کوردستان

لە کۆبوونەکەدا بافڵ تاڵەبانی ئامانجی سەردانەکەی بۆ بەغدا و گرنگی کۆبوونەوەکانی چەند رۆژی رابردووی بۆ ئەندامانی یەکێتی لە بەغدا روونکردەوە گفتوگۆی لەبارەوە کرا و وەڵامی سەرنج و پرسیارەکانی ئەندامانی مەڵبەندی دایەوە.


لەبارەی ھەڵوێست و ستراتیژی یەکێتییەوە ھاوسەرۆک رایگەیاند، یەکێتی بەھەمان رۆحییەت و روئیای نیشتمانییانەی مام جەلالەوە کاردەکات و ھەڵگری رێبازی چەپکە گوڵەکە دەبێت. بڕوای تەواومان بە کاری پێکەوەیی و ھاوبەش ھەیە و پێشوازی لە ھەر ھەوڵێک دەکەین کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان بکات. دەرگامان بۆ ھەر ھێز و لایەنێک کراوەیە کە بیەوێت پێکەوە لەپێناو کوردستان و خەڵکە خۆشەویستەکەی کاربکەین.

بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە گرنگی و پێگەی سیاسی یەکێتی لە بەغدا کرد و وتی، چالاکییە سیاسی و دیبلۆماسییەکانمان لە بەغدا زیاتر دەکەین، چونکە بڕوامان بەوەیە ئەگەر بمانەوێت مافی گەلەکەمان و کێشەکانمان لەگەڵ ناوەند لەسەر بنەماکانی دەستوور جێبەجێبکەین، دەبێت چالاکانەتر کاربکەین و لەگەڵ دۆستەکانمان بەردەوام لەپەیوەندیدابین لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان. بۆ ئەوەش مەڵبەندی یەکێتی راسپارد درێژە بەسیاسەتی ھاوبەشی بدەن لەگەڵ ھەموو ھێز و نەتەوە و پێکھاتە جیاجیاکانی بەغدا و لەھەماھەنگی بەردەوامدابن بۆ جێبەجێکردنی خواستەکانی خەڵکی کوردستان.


یەکڕیزی و یەکدەنگی گەلی کورد تەوەرێکی تری کۆبوونەکەوە بوو و ھاوسەرۆک رایگەیاند، یەکێتی ھەمیشە بڕوای بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن ھەبووە و ئاماژەی بەڕۆلی یەکێتی کرد لەچارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا و وتی، دەبێت پەرە بەو پەیوەندییە مێژووییە بدەین کە سەرۆک مام جەلال بەردی بناغەی داناوە، بەھەمان رۆحییەت لەگەڵ دۆستەکانمان بەردەوامبین و وەک ھەمیشە یەکێتی دەبێت مەرجەع  و خاڵی کۆکەرەوەی جیاوازییەکان بێت. لەپێناو گەلەکەمان درێژە بەخەباتی نیشتمانی خۆمان بدەین و بەھیچ شێوەیەکیش سازش لەسەر ھێڵە گشتی و ستراتیژییەکانمان ناکەین تەنھا لەسەر مافی کورد و بەرژەوەندی گەلەکەمان نەبێت کەئەمەش شانازی یەکێتیبوونمانە لەھەموو قۆناغەکانی خەباتدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەدیدارێکدا بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەڕۆڵی مەسیحییەکان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان کرد کە بەدرێژایی مێژوو رۆڵێکی گرنگییان بینیووە لە بونیادنانی ئاشتەوایی و قوڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیان لە ناوچەکە.


ھاوسەرۆک روونیشیکردەوە یەکێتی باوەڕی تەواوی بە پێکەوەژیانی ھەموو نەتەوە، پێکھاتە و ئاین و ئاینزاکان ھەبووە و پارێزگاریش لەو تایبەتمەندییە کە یەکێکە لەکۆڵەکەکانی دیموکراسی و گیانی پێکەوەیی لەھەرێم بەئەرکی خۆمانی دەزانین. داکۆکیکارێکی سەرسەختیش دەبین بۆ پاراستنی ماف و داخوازییەکانی مەسیحییەکانی ھەرێم و عێراق کە پێکھاتەیەکی رەسەن و دانەبڕاوی ئەم گەلەن.


لەبەرامبەردا کاردیناڵ مارلویس ساکۆ ئاماژەی بە ھەوڵەکانی سەرۆک مام جەلال کرد کە لەرابردوودا چەتری کۆکەرەوەی ھەموو پێکھاتە و لایەنەکان بووە و زیندووکەرەوەی گیانی تەبایی و یەکترقبوڵکردن بووە. راشیگەیاند ئومێدی تەواومان بە سەرکردایەتی نوێی یەکێتی ھەیە کە بتوانێت بە ھەمان رۆحییەتی مام جەلال کاربکات و درێژە بەو رێبازە بدات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەرین رایگەیاند، ھێزەکانیان لە یاریدەدەرێتی ئاسایشی چوارقوڕنە دوای وەرگرتنی زانیاری دروست و وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەر سێ گەنجیان دەستگیرکرد، کە تۆمەتباربوون بە دزیکردن لە قاسەی "مزگەوتی شافعی" ناحیەی چوارقوڕنە.


ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبارەکان دوای دەستگیرکردنیان دانیان بەوەدا ناوە، کە قاسەی مزگەوتەکەیان شکاندوەو پارەی خێرخوازانیان دزیوە.


ئاسایشی راپەڕین ئاشکراشیکردووە، بە فەرمانی دادوەر بەپێی ماددەی ٤٤٤ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوتەوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەبار مستەفا سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین لە ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، واژوو کردنی ئەم یاداشتە ھاوکارو  کارئاسان دەبێت بۆ دەزگای گشتی کاروباری مین لە ڕاپەڕاندنی کاروبارە لۆجستی و تەکنیکیەکانی دەزگای مین. 


راشیگەیاند، رێکخراوەکە کار لەسەر پاککردنەوەو ھۆشیارکردنەوەو کۆمەککردنی دەزگای مین دەکات بەم ھەنگاوەش دەتوانن بڕێکی زۆری ئەو زەویانەی بە مین پیس کراون پاک بکرێنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٥٢٨ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ١٠ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٥٩٤ تووشبووی تری ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دیدارێکدا گفتوگۆکرا لە بارەی دەرئەنجامی سەردانەکەی وەفدی باڵای یەکێتی بۆ بەغدا و دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق، ھێز و لایەنە سیاسییەکان و باڵیۆز و دیپلۆماتکاران. ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق، یەکڕیزی ماڵی کورد و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ بەھێزترکردنی پێگەی ھەرێم تاوتوێکران.


بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد بەغدا گرنگی سیاسیی خۆی ھەیە و چالاکییە دیپلۆماسییەکانمان لە ناوەند زیاتر دەکەین و لە ھەوڵی بەردەوامدا دەبین بۆ بەدەستھێنانی مافەکان و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان.

لەگەڵ دۆستەکانمان لە پەیوەندیدا دەبین و ھەر ھێز و لایەنێکیش ویستی چاکسازی ھەبێت و بڕوای بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن ھەبێت پێشوازی لێدەکەین. دەبێت چارەسەری ڕیشەیی بۆ کێشە ھەڵپەسێردراوەکان بدۆزینەوە و ھەمووان پێکەوە عێراق بەرەو کەناری ئارامی ببەین، ئەمەش پێویستی بە کۆدەنگی و یەکڕیزی سەرجەم لایەنەکانە.


سەبارەت بە ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق ھاوسەرۆک ڕایگەیاند، بە ڕاشکاوی بە ھەموولایەکمان ڕاگەیاندووە لەگەڵ ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردین لە کات و ساتی خۆیدا و زەمینەی لە باری بۆ بڕەخسێنرێت لە پێناو سەقامگیری سیاسی و زاڵبوون بەسەر ناکۆکییەکاندا.


لە تەوەرێکی تری دیدارەکە گفتوگۆ لە بارەی ئازادی ڕادەربڕین و سزادانی سیاسی و دەستگیرکردنی گەنجەکانی بادینانەوە کرا و بافڵ تاڵەبانی ڕوونیکردەوە، ئەدەبیاتی یەکێتی خاڵییە لە سنووردارکردنی ئازادی ڕادەربڕین و بە ھەموو شێوەیەکیش دژی بەرتەسککردنەوەی ئازادییەکان و دانانی بەربەستین لە بەردەم کاری میدیایی. باوەڕی نەگۆڕمان بەوەیە زەمینەی لەبار بڕەخسێنرێت بۆ میدیاکاران تاوەکو پیشەییانە کاری خۆیان بکەن و سنوورەکانی ئازادی کەسی نەبەزێنرێت. چونکە یەکێک لە کۆڵەکەکانی پێشخستنی دیموکراسی ھەرێمی کوردستان ئازادی بیروڕا و ھەبوونی میدیای سەربەخۆ و ئازادە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوێنەری پارتی یەکێتی دیموکرات "پەیەدە" لە ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نوێنەری خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا لە ھەرێمی کوردستان و بەرپرسی پەیوەندییەکانی "پەیەدە" و ئەندامێکی نوێنەرایەتی "پەیەدە" لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر دەستگیرکراون کە بۆ پێشوازی ژمارەیەک ڕۆشنبیر کە لە ئەوروپاوە دەھاتن بۆ ھەرێمی کوردستان چوونەتە فڕۆکەخانە.


ھاوکات نوێنەرایەتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا لە ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئەندامەکانیان بە بێ ھیچ ھۆکارێک لە فڕۆکەخانەی ھەولێر دەستگیرکراون. داواشیکردووە بە زووترین کات ئەندامەکانیان ئازاد بکرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی سەبارەت بە گرژی و ئاڵۆزییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی ھەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە ماوەی ڕابردوو چەندین جار چەکدارانی "پەکەکە" پەلاماری ھێزی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکانی ھەرێمی کوردستانیان داوە و ھەموو ھەوڵیان بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایشی ھەرێمی کوردستانە.


ئاماژەی بەوەشداوە "پەکەکە" چەندین ھاووڵاتی خاوەن ڕەگەزنامەی ئەوروپاییان ناردووە بۆ ناو ھەرێم بۆ بە کارھێنانیان وەک ئامرازێک بۆ تێکدانی سەقامگیریی ھەرێم لە ژێر ناوی گرووپی بەناو ئاشتی و ئازادی، بەڵام پاراستنی ئارامی و سەقامگیری ھەرێم بە گشتی و ھەولێری پایتەخت ھێڵی سوورە و ڕێگا نادەن لە ژێر ھیچ بیانوویەک و لە ژێر ناوی ھیچ گرووپێک ئەو سەقامگیریە تێکبدرێت.


وەزارەتی ناوخۆ داواش لەو گرووپانە دەکات ئەگەر بە ڕاست نیازیان ئاشتی و ئارامییە، با ڕووی قسەکانیان ئاڕاستەی قەندیل بکەن، و داوا لە پەکەکە بکەن چیتر دەست نەخاتە ناو کاروبارەکانی ھەرێم.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاند، بەھۆی کەمبوونەوەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەڵمانیا داواکاری مافی پەنابەرییان پێشکەشکردووە زیادی کردووە.


ڕوونیشیکردووەتەوە، لە مانگی ئایاری ڕابردوو ٨ ھەزار و ٢٧٨ داواکاری نوێ پێشکەشکراوە، زۆرترین داواکاریش بە پلەی یەکەم لەلایەن سورییەکانەوە پێشکەش کراوە، کە ٣ ھەزار و ٧٧٦ داواکاریی بووە، بە پلەی دووەم ئەفغانییەکان ھەزار و ٥٩٤ و بە پلەی سێھەمیش عێراقییەکانن کە ٦٥١ داواکارییان پێشکەش کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(موارد قەڕەیڵان) ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەری پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ستێرک تیڤی ڕایگەیاند: لەگەڵ ئەوەی پەیوەندیان لەگەڵ پارتی ھەیە، بەڵام لەناردنی ئەو ھێزە بۆ چیای مەتین ھیچ ھەماھەنگییەکیان لەگەڵ نەکراوە و ھاتنی ئەو ھێزە زۆرە بۆ شەڕ بووە.


(موارد قەڕەیڵان) ڕەتیکردەوە، پەکەکە بە مووشەکەی ئۆتۆمبێلی پێشمەرگەی کردبێتە ئامانج و داوایکرد لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بکرێت. (موارد قەڕەیڵان) ڕاشیگەیاند: بوونی پەکەکە لە قەندیل، بە پێی ڕێککەوتنێک بووە.


قەرەیڵان ئاشکراشیکرد "پێش سێ مانگ لە ڕێگەی دۆستەکانیان لە تورکیا پەیامی ئەردۆغانیان پێگەیشت کە داوای ئاگربەستی لە باکوری کوردستان کردووە، لە بەرامبەردا حکومەتی ئەنقەرە بەرامبەر چالاکییەکانی پەکەکە لە بەشەکانی تری کوردستان بێدەنگ دەبێت، بەڵام ھەرزوو سەرکردایەتی قەندیل لەو گەمە و پیلانەی تورکیا تێگەیشتن، ھەوڵیاندا ئەو پیلانەی تورکیا بۆ سەرکردایەتی پارتی ڕوون بکەنەوە بەڵام دەرفەتیان نەڕەخساند".

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"نەوزاد کامیل" بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ٤٦ ملیار و ٤٢٢ ملیۆن دینار وەک کۆتا قۆناغی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٠ گەیشتۆتە ھەرێم و لە ئەمڕۆوە لەسەرجەم ناوچەکانی ھەرێم دەست بە دابەشکردنی چەکی پارەکانیان دەکرێت.

رونیشیکردەوە، بۆ پارێزگای سلێمانی ٢٣ ملیار و ٧٥٠ ملیۆن دینار و بۆ پارێزگای ھەولێر ١١ ملیار و ٩٠٧ ملیۆن دینار و بۆ دھۆکیش ١٠ ملیار و ٧٦٥ ملیۆن دینار نێردراوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"فەھد حامد" قایمقامی شەنگال بە وەکالەت بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو ١١ ھاوڵاتییە پێشتر لەلایەن داعشەوە کوژراون و لە ھەرسێ گۆڕستانی رەشەکە و شێخ حەسەن و شەرەفەدین بەخاکسپێردراون، بەڵام ئەمڕۆ ئەو تەرمانە دەگوازرێنەوە بۆ گۆڕستانی زێدی خۆیان.



 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ھاوکات بڕیارە ئەمڕۆ وەفدی باڵای یەکێتی لە بەغداد بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی، چەند کۆبوونەوەیەک لەگەڵ کەسایەتی و لایەنە عێراقییەکان ئەنجام بدات.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
کۆبونەوەکان لە چوارچێوەی ئەو دیدار و کۆبونەوانەدایە کە وەفدی یەکێتی لەگەڵ لێپرسراوان و سیاسەتمەتدارانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی رەوشی سیاسی و ئەمنی و دوایین پێشھاتەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان لە بەغداد ئەنجامی دەدات.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەفدێكی ئەمریكی بە سەرپەرشتی رۆبەرت وۆلەر كۆنسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەرێم كۆبووەوە و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی گرنگیدان و پێشخستنی كەرتی تایبەت لە هەرێمی كوردستان.
قوباد تاڵەبانی باسی لە پێویستی هاندانی وەبەرهێنەرانی ئەمریكی كرد بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان و ئامادەیی حكومەتیشی دەربڕی بۆ هەموو جۆرە كارئاسانییەك بۆ وەبەرهێنەرانی ئەمریكی لە هەرێمی كوردستان، هاوكات باس لە پێویستی پێداچوونەوە و چاكسازی كرا لە سیستمی بانكی هەرێمی كوردستان كە بە جۆرێك رێكبخرێتەوە ببێتە پاڵپشتی وەبەرهێنەران و رۆڵی گرنگ ببینێت لە پێشخستنی كەرتی تایبەت. 
لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باس لە پێویستی جێبەجێكردنی یاسای بودجەی 2021ی عێراق كرا و كۆنسوڵی ئەمریكاش پشتگیری خۆی بۆ هەوڵەكانی حكومەتی هەرێم دەربڕی بۆ جێبەجێكردنی یاساكە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"دۆمینیک راب" گەیشتە ھەرێمی کوردستان و دوای کۆبوونەوەکە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا لەگەڵ سەرۆکی ھەرێم رایگەیاند، ھەرێم و بەریتانیا پەیوەندی مێژووییان ھەیە و دڵخۆشە بە ھەماھەنگی نێوان پێشمەرگە و عێراق. 
ھاوکات "نێچیرڤان بارزانی"یش رایگەیاند، لە ھەموو قۆناغێکدا پەیوەندی ھەرێم و لەندەن بەردەوامی ھەبووە و ھەرێم و عێراقیش پێویستیان بە ھاوکاری نێودەوڵەتی ھەیە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...680681682683684...714