لەو کۆبوونەوە فراوانەدا کە ھەر یەک لە لیوا چەتۆ ساڵح بریکاری وەزیری ناوخۆ و مستەفا چاوڕەش فەرماندەی ھێزەکانی حەفتا و وەستا ڕەسوڵ ڕاوێژکاری سەربازیی ھاوسەرۆکان و جەلال شێخ ناجی لێپرسراوی ھەواڵگریی پێشمەرگە و لیوا کاکەمەند کاکە ڕەش فەرماندەی فەرماندەیی پێشمەرگەی بەرگریی فریاکەوتن ئامادەی بوون، لاھور شێخ جەنگی ئاماژەی بە گیانفیدایی و قارەمانییەتی ئەو ھێزە نیشتیمانپەروەرە کرد و ڕایگەیاند: لە ناخی دڵمەوە سوپاسی ماندووبوون و قوربانیدانەکانتان دەکەم کە لە ڕابردوودا لە ڕیزی پێشەوەی بەرگریکردندا بوون دژی داعش و بە خوێنی خۆتان بەرگریتان لە خاک و خەڵکی کوردستان کرد و چەندین داستانی بەرەنگاریتان تۆمار کردووە و خاوەنی دەیان شەھید و بریندارن.
دواتر لاھور شێخ جەنگی بارودۆخی گشتیی عێراق و ھەرێمی کوردستانی بۆ ڕوونکردنەوە و سیاسەت و بەرنامەی یەکێتیی بۆ باسکردن لە دوای کۆنگرەی چوارەم، ھاوکات دەستکەوتەکانی دوای کۆنگرەی خستە ڕوو و ڕایگەیاند: ئەو دەستکەوتانە بە پشتیوانی و ھۆشیاریی کادرەکانمان و سەرکردایەتیی یەکێتیی بەدەست ھاتوون، بە تایبەت لە ڕووی گەشەکردنی ڕێکخراوەیی و نوێکردنەوەی ئۆرگانەکان و پێشخستنی پەیوەندییەکان لەگەڵ سەرجەم لایەنە کوردستانی و عێراقییەکان و بەھێزیی پێگەی یەکێتیی لە بەغداد.
جەختیشیکردەوە کە یەکێتیی بە ستراتیژێکی نوێ و بە شێوەیەکی ژیرانە مامەڵەی لەگەڵ ڕووداو و گۆڕانکارییەکاندا کردووە بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی باڵای میللەتەکەمان ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەکان بووەتەوە.
لاھور شێخ جەنگی ئاماژەی بە بەردەوامیی مەترسییەکان کرد و ڕایانگەیاند: ئەم دۆخە پێویستی بە تەبایی و یەکڕیزیی ھەموو لایەنەکان ھەیە بۆ ئەوەی مەترسییەکان لەسەر ھەرێمەکەمان دووربخەینەوە، ئەگەر وریا نەبین زیانی زۆر بەر ئەزموونەکەمان دەکەوێت، ھەر بۆیە دەبێت زیاتر گرنگی بە ھێزی پێشمەرگە بدەین و پڕچەک بکرێن و مەشق و ڕاھێنانی سەربازی و پێداویستییەکانیان بۆ دابین بکرێت و گوزەرانیان باش بکرێت لەو چوارچێوەیەشدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھاندەری پرۆسەی یەکخستنی پێشمەرگەیە و ئامانجیەتی کە ھەرێمەکەمان ھێزێکی دامەزراو و نیزامیی مەشقپێکراوی تۆکمەی ھەبێت بەو مەرجەی باڵانسی ھێز تێدا پارێزراو بێت و سەرکردایەتییەکەی ڕوون بێت.
لە کۆتاییدا ھاوسەرۆک ئاماژەی بە گرنگی و چارەنووسسازی ھەڵبژاردنی داھاتوو کرد و جەختیکردەوە کە پێکھێنانی ھاوپەیمانیی کوردستان لە نێوان یەکێتیی و بزوتنەوەی گۆڕان ھەنگاوێکی ئازایانەی ھەردوولایە بۆ ئارامی و کۆتاییھێنان بە ململانێی سیاسی و ڕەچاوکردنی بەرژەوەندیی باڵای میللەتەکەمانە بۆ ھێنانەدی یەکڕیزیی نیشتمانی و نەتەوەیی و بەھێزیی دەنگی کوردە لە بەغداد، تا لەو ڕێگەیەوە و بە چەکی دەستوور و خەباتی پەرلەمانی مافەکانی گەلی کورد بەدەست بھێنین و مووچەی مووچەخۆران و شایستە داراییەکان زامن بکەین.
لە ڕاگەیەندراوێکدا گروپی کەسوکاری زیندانیانی بادینان ئاماژەی بەوە کردووە، چالاکوان و ڕۆژنامەنووسە زیندانیکراوەکانی بادینان بە جیا پەیوەندی تەلەفۆنیان بە خێزانەکانیانەوە کردووە، وتوویانە ھاوڕێکانیشیان وەک ئەوان حوکم دەدرێن کە بڕیارێکی نا یاسایی و نادادپەروەرانەیە، داواش لە یەکێتی و لایەنەکانی تر دەکەن، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەو بابەتە ئاگادار بکەنەوە و دۆسیەکە دانەخەن.
زیندانیانی بادینان ڕایانگەیاندووە، شوێنیان لە زیندان زۆر خراپە و تەندروستی بەشێکیان باش نییە، جەختیشیان کردووەتەوە، ئەو تۆمەتانەی دەخرێنە پاڵیان ڕاست نین، کە بە چەکدار و تیرۆریست و سیخوڕ لە قەڵەم دەدرێن.
ھەروەھا خوێندنەوەی دووەم دەکرێت بۆ پێشنیاز و پڕۆژەیاسای ھەمواری یەکەمی یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندام و خاوەن پێداویستیی تایبەت و پڕۆژەیاسای (بەرکارکردنی یاسای ڕەسمی پولی عێراق و پڕۆژەیاسای بەرکارکردن و ھەمواری یاسای وەبەرھێنانی پیشەسازی ھەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵاو)، ھاوکات تەوەرێکی تریش تایبەتە خستنەڕووی بیرۆکەی چەند ئەندام پەرلەمانێک.
"مونا قەھوەچی" سکرتێری پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ھەموو فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان بە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنە سەرنج و تێبینییەکانیان سەبارەت بە ڕەشنوسی دەستور ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە.
وتیشی، لە ھەنگاوی دووەمدا لە کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ناوەڕۆکی سەرنج و تێبینییەکان تاوتوێ دەکرێت، لە کاتێکدا لە خولی ڕابردووی پەرلەمان ٧٤ ماددەی ڕەشنوسی دەستور ئامادە کراوە و بەشێکی زۆری ئەو ماددانە کۆدەنگییان لەسەر ھەبووە.
ڕاشیگەیاند، لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمیش سەرپشکن لە چۆنیەتی ھەڵبژاردنی میکانیزمی دانانی ڕەشنوسی دەستوری ھەرێم، پەرلەمان تەنیا ڕێکارە یاساییەکان دەگرێتەبەر.
سەبارەت بە کۆبوونەوەی پەرلەمان سەبارەت بە ڕەشنوسی دەستوری ھەرێم جەختی لەوەشکردەوە، تا ئێستا دیارنییە پەرلەمانی کوردستان کەی ئەو بابەتە دەخاتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکان.
"د. ڕەھێل فەرەیدون" بریکاری وەزارەتی تەندروستی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لە چوارچێوەی ڕێکخستنی سێکتەری تەندروستی لە کەرتی گشتی و تایبەتدا یەکێک لە کار و پڕۆژە گرنگەکان ڕێکخستنەوەی ئیش و کارەکانی پەرستاران و کارمەندانی تەندروستییە و لە ئێستادا سەرقاڵی داڕشتنی ڕەشنووسێکی تایبەتن لە ڕێگەی پڕۆژەیاسای (دەستدانە پیشەی پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی دوای دەوامی ڕەسمی).
وتیشی، بە پێی یاسا شێوازی کارکردنی پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی ڕێکدەخرێتەوە نەک قەدەغە بکرێت.
بریکاری وەزارەتی تەندروستی ڕاشیگەیاند، لە سۆشیال میدیا دەنگۆیەکی زۆر لەسەر قەدەغەکردنی ئیشکردنی کارمەندانی تەندروستی لە دوای دەوامی ئێواران بڵاوکراونەتەوە و سەرجەمیان دوورن لە ڕاستییەوە.
"ھەرێم کەمال ئاغا" ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، بە ئامانجی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە کارەکانی پاسەوانی سنوور و بەدواداچوون و لێکۆلینەوە لە کێشەکانیان سەردانی فەرمانگە فیدراڵیەکانی پارێزگای سلێمانیان کردووە.
ڕاشیگەیاند، بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان ئەنجامی سەردانەکەیان ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن.
ھاوکات پەرلەمان پێشنیازە یاسای ھەمواری بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی شارەوانی، کە زێدەڕۆییان کراوەتە سەر پەسەند کرد.
پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا پەرلەمانتاران بۆچوونی خۆیان لە بارەی لێبڕینی مووچە و ئازادی ڕادەربڕین و کێشەکانی کەمی ئاو و کارەبا خستەڕوو، بەھۆی دروستبوونی دەمەقاڵی لە نێوان پەرلەمانتاران کۆبوونەوەکە بۆ ماوەیەک ڕاگیرا و دوای دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکەش سەرۆکایەتی پەرلەمان ڕێگەی نەدا ئەو پەرلەمانتارانە بەشداری کۆبوونەوە بکەن کە پشێوییان دروستکرد و پێشنیازە یاسای ھەمواری بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی شارەوانیش، کە زێدەڕۆییان کراوەتە سەر پەسەند کرد.
"بەرزان كەریم" بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەكانی گەرمیان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە بارەی ئەو سكاڵایەی كە لەلایەن ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیەوە لەسەر ناوچەی پیشەسازی ڕزگاری جوڵێنراوە، ڕایگەیاند، هیچ ڕووبەرێك بۆ ناوچەی پیشەسازی ڕزگاری زیاد نەكراوە.
ڕوونیشیكردەوە، مامەڵەكانی كۆتایی پڕۆژەكە نێردراوە بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم، بەڵام لەبەر ئەوەی مامەڵەكان ماوەی ٩٦ ڕۆژ لە بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی گەرمیان بووە، ئەوە ناونراوە گەندەڵی. ڕاشیگەیاند، ئەو كەیسە هێشتا لە دادگایە و چاوەڕێی وەڵامی دادگان.
لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی نوێی ڕووسیا کرد و ھیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە نوێیەکەیدا بۆ خواست.
جێگری سەرۆک وەزیران، ستایشی ڕۆڵی ڕووسیای کرد لە عێراق و ھەرێمی کوردستان، بە تایبەت چالاکی کۆمپانیا ڕووسییەکان و ھیواشی خواست پەیوەندییە ئابورییەکانی نێوان ھەرێم و ڕووسیا پەرەی زیاتری پێ بدرێت و داوایکرد لە باڵیۆزی ڕووسیا ھانی زیاتری کۆمپانیا ڕووسییەکان بدات بۆ وەبەرھێنەران لە ھەرێمی کوردستان.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا باسی پەرەپیدانی پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و ھەرێمی کوردستان کرا و قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و ڕووسیا پەیوەندییەکی مێژووییە و ئامانجی ھەرێمی کوردستان ئەوەیە کە بەھێزتر و پتەوتر بکرێن.
لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی سیاسی عێراق و ھەرێم کرا و لای خۆیەوە قوباد تاڵەبانی نیگەرانی دەربڕی کە سەرباری ئەوەی ھەرێمی کوردستان ھەموو پابەندییەکی بە یاسای بودجەی فیدراڵی جێبەجێ کردووە، بەڵام ھێشتا حکومەتی بەغدا شایستە داراییەکانی ھەرێمی خەرج نەکردووە.
جێگری سەرۆک وەزیران داوایکرد حکومەتی فیدرال پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ بکات بۆ ئەوەی ھەردوولا بتوانن بە شێوەیەکی بونیادنەرانە درێژە بە دانووستانەکانیان بدەن بۆ چارەسەرکردنی ھەموو کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی تر.
لە کۆبوونەوەکەدا ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی نوێی ڕووسیا ئامادەیی خۆی و وڵاتەکەی دەربڕی بۆ ھاوکاری کردنی ھەردوو حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەریم و ئاماژەی بەوەشدا کە ھانی کۆمپانیا ڕوسییەکان دەدات کە بۆ وەبەرھێنان بێنە ھەرێمی کوردستان.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازی کرد لە لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان و پێکەوە چۆنییەتی پەرەپێدانی توانا وەرزشییەکان و ڕێکخستنەوەی کەرتی وەرزشی کوردستانیان تاوتوێ کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ لیژنەی ئۆڵۆمپی ھەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی جەختی لە دەرکردنی یاسایەک کردەوە بۆ ڕێکخستنی کاروباری وەرزش و پشتیوانی خۆی و حکومەتی ھەرێمیشی بۆ ئەم ھەنگاوە دەربڕی لە پێناو ئەوەی ماف و ئەرکی وەرزشەوانان ڕوون بێت و چوارچێوەیەک بۆ کارە وەرزشیەکان دیاری بکرێت.
جێگری سەرۆک وەزیران داوایکرد لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان ھەماھەنگی زیاتر بکەن لەگەڵ لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق و پێکەوە کار بکەن بۆ بەھێزکردن و بونیادنانەوەی ژێرخانی وەرزش و دروستکردنی پاڵەوان و ئەستێرەی وەرزشی کورد لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیھان.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی سەلاح حەسەن و ئەندامانی تری لیژنە سەرنج و داواکاریی خۆیان خستە بەردەم جێگری سەرۆک وەزیران و ئەویش لای خۆیەوە بەڵێنی بەدواداچوون و کار لەسەرکردنی پێدان و دڵنیای کردنەوە لەوەی گرنگیدان بە وەرزش لە پێشینەی کارەکانیانە.
ئەم کۆبوونەوەیە دوای کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی دێت لە چەند ڕۆژی پێشوو لەگەڵ ڕەعد حەمودی سەرۆکی لیژنەی ئۆلۆمپی عێراق و تێیدا تاوتوێی چۆنییەتی پەرەپێدانی کەرتی وەرزشی عێراق و ھەرێمی کوردستانیان کرد و قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی ھەماھەنگی زیاتری نێوان لیژنەی ئۆلۆمپی کوردستان و عێراق بۆ پێشخستن و گرنگیدانی زیاتر بە کەرتی وەرزش لە ھەرێمی کوردستان.
لە کوبوونەوەکەدا کە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە کەرکوک بەڕێوەچوو و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی ئامادەیبوون، دواین گۆڕانکاریەکانی ڕەوشی سیاسی کوردستانی بۆ ئامادەبووان ڕوونکردەوە.
ڕزگار عەلی ئاماژەی بە ڕەوشی ناوچە جێناکۆکەکاندا و وتی کەرکوک بە ڕەوشێکی ناجێگیری سیاسی و ئەمنی و خزمەتگوزاریدا تێپەڕ دەبێت.
ڕاشیگەیاند، ڕەوشی خزمەتکوزاری لە کەرکوک لە سایەی ئیدارەیەکی سەپێندراودا نەیتوانیوە خزمەتی دانیشتوانی کەرکوک بکات بە ھەموو پێکھاتەکانیەوە.
ڕزگار عەلی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕاشیگەیاند (ی.ن.ک) لەسەر ھەموو ئاستەکان ھەوڵەکانی درێژە پێ دەدات لە پێناو ئاساییکردنەوەی ڕەوشی ناوچە جێناکۆکەکان. ڕۆڵی ھاوسەرۆکانی یەکێتیشی بەرز نرخاند لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەی ناوچە جێناکۆکەکان لە بەغداد.
لە تەوەرێکی تری کوبوونەوەکەدا باس لە گرنگی ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی عێراق کرا و ڕزگار عەلی گرنگی پێگەی ناوچە جێناکۆکەکانی لەو ھەڵبژاردەدا خستەڕوو و لەو ڕووەوە وتی ئەو ھەڵبژاردنە کاریگەری دەبێت بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەکان لە ناوچە جێناکۆکەکانیش.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ڕزگار عەلی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاماژەی بۆ گرنگی پێکھێنانی ھاوپەیمانی کوردستان کرد بۆ ھەڵبژاردنی داھاتوودا و وتی دەبێت بە ھەموو لایەک کار بۆ سەرخستنی کارنامەی ھاوبەشی ھاوپەیمانی کوردستان بکەین.
وەزارەتی کارەبای ھەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئەمریکا بە قەرزی درێژخایەن چەند پڕۆژەیەک لە کەرتی کارەبای کوردستان جێبەجێ دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش بەرپرسی دیسکی ئابووری لە کونسوڵخانەی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ھەولێر لەگەڵ وەزیری کارەبای ھەرێم کۆبۆوە.
وەزیری کارەبای ھەرێم رایگەیاند، لە چەند بوارێکدا پێویستییان بە پرۆژەی وەبەرھێنانە، وەک دامەزراندنی وێستگەی بەرھەمھێنانی کارەبا بە سوتەمەنی گازی بەفیڕۆچووی کێلگە نەوتییەکان و پرۆژەی سکادا بۆ کۆنترۆڵکردنی کارەبا و راکێشانی ھێڵ و دامەزراندنی وێستگەی ٤٠٠ کەیڤی و راکێشانی بۆری گازی سروشتی بۆ وێستگەی کواشی لە دھۆک.
ھاوکات لەرێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە د.سۆران جەمال تاھیر ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان بە ئامادەبوونی سەرکەوت محەمەد غەفور ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەب بەشدارییان کرد لە دیداری لوتکەی نێوان پارتی کۆمۆنیستی چین و حزبە سیاسییەکانی جیھان.
ئەو دیدارە ھاوکاتە لەگەڵ بەڕێوەچوونی چالاکییەکانی تایبەت بە یادی ١٠٠ ساڵەی دامەزراندنی حزبی کۆمۆنیستی چین کە زیاتر لە ھەفتەیەکە دەستی پێکردووە، تیایدا شی جین پینگ سەرۆکی کۆماری چینی میللی و سەرۆک و نوێنەرانی زیاتر لە ٥٠٠ حزبی سیاسی جیھان لە وڵاتانی جیاجیاوە بەشدارییان کرد.
سەرەتای دیدادرەکە سەرۆکی کۆماری چینی میللی کە ھاوکات سەرۆکی پارتی کۆمۆنیستی چین-یشە، وتارێکی پێشکەشکرد، تیایدا ئاماژەی بە دوایین پێشھات و گۆرانکارییەکانی جیھان کرد لە رووی سیاسی و ئابوری و بازرگانی و سەربازی و تەندروستییەوە، جەختی لەسەر پێویستی ھەماھەنگی و ھاوکاری گەلانی جیھان کردەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆناو ھەژاری و پاراستنی ژینگەو ھاوسەنگی سەرچاوە سروشتییەکان، ھاوکات تیشکی خستە سەر پێویستی چارەسەری کێشەو ململانێ سیاسی و سەربازییەکانی جیھان لە رێگەی گفتوگۆی ئاشتیانەو سەقامگیری ئاسایشی جیھان لەپێناو بەختەوەری بۆ ھەموو مرۆڤایەتی.
پاشان ژمارەیەک لە سەرکردەو سەرۆکی وڵاتان و حزبە سیاسییەکان وتارو پەیامیان پێشکەشکرد، لەو چوارچێوەیەدا ھەریەکە لە ھاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە دوو پەیامی ڤیدیۆی و مەکتەبی پەیوەندییەکانیش بە وتارێکی ڤیدیۆی بەشداری ئەو دیداری لوتکەییەیان کرد.