بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەكانی گەرمیان ڕوونكردنەوە لەسەر سكاڵایەك دەدات
کوردسات نیوز
٦ی تەمووزی ٢٠٢١
١٬١٣٢
"بەرزان كەریم" بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەكانی گەرمیان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە بارەی ئەو سكاڵایەی كە لەلایەن ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیەوە لەسەر ناوچەی پیشەسازی ڕزگاری جوڵێنراوە، ڕایگەیاند، هیچ ڕووبەرێك بۆ ناوچەی پیشەسازی ڕزگاری زیاد نەكراوە.
ڕوونیشیكردەوە، مامەڵەكانی كۆتایی پڕۆژەكە نێردراوە بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم، بەڵام لەبەر ئەوەی مامەڵەكان ماوەی ٩٦ ڕۆژ لە بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی گەرمیان بووە، ئەوە ناونراوە گەندەڵی. ڕاشیگەیاند، ئەو كەیسە هێشتا لە دادگایە و چاوەڕێی وەڵامی دادگان.