کوردستان

لە دەستپێکی سەردانەکانی بۆ لای لایەنە سیاسییەکان سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەردانی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کرد.

سەرۆکی ھەرێم لەگەڵ لایەنەکان تاوتوێی دواین پێشھات و گۆڕانکارییە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق دەکات، پرسی نوسینەوەی دەستووریش، یەکێکی تر دەبێت لە تەوەری گفتوگۆکان.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"مەعروف مەجید" ھاوسەرۆکی بۆردەکە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە مانگی شەشەوە سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بڕیاریدا بە خەرجکردنی زیاتر لە ٥ ملیار دینار بۆ ئاودانی باخچەکانی سلێمانی، بەڵام تا ئێستا پارەکە تەرخان نەکراوە و ٥ ساڵە شاری سلێمانی لەم وەرزەدا ڕووبەڕووی کەمی ئاو بۆ باخچە و پارکەکان دەبێتەوە. وتیشی، تەنھا ئاودانی باخچە و بلوارەکانی سلێمانی ڕۆژانە پێویستیان بە یەک ملیار لیتر ئاو ھەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا کە بە مەبەستی ماڵئاوایی کردنی کۆنسوڵی بەریتانیا بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی ستایشی ڕۆڵی کۆنسوڵی کرد کە لە ماوەی دوو ساڵی کارکردنیدا لە ھەرێم ڕۆڵی گرنگی بینیوە لە پشتیوانیکردنی حکومەتی ھەرێم لە پرسی ڕیفۆرم و چاکسازی و بە تایبەتیش لە بواری یەکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگەدا.


ھیواشی خواست لە قۆناغی داھاتوودا پەیوەندییەکانی بەریتانیا و ھەرێمی کوردستان گەشەی زیاتر بە خۆیەوە ببینێت بە تایبەت کە حکومەتی ھەرێم پڕۆسەی دروستکردنی حکومەتی ئەلیکترۆنی دەست پێکردووە و لەمەشدا پێویستی بە ھاوکاری زیاتری بەریتانیا ھەیە.


لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی ھەرێم و پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا کرا، کە تیایدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بە ڕۆڵی کۆنسوڵ و حکومەتی بەریتانیادا کە لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەکەوە ھەوڵی لێکنزیککردنەوەی لایەنەکانی ناوخۆی ھەرێمیان داوە و لەلایەکیتریشەوە ھاوکاری حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدراڵیشیان کردووە بۆ ئەوەی لە ڕێی دانووستانەوە کێشەکان چارەسەر بکرێن.


ھەر لەم چوارچێوەیەشدا جێگری سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە لە نیەتی حکومەتی ھەرێم کە دەیەوێت یاسای بودجە جێبەجێ بکات و ئامادەیی حکومەتیشی دەربڕی بۆ چارەسەرکردنی ھەموو کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی تری نێوان ھەرێم و بەغدا لە ڕێی دانووستانەوە.


لە تەوەرێکیتری کۆبوونەوەدا قوباد تاڵەبانی باسی لەوە کرد حکومەتی ھەرێم سەرقاڵی پڕۆسەی شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکانە بۆ پارێزگار و قایمقام و بەڕێوبەرە گشتییەکان ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی ڕۆتین و باشتر خزمەتکردنی ھاوڵاتیان.


ھەر لە کۆبوونەوەکەدا جەیمس تۆرنتن سوپاسی قوباد تاڵەبانی کرد کە لە ماوەی ڕابردوو پشتیوانێکی باشی کۆنسوڵخانەی بەریتانیا بووە و ئاماژەی بەوەشدا کە لە داھاتووشدا ئاستی ھەماھەنگی و ھاوکارییەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و بەریتانیا گەشەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٦٥٢کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و شەش تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و  ٥٧٢تووشبووی تری ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.

ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID١٩               ژمارە ( ٤٨٩ )  
١. پشکنین: ( ٧٨٨٥ پشکنینی نوێ)
• ( ٢٤٥٤) ھەولێر
• ( ١٧٣٧) سلێمانی
• ( ٣١٠٥) دھۆک
• ( ٤٦) ھەڵەبجە
• ( ٥٤٣) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین
• 
٢. تووشبوو: ( ٦٥٢ تووشبووی نوێ)
• ( ١٦٢) ھەولێر
• ( ١٩٢) سلێمانی
• ( ٢٤٧) دھۆک
• ( ٩) ھەڵەبجە
• ( ٤٢) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: ( ٥٧٢ چاکبوون)
• ( ١٠٩) ھەولێر
• ( ٢١٠) سلێمانی
• ( ٢١١) دھۆک
• ( ٦) ھەڵەبجە
• ( ٣٣) گەرمیان
• ( ٣) ڕاپەڕین
• 
٤. مردن: ( ٦ مردن)
• ( ١) ھەولێر
• ( ٣) سلێمانی
• ( ٢) دھۆک
• ( ٠) ھەڵەبجە
• ( ٠) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین 
• 
ئاماری گشتی:
کەرەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٢١٠٦٩٧٢ (٧٣١٥٣٠ ھەولێر، ٥١١٢٧٢ سلێمانی، ٨٤٨١٢٣ دھۆک، ١٦٠٤٧ ھەڵەبجە)
تووشبوون ١٨٤٩٩٣ (٥٥٧٢٨ ھەولێر، ٦٠٨٣٦ سلێمانی، ٦٤٦٥٥ دھۆک، ٣٧٧٤ ھەڵەبجە)
چاکبوون ١٧٣١٤١ ( ٥٣٢٦٧ ھەولێر، ٥٤٧٨٣ سلێمانی، ٦١٤٨٦ دھۆک، ٣٦٠٥ ھەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٧٣٨١ (١٢٥١ ھەولێر، ٣٩٩٩ سلێمانی، ٢١١٣ دھۆک، ١٨ ھەڵەبجە)
مردن ٤٤٧١ (١٢١٠ ھەولێر، ٢٠٥٤ سلێمانی، ١٠٥٦ دھۆک، ١٥١ ھەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). 
 وەزارەتی تەندروستی       
حکومەتی ھەرێمی کوردستان    

٢٩ی حوزەیران ٢٠٢١
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم  چاوی کەوت بە پاولا کانلی، باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق ھاوڕابوون لە پێویستی ھەماھەنگی زیاتری نێوان ھەرێم و عێراق و ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی داعش، قوباد تاڵەبانی و وەفدەکەی ئوسترالیا جەختیان کردەوە، لەسەر بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا بە بێگەردی بۆ ئەوەی ببێتە بنەمایەکی بەھێز بۆ پێکھێنانی حکومەتی داھاتووی عێراق. لای خۆشییەوە قوباد تاڵەبانی داوایکرد ئوسترالیا زیاتر ھاوکار بێت لەپەرەپێدانی کشتوکاڵ و بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو لە کوردستان و ڕوونیکردەوە بەرنامەی حکومەت ئەوەیە کشتوکاڵ ببێتە سەرچاوەیەکی گرنگی داھات و ئابووری ھەرێمی کوردستان.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 وەزارەتی کارەبای ھەرێم رایگەیاند، تیمی وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێم کێشەی پەستانی گازی سروشتییان لە وێستگەی خورمەڵە چارەسەر کردوە، بەوەش ٣٥٠ بۆ ٤٠٠ مێگاوات کارەبا بۆ تۆڕی نیشتمانی گەڕێندراوەتەوە، ئەوەش رەوشی کارەبا لەھەرێم ئاسایی دەکاتەوە،


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەبۆنەی وەرگرتنی دکتۆرای فەخری  پیرۆزیاییەکی گەرم  لە  د. عومەر شێخمووس تێکۆشەر و سیاسەتمەدار و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد.


ھاوکات ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی لەگەڵ  دکتۆر فوئاد مەعسوم سەرۆککۆماری پێشووی عێراق ئامادەی بوو سەردانی عومەر شێخمووس، تێکۆشەر و سیاسەتمەدار و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانمان کردوو .

لە دیدارێکدا بە گەرمی پیرۆزباییمان ئاڕاستەی عومەر شێخمووس کرد بە بۆنەی بەدەستھێنانی دکتۆرای فەخری، کە لە لایەن زانکۆی کۆیە لە بەرامبەر توانا و ماندووبوونی دەیان ساڵەی لە سیاسەت و پەیوەندیی نێودەوڵەتیدا پێی بەخشرا. 
 ھەر لە دیدارەکەدا دۆخی سیاسیی ئێستا و ئەو ئاڵەنگاریانەش تاووتوێ کرا کە رووبەڕووی ھەرێمی کوردستان و عێراق بوونەتەوە، و جەختیش کرایەوە لەسەر ئەو دەستپێشخەریانەی کە ئامانج لێیان زاڵبوونە بەسەر ئەو ئاستەنگانەی رێگری لە بەرەوپێشچوون دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەرێمی رایگەیاند، ھەرکەسێک لە پێشانگە و کۆمپانیاکان ئۆتۆمبێل دەکڕێت دەبێت لەماوەی مانگێکدا ئۆتۆمبێلەکە بکات بەناوی خۆیەوە، ئەو بڕیارەش لە ١ی تەمموزی ٢٠٢١ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ھەر کەسێکیش لەو ماوەیەدا ئۆتۆمبێل نەکات بە ناوی خۆیەوە رووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە.
جەختی لەوەشکردۆتەوە، دەرکردنی ئەو بڕیارە لەبەرژەوەندی ھاووڵاتییاندایە بەتایبەت لەڕووی ئاسایشەوە، چونکە ناکرێت ئۆتۆمبێل ماوەیەکی زۆر فرۆشرابێت و چەند کەسێک کڕین و فرۆشتنیان پێ کردبێت، بەڵام بەناوی خاوەنەکەی نەکرابێت، ئەگەری ھەیە خاوەنەکەی پێشووی لە ژیاندا نەمابێت، یاخود لە وڵاتە نەمابێت ئەوەش کێشە بۆ خاوەنە نوێیەکەی دروست دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 لە بەشێكی تری راگەیەنراوەكەدا هاتووە، دەسەڵاتدارانی كورد لە باكووری عێراق، كارێكی ترسناك ئەنجام دەدەن بۆ سزادانی ڕۆژنامەنووسان و بڕیاری زیندانیكردنیان بەسەردا دەسەپێنن، ئەوەش بەبێ‌ گوێدانە بە ماف و ئازادییەكانی رۆژنامەنوسان.
ئەوەش لە كاتێكدایە، رۆژی دووشەممەی رابردوو 27ی حوزەیران دادگای پێداچونەوەی هەرێم بڕیاری سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر 5 رۆژنامەنوس و چالاكوانی بادیناندا سەپاند، ئەو بڕیارەش كاردانەوەی لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوە لێكەوتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"بەختیار شاوەیس"ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، ناردنی ئەو ٢٠٠ ملیار دینارە لە چوارچێوەی یاسای بودجەدا نییە و پەیوەندی بە رێککەوتنی نێوان ھەرێم و بەغداداوە نییە، بەڵام "عەلی عەلاوی" وەزیری دارایی عێراق رایگەیاندووە لە دەرەوەی یاسای بودجە پارە بۆ ھەرێم نانێرێت، دەبێت ماددەی ١١ی یاسای بودجە جێبەجێ بکرێت. وتیشی، بەپێی یاسا تەنیا وەزیری دارایی عێراق دەتوانێت ئیمزای ناردنی پارەکە بکات، بەڵام دەنگی بە بڕیارەکە نەداوە و ترسی لەوە ھەیە پارەکە بنێرێت و لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەڵاح جەوھەر بەڕێوەبەری گشتی گواستنەوە لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێم بە کوردستان نیوزی راگەیاند، ٨٣ ھەزار تەکسی لە شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان ھەیە، بەڵام تەنھا ١٠ ھەزار خاوەن تەکسی لۆگۆ و شریتیان لە ئۆتۆمبێلەکانیان داوە، ئەوەش دەکاتە ١٢%ی کۆی تەکسییەکان و رێژەیەکی کەمە. 


ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ١ی ئاب کۆتا وادەیە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە و تا ئێستا ھیچ بڕیاریک نیە بۆ درێژکردنەوەی، وەزارەتی ناوخۆش بڕیاریداوە ئەگەر شۆفێرانی تەکسی تا ١ی ئاب بڕیارەکە جێبەجێ نەکەن، ٥٠٠ ھەزار دینار سزا دەدرێن. 


لەبارەی چۆنییەتی جێبەجێکردنی بڕیارەکەش بەڕێوەبەری گشتی گواستنەوە وتی، وەزارەتی ناوخۆ میکانیزمەکانی دادەنێت و جێبەجێی دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە تەوەرێکی تری کۆبونەوەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ ھەشت پرۆژەیاسا و خوێندنەوەی دووەمیش بۆ سێ پرۆژە یاسا دەکرێت، بەئامادەبونی لایەنی پەیوەندیداریش لە حکومەتی ھەرێم گفتوگۆ دەکرێت لەسەر چۆنێتی پڕکردنەوەی کورتھێنانی موچە و ھۆکارەکانی جێبەجێ نەبونی یاسای چاکسازی و یاسای بودجەی عێراق و کەموکوڕیی خاڵە سنورییەکان و داھاتی نەوت و ناوخۆ.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم رایگەیاند، لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بە ھەمان میکانیزمی مانگی پێشوو رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٩ی ٦ی ٢٠١٧ موچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە دابەشدەکرێت.


راشیگەیاند، رۆژی چوار شەمەش ڕێکەوتی ٣ی ٦ی ٢٠٢١ موچەی ھێزەکانی زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن و لیوای نەوت دابەشدەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی رۆژی ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ دادگای پێداچوونەوەی ھەرێمی کوردستان، بڕیاری جێبەجێکردنی سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەستگیرکراوانی بادینانی پەسەندکرد و دۆسیەکەی داخست، ئەو بڕیارە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا کاردانەوەی لێکەوتۆتەوە.

نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، لە تویتێکدا ھەڵوێستی لەبارەی بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی ھەولێر و زیندانیکردنی پێنج لە چالاکوان و رۆژنامەنوسانی بادینان دەربڕیوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بڕیارەکەی دادگای پێداچوونەوە ھەولێر دەرخەری ئەو راستییەیە، کە ئەنجامدانی چاکسازیی لە سیستەمی دادوەری لەوپەڕی پێویستیدایە لە ھەرێمی کوردستانی عێراق بۆ پێشگرتن لەو جۆرە بە چەوتی بڕیاردانە لە داھاتوودا.

ھاوکات سەرۆکی نوسینگەی کەنەدا لە ھەولێر سەبارەت بەو بڕیارە رایگەیاندوە، بێ ئومێدبون لە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی ھەرێم لە بارەی پەسەندکردنی زیندانیکردنی"شێروان شێروانی و شڤان سەعید و ئەیاز کەرەم و ھەریوان عیسا و گۆھدار زێباری.

ھەروەھا باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق سەبارەت بەو پرسە رایگەیاندووە،  بڕیارەکەی دادگای ھەولێر بۆ بەسزا گەیاندنی ئەو پێنج رۆژنامەنووس و چالاکوانانە ناڕاست و ناتەندروستە. جەختی لەوەشکردۆتەوە، مافی رادەربڕین و مافی رۆژنامەوانی و دادگایەکی سەربەخۆ، یەکێکە لەمافە بنچینەییە سەرەتاییەکانی دیموکراتی.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٧٦١ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و حەوت تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٥٦٢تووشبووی تری ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.

ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID١٩                    ژمارە ( ٤٨٨ )  
١. پشکنین: ( ٨٨٠٧ پشکنینی نوێ)
• ( ٢٦١٠) ھەولێر
• ( ٢٤٠٣) سلێمانی
• ( ٣٣٧٥) دھۆک
• ( ٠) ھەڵەبجە
• ( ٣٨٩) گەرمیان
• ( ٣٠) ڕاپەڕین
• 
٢. تووشبوو: ( ٧٦١ تووشبووی نوێ)
• ( ١٤٩) ھەولێر
• ( ٢٣٣) سلێمانی
• ( ٣٣٨) دھۆک
• ( ٠) ھەڵەبجە
• ( ٤١) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: ( ٥٦٢ چاکبوون)
• ( ٩٠) ھەولێر
• ( ٢٢٢) سلێمانی
• ( ٢١٤) دھۆک
• ( ١) ھەڵەبجە
• ( ٣٢) گەرمیان
• ( ٣) ڕاپەڕین
• 
٤. مردن: ( ٧ مردن)
• ( ٤) ھەولێر
• ( ١) سلێمانی
• ( ١) دھۆک
• ( ٠) ھەڵەبجە
• ( ١) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین 
• 
ئاماری گشتی:
کەرەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٢٠٩٩٠٨٧ (٧٢٩٠٧٦ ھەولێر، ٥٠٨٩٩٢ سلێمانی، ٨٤٥٠١٨ دھۆک، ١٦٠٠١ ھەڵەبجە)
تووشبوون ١٨٤٣٤١ (٥٥٥٦٦ ھەولێر، ٦٠٦٠٢ سلێمانی، ٦٤٤٠٨ دھۆک، ٣٧٦٥ ھەڵەبجە)
چاکبوون ١٧٢٥٦٩ ( ٥٣١٥٨ ھەولێر، ٥٤٥٣٧ سلێمانی، ٦١٢٧٥ دھۆک، ٣٥٩٩ھەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٧٣٠٧ (١١٩٩ ھەولێر، ٤٠١٤ سلێمانی، ٢٠٧٩ دھۆک، ١٥ ھەڵەبجە)
مردن ٤٤٦٥ (١٢٠٩ ھەولێر، ٢٠٥١ سلێمانی، ١٠٥٤ دھۆک، ١٥١ ھەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). 
 وەزارەتی تەندروستی       
حکومەتی ھەرێمی کوردستان    
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...625626627628629...673