ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پێدانی قەرزی دیکەی بۆ موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم تاوتوێ نەکرد
کوردسات نیوز
٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
١٬١٧٦
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بەھیچ شێوەیەک باسی ناردنی بڕی ٧٠٠ ملیار دیناری دیکە وەک قەرزێکی دیکە بۆ مووچەی فەرمانبەران نەکراوە.
وتیشی، تا ئێستا ھیچ بڕیارێک نییە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەکۆبوونەوەکانی داھاتوودا پرسی لەو شێوەیە تاوتوێ بکات و حکومەتی عێراق لەئێستادا چاوەڕوانی ھاتنی وەفدی ھەرێمە.
بڕیارە ئەم نزیکانە وەفدێکی حکومەتی ھەرێم بچێتەوە بەغداد بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک لەناویاندا، چارەسەری کێشەی مووچە لە رێگەی ھەموارکردنەوەی یاسای بودجە و گواستنەوەی موچەی فەرمانبەران بۆ سەر بودجەی حاکیمە.