لە مانگی شەشەوە بڕیاردراوە بودجە بۆ ئاودانی باخچەکانی سلێمانی تەرخان بکرێت
٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١
٤٤١
"مەعروف مەجید" ھاوسەرۆکی بۆردەکە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە مانگی شەشەوە سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بڕیاریدا بە خەرجکردنی زیاتر لە ٥ ملیار دینار بۆ ئاودانی باخچەکانی سلێمانی، بەڵام تا ئێستا پارەکە تەرخان نەکراوە و ٥ ساڵە شاری سلێمانی لەم وەرزەدا ڕووبەڕووی کەمی ئاو بۆ باخچە و پارکەکان دەبێتەوە. وتیشی، تەنھا ئاودانی باخچە و بلوارەکانی سلێمانی ڕۆژانە پێویستیان بە یەک ملیار لیتر ئاو ھەیە.