دوو جووتیارە دەستگیرکراوەکەی تۆپزاوە بە کەفالەت ئازادکران
کوردسات نیوز
٢٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
١٨٣
سەرچاوەیەک لە بەشی یاسایی مەکتەبی سیاسی یەکێتی/کەرکوک دوای تەرخانکردنی تیمێک لە پارێزەران بە مەبەستی بەرگریکردن، توانرا ئەو دوو جووتیارە لەلایەن دادگاوە ئازاد بکرێن.
ئەو دوو جووتیارە چەند رۆژێکە لەسەر سکاڵای سوپای عێراق لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون، کە کوردن و خەڵکی تۆپزاوەن.
بە وتەی سەرچاوەیەکیش لە دادگای کەرکوک، ئەمڕۆ ئەو دوو جووتیارە بە کەفالەتی یەک ملیۆن دینار ئازادکراون.