وەزارەتی کارەبای ھەرێم لە رایگەیەندراوکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ھەرێمی کوردستان لە وەرزی ھاویندا پێویستی بە ٤٢٠٠ تا ٤٥٠٠ مێگاوات کارەبا ھەیە، بەڵام بەھۆی لە کار کەوتنی پێنج یەکەی کۆمپانیای ماس ٦٠٠ مێگاوات کارەبا لە تۆڕی نیشتمانی کەمبووەتەوە.

دەقی راگەیەندراوەکە..
دۆخی ئێستای بەرھەمھێنانی کارەبا و گرفتەکانی:
رۆژی ١٥ حوزەیران، پێنج یەکەی کۆمپانیای ماس بەھۆی چاککردنەوە لە کار کەوتوون، کە بە ھۆیەوە ٦٠٠ مێگاوات کارەبا لە توڕی نیشتمانی کەمبووەتەوە.
ھەرێمی کوردستان لە وەرزی ھاویندا پێویستی بە ٤٢٠٠ تا ٤٥٠٠ مێگاوات کارەبا ھەیە.
توانای بەرھەمھێنانی کارەبا ٣٣٠٠ مێگاواتە، چاوەڕوان دەکرێت بگاتە ٣٥٠٠ مێگاوات.
کێشەی پەستانی گاز لە وێستگەی خەبات چارەسەر کراوە و ٣٥٠ تا ٤٠٠ مێگاوات کارەبا بۆ ناو توری نیشتمانی گەرێندرایەوە و بەھۆیەوە بڕی بەرھەمھێنانی گشتی بەرز بووەتەوە.- کێشەی سەرەکی لە بەرھەمھێنانی کارەبا نەبوونی سوتەمەنییە.
لە دھۆک توانای بەرھەمھێنانی ١٠٠٠ مێگاوات کارەبامان ھەیە. بەڵام بەھۆی نەبوونی سوتەمەنی تەنیا ٨٠ تا ١٠٠ مێگاوات بەرھەم دێنین. تەنیا %١٠ بەکار خراوە.
بە بوونی سوتەمەنی دەتوانین ١٠٠٠ مێگاوات لە دھۆک و ١٠٠٠ مێگاواتی دیکەشی لە ھەولێر و سلێمانی بەرھەم بێنین.
تێچوونی بەرھەمھێنانی کارەبا بە دیزل سێ بەرانبەری تێچوونی بە گازی سروشتییە و خەرجییەکی زۆر دەخاتە سەر شانی حکومەت، لە کاتێکدا دابینکردنی مووچە لە ئەولەوییاتی حکومەتە و خزمەتگوزارییەکانی دیکەشی ھەن.
%٦٥ خەرجی کارەبا لەسەر حکومەتە و %٣٥ لەسەر شانی خەڵکە.
پێدانی کارەبا بە عێراق:
وەزارەتی کارەبا ھیچ لەو بڕە کارەبایەی کە بۆ خۆی بەرھەم دێنێت، ناداتە ھیچ شوێنێکی دیکە.
٣٤٠ مێگاوات لەو وێستگەیانە کە بە ھۆی نەبوونی سوتەمەنییەوە لە کار وەستاون، لە لایەن عێراقەوە بۆ پارێزگاکانی کەرکوک و موسڵ بەکار خراون. 
عێراق بۆ خۆی لە رێگەی کۆمپانیانیاکانەوە سوتەمەنی دیزل بۆیان دابین دەکات و ھیچ پەیوەندییەک بەو کارەبایەوە نییە، کە دەدەرێتە ھاووڵاتیانی کوردستان.
پێوەری زیرەک:
پێوەری زیرەک یەکێ لە باشترین پرۆژەکانی وەزارەتی کارەبایە. تا ئێستا زیاتر ٧٥٠,٠٠٠ پێوەری زیرەک بەستراون و دەکاتە نیوەی ھاوبەشانی کارەبا.

بەھۆی پێوەری زیرەکەوە:
کۆنترۆڵی بەفیرۆچوونی کارەبا کراوە.
سەرپێچی کارەبا چارەسەر کراوە.
مانگانە پسوولە دەدرێتە ھاووڵاتیان.
بۆ خوێندنەوەی پێوەر پێویست ناکات بچینە ناو ماڵی ھاووڵاتیان.
ھیچ تێچوونێکی لەسەر ھاووڵاتییان نییە.

کەمپێنی نەھێشتنی سەرپێچی:
لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا ١٨,١٠٠حاڵەتی سەرپێچی بڕاوە و کەمپینەکە لەسەر کارەکانی خۆی بەردەوامە.

ھەر پارێزگایەک رێژەیەکی دیاریکراو کارەبای پێ دەدرێت:
ھەولێر ٤٢%
سلێمانی  %٢٨.٣
دھۆک %٢٤
گەرمیان  %٤.٧ 

وەزارەتی کارەبا