکاندا دابەش بکرێت بەجۆرێک چوار کورسی بۆ ھەولێر،  چوار کورسی بۆ سلێمانی و سێ کورسی تریشی بۆ دھۆک بێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دووجار لەلایەن فڕۆکەی نەناسراوەوە گوندی توتەقەڵ لە سنوری ناحیەی ئاغجەلەری سەر بە قەزای چەمچەماڵ بۆردوومان کراوە. 

وتیشی، بەپێی زانیارییەکان بەھۆی بۆردوومانەکەوە قوربانی ھەیە، ترس و دڵەڕاوکێش لای ھاوڵاتیانی ناوچەکە دروست بووە. 

ساڵی رابردووش ئەو گوندە لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆردوومان کرا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دادگای فیدڕاڵی ئەمڕۆ بۆ بڕیاردان لەسەر ئەو سکاڵایە کۆبووەوە کە دژی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە، بەڵام بڕیاردانی لە بارەی سکاڵاکەوە بۆ ٢١ی مانگی داھاتوو دواخست.

پەیامنێری کوردسات نیوز لە نێو ھۆڵی دادگاوە رایگەیاند، لە دانیشتنەکەدا پارێزگای ھەڵەبجە وەک بازنەی چوارەم بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا و دادگاش داوای لە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان کرد تا ٢١ی مانگی داھاتوو، بە نوسراوێک رێژەی دانیشتوانی ھەڵەبجە و چۆنیەتی دابەشکردنی کورسی پێکھاتەکان لە بەسەر پارێزگاکانی ھەرێم دیاری بکات.

لە دانیشتنەکەدا نوێنەری کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان داوای کاتی کرد بۆ تاوتوێکردنی داواکارییەکەی دادگای فیدڕاڵی و وەڵامدانەوەی داواکارییەکەی لە دانیشتنی داھاتوودا، ھاوکات لە دانیشتنەکەدا نوێنەری پێکھاتەکانی تورکمان و ئاشور ئامادەبوون و دادگاش رەتیکردەوە وەک لایەنی سێیەم گوێیان لێ بگیرێت.

لەو سکاڵایەدا، سکاڵاکارەکان داوایانکردووە دادگای فیدڕاڵی ماددەکانی ١ و ٩ و ١٥ و ٢٢ و ٣٦ لە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە نادەستوری دابنێت کە پەیوەندیدارن بە کورسی کۆتاکان و دانانی ھەرێم بە یەک بازنەی ھەڵبژاردن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق سکاڵایەکی زیاد جەبار سەرۆکی پێشوویی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کە تایبەتە بە یاسای ھەڵبژاردن، بۆ ٢١ی مانگی داھاتووی دواخست.

لە سکاڵایەدا، سکاڵاکار داوای کرد دادگای فیدڕاڵی ماددەکانی ١ و ٩ و ١٥ و ٢٢ و ٣٦ لە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە نادەستوری دابنێت کە پەیوەندیدارن بە کورسی کۆتاکان و دانانی ھەرێم بە یەک بازنەی ھەڵبژاردن.

کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق کە ئەرکی بەڕێوەبردنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لە ئەستۆ گرتووە، سەرچاوەیەکی باڵایان بۆ کوردسات نیوزی ئاشکرا کرد، بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی، ھێندەی تر ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆنی قورس تر کرد و بە دووریشی دەزانێت بەو ماوە کەمەی لە بەردەمیاندا ماوە، ئامادەکارییەکان تەواو بکات بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەکە لە کاتی خۆیدا، بەو ھۆکارەش ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوادەکەوێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەھۆی خراپبونی کوالیتی نەوتەکەی و گۆڕانی بۆ کۆندێسەید، لەئێستادا کۆمپانیای (پێت ئۆیڵی تورکی) کارەکانی بلۆکی نەوتی چیاسورخی راگرتوە.

بەپێیی زانیارییەکان لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا کۆمپانیا تورکییەکە لەبەرئەوەی بتوانێت نەوتی بلۆکی چیاسورخ ھەناردە بکات، نەوتی خاوی کڕیووە و تێکەڵی کردووە، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە و بەرھەم ھێنانی راگرتووە. 

پێت ئۆیڵ لە سێ رۆژی رابردوودا سەرجەم کارمەندەکانی ناردوەتەوە بۆ ماڵەوە و پێی راگەیاندوون لە دوای سەری ساڵی نوێوە گرێبەستیان نوێ ناکاتەوە.

کۆمپانیایی پێت ئۆیڵی تورکی خاوەنی بلۆکی نەوتی چیاسورخە لە سنوری ناحیەی قۆرەتوو لە گەرمیان.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکەی شاناز ئیبراھیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق...

بەڕێزان خانەوادەی لیوا ھاشم

بەبیستنی ھەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی فەرماندە و تێکۆشەری دێرین لیوا (ھاشم مام عەلی کۆیی)،زۆر غەمباربووم. 

پرسە و سەرەخۆشی لەخۆتان و خانەوادە نیشتمانپەروەرەکەتان ئەکەم و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانم. 

خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت، سەبرو ئارامی بەھەمووان ببەخشێت.

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز لە شاری ھەولێر رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نزیک کۆمەڵگەی شاوێس لەسەر رێگەی شەقڵاوە، دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە بیستراوە، بەپێی زانیارییەکان دەنگی تەقینەوەی ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو بوون، کە ھەوڵیانداوە ھێزەکانی ئەمریکا بکەنە ئامانج.

پەیامنێری کوردسات نیوز وتیشی، ئەو شوێنەی دەنگەکەی لێبیستراوە، دەکەوێتە سەر رێگەی شەقڵاوە و نزیکە لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ھەولێر، زیانەکانیش نەزانراون و ھێزە ئەمنییەکانیش ھیچ زانیارییەکیان ئاشکرانەکردووە.

ئەو ھێرشە لەکاتێکدایە، ئێوارەی رۆژی دووشەممە بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو، ھێرشکرایە سەر ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر و بەھۆیەوە سێ سەربازی ئەمریکی بریندار بوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بافڵ...

کۆچی دوایی فەرماندە و پێشمەرگەی دێرین، لیوا ھاشم ناسراو بە (ھاشم مام عەلی کۆیی) لە دڵەوە نیگەرانیکردم.

کاک ھاشم تێکۆشەرێکی دێرین و دیاری رۆژە سەختەکانی شۆڕشی نوێ بوو، دڵسۆزییەکەی کردبوویە یەکێک لە نزیکەکانی سەرۆک مام جەلال و لەھێزەکانی سکرتاریەت و پاشان لە ھێزەکانی ٧٠، خزمەتێکی بەرچاوی پێشکەشکرد.

پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار و خانەوادە سەربەرز و تێکۆشەرەکەیان دەکەم و لە خوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرینی شادبکات.

دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەراتی تەندروستی پارێزگای کەرکوک بڵاویکردەوە، بۆ ساڵی ٢٠٢٤ چەندین پلانیان ھەیە بۆ برەودان بە کەرتی تەندروستی و پشتیوانیکردنی توشبووانی شێرپەنجە و بەرەوپێشبردنی تاقیگەکان و ئامادەکردنی سەرجەم دەرمان و پێداویستییە تەندروستییەکان. ھەروەھا پلانیان ھەیە کە نەخۆشخانەی ٤٠٠ قەرەوێڵەیی تەواو بکەن بۆ ئەوەی ساڵی داھاتوو خزمەتی خەڵک بکات. 

سەبارەت بە ئامارەکانیش رایگەیاند، لەئەمساڵدا زیاتر لە یەک ملیۆن و ٧٥٤ ھەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەکانی کەرکوکیان کردووە و  ٣٤ ھەزار و ٢٩٣ مناڵیش لە سنوری پارێزگاکەیان لەدایکبوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دەقی پەیامەکە... 

بەڕێزان خانەوادەو کەسوکاری لیوا ھاشم مام عەلی کۆیی

بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی فەرماندە و پێشمەرگەی دێرین (لیوا ھاشم مام عەلی کۆیی)م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، ھاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، ھیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری ھەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەھەشتی بەرین بێت.


کۆسرەت رەسول عەلی

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەمال کۆچەر ئەندامێکی لیژنەی دارایی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، حکومەتی فیدراڵ بە رەسمی ئامادەیی نیشانداوە بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم راستەوخۆ لە رێگەی ھەژماری بانکییەوە، حکومەتی ھەرێمیش تاڕادەیەک رازییە بە پرۆسەکە.

وتیشی، تەواوی لایەنەکان جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و عێراق دەکەنەوە، بەتایبەتیش کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم، بۆیە چاوەڕواندەکرێت سەرەتای ساڵی داھاتوو ئەو کێشەیە چارەسەربکرێت، دواتریش قۆناغ بە قۆناغ کێشەکانی نێوان ھەردوولا چارەسەربکرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بەھیچ شێوەیەک باسی ناردنی بڕی ٧٠٠ ملیار دیناری دیکە وەک قەرزێکی دیکە بۆ مووچەی فەرمانبەران نەکراوە.

وتیشی، تا ئێستا ھیچ بڕیارێک نییە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەکۆبوونەوەکانی داھاتوودا پرسی لەو شێوەیە تاوتوێ بکات و حکومەتی عێراق لەئێستادا چاوەڕوانی ھاتنی وەفدی ھەرێمە.

بڕیارە ئەم نزیکانە وەفدێکی حکومەتی ھەرێم بچێتەوە بەغداد بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک لەناویاندا، چارەسەری کێشەی مووچە لە رێگەی ھەموارکردنەوەی یاسای بودجە و گواستنەوەی موچەی فەرمانبەران بۆ سەر بودجەی حاکیمە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە...

کۆچی دوایی لالە سەرحەد خەلیفە یونس، کەسایەتی دیاری ئێلی جاف و ریشسپیی عەشیرەتی رۆغزایی لەدڵەوە نیگەرانیکردم.

‎بۆ ئەم ماتەمە پرسە و ھاوخەمیی قووڵمان ئاڕاستەی ھەڤاڵ سالار سەرحەد، ئەندامی سەرکردایەتی و کوڕان و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرز و خانەدانی لالە سەرحەد دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم.

‎لالە سەرحەد کەسایەتییەکی دیاری کۆمەڵایەتی و ناسراوی گەلەکەمان بوو، ھەمیشە دیوەخانەکەی لەخزمەت خەڵک و چاکەی گشتیدا بوو، نەوەکانیشی رۆڵێکی گرنگ و باڵایان گێڕاوە لە شۆڕش و خەباتی گەلەکەماندا.

‎لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوومان بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامی سەرەخۆشیی خاتوو شاناز ئیبراھیم ئەحمەد بۆ کۆچی دوایی لالە سەرحەدی خەلیفە یونس.

بەڕێزان خانەوادەی لالە سەرحەدی خەلیفە یونس
بەڕێزان خزمانی عەشیرەتی رۆغزایی جاف

بەبیستنی ھەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی (لالە سەرحەدی خەلیفە یونس) سەرۆکی عەشیرەتی ڕۆغزایی جاف، غەمباربووم. 

پرسە و سەرەخۆشی لەخۆتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان ئەکەم و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانم. 

خوای گەورە لە لالە سەرحەدی کۆچکردوو خۆش بێت، سەبرو ئارامی بەھەمووان ببەخشێت.

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...8788899091...674