کوردستان

"سەفین دزەیی" بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، بەھۆی فراوانکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و فراوانبوونی کارەکانی فەرمانگەی پەیوەندییەکان و زیادبوونی نێردە دیپلۆماسییەکان، پێشنیازێک ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم کراوە بۆئەوەی فەرمانگەی پەیوەندییەکان بکرێتە وەزارەت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی ھەرێم لەگەڵ وڵاتانی جیھان لە فراوانبووندایە، خوازیارن لە چەند وڵاتێکی تری جیھانیش حکومەتی ھەرێم نوێنەرایەتی بکاتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
قایمقامی قەزای قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشان رایگەیاند، قەدەغەی ھاتووچۆی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان ھەڵگیراوە و گەشتیاران دەتوانن بە جێبەجێکردنی رێکارەکانی کۆرۆنا گەشت بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن.
"عەباس ئیسماعیل" وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانیش بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دەستپێکردنەوەی ھاتوچۆی گەشتیاری بە رەچاوکردنی رێکارەکانی تەندروستی تەنھا بۆ گەشتکردنی ھاووڵاتیانی ئێرانە بۆ عێراق، بەڵام تا ئێستاش رێگە بە ھاووڵاتیانی عێراق و ھەرێمی کوردستان نادرێت گەشت بۆ ئەو وڵاتە بکەن، جگە لە خوێندکار و نەخۆش و بازرگانان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە پێی میدیاکانی باکوری کوردستان، دادگای تورکیا بە تومەتی (ئەندامێتی رێکخستن) لە شاری رەحا بڕیاری زیندانیکردنی بە سەر ٩ کەسدا سەپاندووە.
دادگای ئەنقەرەش بە تۆمەتی (ئەندامێتی رێکخستنی قەدەغەکراو) سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ  زیندانی بە سەر (گولیستان ئەنساری ئۆغڵو) ھاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەی (گێلێ)ی ئامەد سەپاندووە. لە شاری مێرسینیش (حەسەن جیدە) بەڕێوەبەری نوسینگەی ھەدەپەی شارەکە دەستگیرکراوە. 
دادگای سزا قورسەکانی ماڵاتیا بڕیاریدا دۆسیەی (گوڵتەن کشاناک) ھاوسەرۆکی شاروانی گەورەی ئامەد و دۆسیەی (سەباحەت تونجەل) ھاوسەرۆکی پاتی ھەرێمە دیموکراتەکان (دەبەپە) لەگەڵ دۆسیەی دۆزی کۆبانی بکات بە یەک دۆسیە.



 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وتیشی، لە کاتێکدا تورکیا ئاوی فورات دەگرێتەوە، حکومەتی دیمەشقیش دەروازە سنورییەکانی لەگەڵ ھەرێمەکانی خۆبەڕێوەبەریی دادەخات.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٤٦٦ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و شەش توشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٦٣١ تووشبووی تری ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.

ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID١٩               ژمارە ( ٤٩٣ )  


١. پشکنین: ( ٦١٦٠ پشکنینی نوێ)
• ( ١٢٩٠) ھەولێر
• ( ١٦٧٠) سلێمانی
• ( ٢٩٩٨) دھۆک
• ( ٠) ھەڵەبجە
• ( ٢٠٢) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: ( ٤٦٦ تووشبووی نوێ)
• ( ٣٥) ھەولێر
• ( ١١٤) سلێمانی
• ( ٣١٤) دھۆک
• ( ٠) ھەڵەبجە
• ( ٣) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین


٣. چاکبوون: ( ٦٣١ چاکبوون)
• ( ٧٢) ھەولێر
• ( ٢٠٥) سلێمانی
• ( ٢٩٩) دھۆک
• ( ٠) ھەڵەبجە
• ( ٥٢) گەرمیان
• ( ٣) ڕاپەڕین
 
٤. مردن: ( ٦مردن)
• ( ٠) ھەولێر
• ( ٢) سلێمانی
• ( ١) دھۆک
• ( ٠) ھەڵەبجە
• ( ٣) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین 

ئاماری گشتی:
کەرەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٢١٤٠٧٢٠ (٧٤٠٨٤٢ ھەولێر، ٥٢٣٠١٦ سلێمانی، ٨٦٠٧٨١ دھۆک، ١٦٠٨١ ھەڵەبجە)
تووشبوون ١٨٧٥٨٤ (٥٦٢٥٤ ھەولێر، ٦١٧٠٤ سلێمانی، ٦٥٨٤٩ دھۆک، ٣٧٧٧ ھەڵەبجە)
چاکبوون ١٧٥٤٥٦  ( ٥٣٦٢٠ ھەولێر، ٥٥٧٦٤ سلێمانی، ٦٢٤٦١ دھۆک، ٣٦١١ ھەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٧٦٢٨ (١٤٢٠ ھەولێر، ٣٨٦٩ سلێمانی، ٢٣٢٤ دھۆک، ١٥ ھەڵەبجە)
مردن ٤٥٠٠ (١٢١٤ ھەولێر، ٢٠٧١ سلێمانی، ١٠٦٤ دھۆک، ١٥١ ھەڵەبجە)


بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).


وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). 


 وەزارەتی تەندروستی       
حکومەتی ھەرێمی کوردستان    
٣ی تەمووز ٢٠٢١

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فاخر شێخ تەیب قەیوانی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گرووپی کۆمپانیاکانی قەیوان لەلێدوانێکدا رایگەیاند، ئامانجیان لە دوو سایدکردنی ئەو شەقامە بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی سەر ڕێگەکەیە، کە رۆژانە ھاوڵاتیان توشی گرفت دەبن. 


وتیشی، لە ئێستاوە دەست بەو کارە دەکەن و لەماوەیەکی نزیکدا تەواوی دەکەن، پارێزگاری سلێمانیش، بەگرنگییەوە باسی لە پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی قەیوان گروپ کرد، کە لە بوارە جیاوازەکاندا پێشکەشی سلێمانی کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، دانپێدانان بە زانکۆیانەی ھەرێمی کوردستان بەپێی پێوەرەکانی وەرگرتنی زانکۆکان لە عێراق و ھەرێم ئەنجامدراوە و ھەوڵیش ھەیە دانپێدانان بۆ چەند زانکۆیەکی تر بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیرەج قادریی ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە رۆژی پێنج شەممەوە بە ھۆکاری نادیار لە شەش ناوچە ئاگر لە دارستانەکانی گوندی دەرەوەران و ھەنجیران لە مەریوان کەوتنەوە و دوای سێ رۆژ بەبێ ھاوکاری تیمی حکومی ، ژینگەپارێزان و خەڵکی ناوچەکە ئاگرەکانیان کۆنترۆڵکرد. 


ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە ماوەی ئەو سێ رۆژەدا  ٦٠٠ ھێکتار دارستان و پوش و پاوان سوتان و ژمارەیەک ئاژەڵی کێویش لەناوچوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم بەکوردسات نیوزی راگەیاند، بە زووترین کات دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دەستپێدەکاتەوە و ھۆکاری دواکەوتنەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە گەیشتنی داھاتەکان بۆ وەزارەتی دارایی دواکەوتووە. 

ئەوەش لەکاتێکدایە مووچەی مانگی شەشی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی ناخۆ و بەرێوەبەرایەتی رەگەزنامە و لیواکان لەگەڵ مووچەی وەزارەتی داریی و ھێزەکانی ٧٠ و ٨٠ دابەشکراوە.  

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بە کوردستان نیوزی راگەیاند، بەھۆی بەردەوامی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، حکومەتی ریاز رێگەی بە ھیچ کەسێک نەداوە لە وڵاتانی ترەوە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج سەردانی وڵاتی سعودییە بکەن. 


نەبەز ئیسماعیل راشیگەیاند ھێشتا ڕوون نییە کە دوای فەریزەی حەج، وڵاتی سعودیە رێگەدەدا بە گەشتی عەمرە یاخود نا. 


بەپێی ئامارێکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش، لە ماوەی پێنچ مانگی رابردوو، تەنھا ١٥٠ کەس لە ھەرێمی کوردستانەوە گەشتی عومرەیان ئەنجامداوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی کارەبای ھەرێم لە رایگەیەندراوکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ھەرێمی کوردستان لە وەرزی ھاویندا پێویستی بە ٤٢٠٠ تا ٤٥٠٠ مێگاوات کارەبا ھەیە، بەڵام بەھۆی لە کار کەوتنی پێنج یەکەی کۆمپانیای ماس ٦٠٠ مێگاوات کارەبا لە تۆڕی نیشتمانی کەمبووەتەوە.

دەقی راگەیەندراوەکە..
دۆخی ئێستای بەرھەمھێنانی کارەبا و گرفتەکانی:
رۆژی ١٥ حوزەیران، پێنج یەکەی کۆمپانیای ماس بەھۆی چاککردنەوە لە کار کەوتوون، کە بە ھۆیەوە ٦٠٠ مێگاوات کارەبا لە توڕی نیشتمانی کەمبووەتەوە.
ھەرێمی کوردستان لە وەرزی ھاویندا پێویستی بە ٤٢٠٠ تا ٤٥٠٠ مێگاوات کارەبا ھەیە.
توانای بەرھەمھێنانی کارەبا ٣٣٠٠ مێگاواتە، چاوەڕوان دەکرێت بگاتە ٣٥٠٠ مێگاوات.
کێشەی پەستانی گاز لە وێستگەی خەبات چارەسەر کراوە و ٣٥٠ تا ٤٠٠ مێگاوات کارەبا بۆ ناو توری نیشتمانی گەرێندرایەوە و بەھۆیەوە بڕی بەرھەمھێنانی گشتی بەرز بووەتەوە.- کێشەی سەرەکی لە بەرھەمھێنانی کارەبا نەبوونی سوتەمەنییە.
لە دھۆک توانای بەرھەمھێنانی ١٠٠٠ مێگاوات کارەبامان ھەیە. بەڵام بەھۆی نەبوونی سوتەمەنی تەنیا ٨٠ تا ١٠٠ مێگاوات بەرھەم دێنین. تەنیا %١٠ بەکار خراوە.
بە بوونی سوتەمەنی دەتوانین ١٠٠٠ مێگاوات لە دھۆک و ١٠٠٠ مێگاواتی دیکەشی لە ھەولێر و سلێمانی بەرھەم بێنین.
تێچوونی بەرھەمھێنانی کارەبا بە دیزل سێ بەرانبەری تێچوونی بە گازی سروشتییە و خەرجییەکی زۆر دەخاتە سەر شانی حکومەت، لە کاتێکدا دابینکردنی مووچە لە ئەولەوییاتی حکومەتە و خزمەتگوزارییەکانی دیکەشی ھەن.
%٦٥ خەرجی کارەبا لەسەر حکومەتە و %٣٥ لەسەر شانی خەڵکە.
پێدانی کارەبا بە عێراق:
وەزارەتی کارەبا ھیچ لەو بڕە کارەبایەی کە بۆ خۆی بەرھەم دێنێت، ناداتە ھیچ شوێنێکی دیکە.
٣٤٠ مێگاوات لەو وێستگەیانە کە بە ھۆی نەبوونی سوتەمەنییەوە لە کار وەستاون، لە لایەن عێراقەوە بۆ پارێزگاکانی کەرکوک و موسڵ بەکار خراون. 
عێراق بۆ خۆی لە رێگەی کۆمپانیانیاکانەوە سوتەمەنی دیزل بۆیان دابین دەکات و ھیچ پەیوەندییەک بەو کارەبایەوە نییە، کە دەدەرێتە ھاووڵاتیانی کوردستان.
پێوەری زیرەک:
پێوەری زیرەک یەکێ لە باشترین پرۆژەکانی وەزارەتی کارەبایە. تا ئێستا زیاتر ٧٥٠,٠٠٠ پێوەری زیرەک بەستراون و دەکاتە نیوەی ھاوبەشانی کارەبا.

بەھۆی پێوەری زیرەکەوە:
کۆنترۆڵی بەفیرۆچوونی کارەبا کراوە.
سەرپێچی کارەبا چارەسەر کراوە.
مانگانە پسوولە دەدرێتە ھاووڵاتیان.
بۆ خوێندنەوەی پێوەر پێویست ناکات بچینە ناو ماڵی ھاووڵاتیان.
ھیچ تێچوونێکی لەسەر ھاووڵاتییان نییە.

کەمپێنی نەھێشتنی سەرپێچی:
لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا ١٨,١٠٠حاڵەتی سەرپێچی بڕاوە و کەمپینەکە لەسەر کارەکانی خۆی بەردەوامە.

ھەر پارێزگایەک رێژەیەکی دیاریکراو کارەبای پێ دەدرێت:
ھەولێر ٤٢%
سلێمانی  %٢٨.٣
دھۆک %٢٤
گەرمیان  %٤.٧ 

وەزارەتی کارەبا

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی گرێبەستەکەی نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و  کۆمپانیای ھیڵی ئاسمانی ( کۆندۆر)ی ئەڵمانی، ھەفتانە دووگەشتی راستەوخۆی لە نێوان (سلێمانی و دوسڵدۆرف) رێکدەخرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٦٧٣ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و نۆ توشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٦٧١ تووشبووی تری ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.
ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID١٩   ژمارە ( ٤٩٢ )  

 
١. پشکنین: ( ٨٧٥٢پشکنینی نوێ)
• ( ٢٢٨٠) ھەولێر
• ( ٢٣٢٢) سلێمانی
• ( ٣٥٤٢) دھۆک
• ( ٠) ھەڵەبجە
• ( ٥٤١) گەرمیان
• ( ٦٧) ڕاپەڕین
• 
٢. تووشبوو: ( ٦٧٣ تووشبووی نوێ)
• ( ١٣٠) ھەولێر
• ( ١٨٧) سلێمانی
• ( ٣٣٤) دھۆک
• ( ٠) ھەڵەبجە
• ( ٢٢) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: ( ٦٧١چاکبوون)
• ( ١٠٨) ھەولێر
• ( ٢٠٧) سلێمانی
• ( ٣٢٨) دھۆک
• ( ٠) ھەڵەبجە
• ( ٢٦) گەرمیان
• ( ٢) ڕاپەڕین
• 
٤. مردن: ( ٩ مردن)
• ( ٣) ھەولێر
• ( ٤) سلێمانی
• ( ٢) دھۆک
• ( ٠) ھەڵەبجە
• ( ٠) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین 

• 
 
ئاماری گشتی:
کەرەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٢١٣٤٥٦٠ (٧٣٩٥٥٢ ھەولێر، ٥٢١١٤٤ سلێمانی، ٨٥٧٧٨٣ دھۆک، ١٦٠٨١ھەڵەبجە)
تووشبوون ١٨٧١١٨ (٥٦٢١٩ ھەولێر، ٦١٥٨٧ سلێمانی، ٦٥٥٣٥ دھۆک، ٣٧٧٧ ھەڵەبجە)
چاکبوون ١٧٤٨٢٥ ( ٥٣٥٤٨ ھەولێر، ٥٥٥٠٤ سلێمانی، ٦٢١٦٢ دھۆک، ٣٦١١ ھەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٧٧٩٩ (١٤٥٧ ھەولێر، ٤٠١٧ سلێمانی، ٢٣١٠ دھۆک، ١٥ ھەڵەبجە)
مردن ٤٤٩٤ (١٢١٤ ھەولێر، ٢٠٦٦ سلێمانی، ١٠٦٣ دھۆک، ١٥١ ھەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). 
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 وتەبێژی حکومەتی عێراق وتیشی، پەیوەندییەکانی ھەرێم و عێراق زۆر باشن بەتایبەت دوای ئەوەی لەسەر پشکی ھەرێم رێکەوتن کراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...622623624625626...673