دەزگای گشتی کاروباری مین و رێکخراوێکی سلۆڤینی یاداشتی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
کوردسات نیوز
١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١
٨٦١
جەبار مستەفا سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین لە ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، واژوو کردنی ئەم یاداشتە ھاوکارو کارئاسان دەبێت بۆ دەزگای گشتی کاروباری مین لە ڕاپەڕاندنی کاروبارە لۆجستی و تەکنیکیەکانی دەزگای مین.
راشیگەیاند، رێکخراوەکە کار لەسەر پاککردنەوەو ھۆشیارکردنەوەو کۆمەککردنی دەزگای مین دەکات بەم ھەنگاوەش دەتوانن بڕێکی زۆری ئەو زەویانەی بە مین پیس کراون پاک بکرێنەوە.