وەزارەتی تەندروستی ھەرێم بڵاویکردەوە، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ١٠١٠ کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون و ١٥ توشبووی تریش گیانیان لەدەستداوە و ٩٠٢ تریش چاکبوونەوە.
ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID١٩ ژمارە ( ٥١٤ )
١. پشکنین: ( ٦٧٩٦ پشکنینی نوێ)
• ( ١٨٣١) ھەولێر
• ( ١١٦٢) سلێمانی
• ( ٣٨٠٣) دھۆک
• ( ٠) ھەڵەبجە
• ( ٠) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین
٢. تووشبوو: ( ١٠١٠ تووشبووی نوێ)
• ( ١٦٦) ھەولێر
• ( ١٢٢) سلێمانی
• ( ٧٢٢) دھۆک
• ( ٠) ھەڵەبجە
• ( ٠) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: ( ٩٠٢ چاکبوون)
• ( ١٠٨) ھەولێر
• ( ٢٢٠) سلێمانی
• ( ٥٤٦) دھۆک
• ( ٣) ھەڵەبجە
• ( ٢٢) گەرمیان
• ( ٣) ڕاپەڕین
٤. مردن: ( ١٥ مردن)
• ( ١) ھەولێر
• ( ٢) سلێمانی
• ( ٩) دھۆک
• ( ٢) ھەڵەبجە
• ( ١) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەرەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٢٣٤٢٢١١ (٨٠٣٥٢٩ ھەولێر، ٥٨٧٢٥٨ سلێمانی، ٩٣٤٨٩٣ دھۆک، ١٦٥٣١ ھەڵەبجە)
تووشبوون ٢١١٨٢٨ (٦٢٨٩٨ ھەولێر، ٦٨٨٠٠ سلێمانی، ٧٦٢٣٨ دھۆک، ٣٨٩٢ ھەڵەبجە)
چاکبوون ١٩١٢٩٤ ( ٥٥٨٢٥ ھەولێر، ٦١٠٢٤ سلێمانی، ٧٠٧٨١ دھۆک، ٣٦٦٤ ھەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٥٨٥٩ (٥٨٠٩ ھەولێر، ٥٦٤٣ سلێمانی، ٤٣٣٥ دھۆک، ٧٢ ھەڵەبجە)
مردن ٤٦٧٥ (١٢٦٤ ھەولێر، ٢١٣٣ سلێمانی، ١١٢٢ دھۆک، ١٥٦ ھەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی ھەرێمی کوردستان
٢٤ی تەمووز ٢٠٢١
دیلان رەشاد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە گەیاندنی ھەرێم بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، بەمەبەستی رێگرتن قۆپیە (غش) لە ناوەند و ھۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی ئەمساڵی قۆناغی ئامادەیی لە سەرداوای وەزارەتی پەروەردە و بە بڕیاری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن وە ھەماھەنگی کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت لە کوردستان لە سبەینێ یەکشەممەوە تا دوا رۆژی تاقی کردنەوەکان لە سەعات ٦:٣٠ بەیانی تاوەکو ١٠:٣٠ سەرجەم ھێلەکانی ئینتەرنێت رادەگیرێت و کار ناکەن.
وتیشی، دواتر ئاسایی دەبێتەوە و بەشداربووان دەتوانن سوودمەند بن لە خزمەتگوزاریەکانی ئینتەرنێت.
ڕاگەیندراوێک لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر
بەھۆی ھەستیاری و مەترسیداری ھەڵکشان و تەشەنەسەندنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا و زیاد بوونی مەترسیەکانی ڕۆژ دوای ڕۆژ بۆ سەرگیانی ھاوڵاتییان و لەپێناو پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی گشتیی شارەکەمان، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر، سەرجەم دامەزراوە و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییە حکومییەکان و فەرمانبەرانی سنووری پارێزگای ھەولێر یٔاگاداردەکاتەوە.
یەکەم/ دەبێت سەرجەم فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکان و فەرمانبەرانی سنووری پارێزگای ھەولێر، تەواوی مەرجە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێدەکەن، بەتایبەتی بەستنی دەمامک و دروستنەکردنی گردبوونەوە و قەرەباڵغی، ھیچ ھاوڵاتییەک بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانی بۆی نییە بەبێ بەستنی دەمامک بچێتە نێو ھیچ فەرمانگە و دام و دەزگایەکی حکومی، ھەر بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەیەک و فەرمانبەرێک سەرپێچی لەو بڕیارە بکات، بەڕێوەبەر و بەرپرسانی یٔەو فەرمانگەیە بەرپرسیارن.
دووەم/ بەیانی یەکشەمە ٢٠٢١.٧.٢٥، یەکەم ڕۆژی دەوامکردنی فەرمانبەرانە دوای پشووی ڕۆژانی جەژن، بەھەموو شێوەیەک سەردانیکردنی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان بۆ مەبەستی پیرۆزبایی جەژن و ڕێکخستنی مەراسیمی تایبەت بە جەژنە پیرۆزە قەدەغە، بەپێچەوانەوە ھەر بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەیەک و فەرمانبەرێک سەرپێچی لەو بڕیارە بکات، بەڕێوەبەر و بەرپرسانی یٔەو فەرمانگەیە بەرپرسیارن.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر
٢٠٢١.٧.٢٤
بەرێوەبەرایەتی گشی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم رایگەیاندووە، بەھۆی زیاد بوونی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمی ساڵانە پێشبینی دەکرێ پلەکانی گەرما لە سبەی یەک شەممەوە بە یەک پلە بەرزتر بێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە رۆژی دوو شەممەوە تا چوار شەممە بەرزبونەوەیەکی زیاتر بە خۆوە دەبینێ بە بەراورد لە گەڵ پلەکانی گەرمای ئەمڕۆدا، بەڵام لە پێنج شەممەوە بەرزترین پلەکانی گەرما بە (٢-٣) پلە دادەبەزێت.
ئاشکراشیکردووە، بۆ ڕۆژانی دوو شەممە تا چوار شەممە پێشبینی دەکرێ بەرزترین پلەکانی گەرمی لە ھەولێر و سلێمانی و دھۆک و ھەڵەبجە ٤٣-٤٦ و کەرکووک ٤٦-٤٨ و ناوچەکانی گەرمیان و خانەقین ٤٧-٥١ پلەی سیلیزی بێت.
ھەر چەندە پێش چەژنی قوربان دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە رۆژی یەکشەممە ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوەو بڕیار لەسەر رێژەی لێبڕینی مووچە دەدات، بەڵام چەند وەزیرێک بە کوردسات نیوزیان راگەیاند، سبەینێ کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم لەبارەی داھات و لیبڕینی مووچە بەڕێوەناچێت و بڕیارە رۆژی چوارشەممە کۆببنەوە، بەڵام تا ئێستا روون نییە لە کۆبونەوەکەدا پرسی داھاتەکانی ھەرێم و لێبڕینی مووچە گفتۆگۆی لەبارەوە دەکرێت یان ئەو پرسە دەکەوێتەوە ھەفتەی داھاتوو.
حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاریداوە ھەموو ٢٥ی مانگێک مووچە دابەش بکات، دوای گەیشتنی ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بەغدادیش، مووچەخۆران چاوەڕێی ئەوەن لێبڕینی مووچە کەمبکرێتەوە یاخود نەھێڵڕێت، بەڵام دیارنیە کەی خشتەی مووچەی تەمووز بڵاودەکرێتەوە و رێژەی لێبڕینی مووچەش چەند دەبێت.
پەیامنێری کوردسات نیوز لە دھۆک رایگەیاند، زیاتر لە ٣٠ توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی دھۆک رەوشی تەندروستییان خراپە و لە ژووی تایبەت لە ژێر ئامێری ھەناسەدانی دەستکرد و چاودێری چڕدان.
د.زیاد خەڵەف جێگری بەرێوەبەری تەندروستی کەرکوک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، یەکەم حاڵەتی مردن بە کەڕوی رەش لە کەرکوک تۆمارکرا و ژنێکی بە تەمەنە.
کەڕوی رەش نەخۆشییەکی دەگمەنە و بەھۆی جۆرێکی کەڕوو لەناو خاک و خوڵی سروشت ھەروەھا لەسەر میوە و سەوزەی خراپ بوو ھەیە و دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ.
شەوکەت محەمەد بەڕێوەبەری بارزگانی خۆراک لە سلێمانی بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، نیسک و فاسۆلیا و دۆشاوی تەماتە بۆ بەشەخۆراکی مانگانە زیادکراوە و لە ئێستادا حەوت ماددەی خۆراکی گەیشتووەتە کۆگاکانی سلێمانی و لە چەند رۆژی رابردوودا دەست بە دابەشکردنیان دەکرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەو حەوت ماددە خۆراکییانە ماوەی ١٥ ساڵە پێکەوە دابەشنەکراوە و بڕیارە لەمەودوا ھەموو مانگێک بەم بڕە بەسەر ھاوڵاتیاندا دابەشبکرێت.
پەیامنێری کوردسات نیوز لە دھۆک رایگەیاند، ٣٨ توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی دھۆک رەوشی تەندروستییان خراپە و لە ژووی تایبەت لە ژێر ئامێری ھەناسەدانی دەستکرد و چاودێری چڕدان.
ھاوکات حەمزە رەزیکی وتەبێژی تەندروستی دھۆک رایگەیاند، پێویستە حکومەتی ھەرێم قەدەغەی ھاتوچۆ بۆ ماوەی دوو ھەفتە یان مانگێک رابگەیەنێت، ئەگەر راینەگەیەنێت رەوشی تەندروستی دھۆک زۆر خراپ دەبێت.
عەباس جیھانگیر، وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، ئاگرەکەی کەمپی ئاشتی ئاوارەکان بەھۆی شۆرتی کارەباوە بووە و لە ئەنجامیشدا منداڵێکی تەمەن ھەشت ساڵ گیانی لەدەستداوە و حەوت خێمەش سوتاون، بەڵام توانراوە لە ماوەیەکی کەمدا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.
جیھانگیر باسی لەوەش کردووە، داخستنی سەرجەم کەمپەکان بە ھاوکاری حکومەتی ھەرێم دەبن و زۆربەی خێزانە ئاوارەکانیش دەیانەوێت بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان، بەڵام بەشێکیان لەبەر چەند ھۆکارێک گەڕانەوەیان رەتدەکەنەوە و دەیانەوێت لە کەمپەکاندا بمێننەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر و دھۆک و ھەڵەبجە دەگاتە ٤٢ پلەی سیلیزی و لە سلێمانی ٤٠ پلە و لە کەرکوکیش ٤٣ پلە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، رۆژی شەممە لە زۆربەی ناوچە و شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ دادەبەزن.
ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بۆ ھەڵسەنگاندنی رەوشی تەندروستی ھەرێم و زیادبوونی مەترسییەکانی کۆرۆنا و گرتنەبەری رێکاری پێویست بۆ پاراستنی ھاوڵاتیان، لە چەند رۆژی داھاتوودا لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و بڕیاری نوێ دەدرێت.
وتیشی، سبەینێ لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی سلێمانی بۆ ھەڵسەنگاندنی رەوشی تەندروستی شارەکە بەھۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە.
فەرمانگەی پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا رایگەیاندووە، رژێمی سوریا وەک ھەموو جارێک بە زمانێکی نالۆژیکی و دوور لە واقیع خۆبەرێوەبەری رۆژئاڤای کوردستانی کردووەتە ئامانج و بەو شتانە تۆمەتباری کردوون ھیچ بنەمایەکیان نییە، ئامانجیشیان چەواشەکردنی گەلی سوریایە و دیمەشق دەیەوێت زیھنییەتی تاکڕەوی بسەپێنێت کە سوریای داڕوخاند.
خۆبەڕێوەبەری رۆژئاڤای کوردستان داوا لە حکومەتی سوریا دەکات، واز لە گوتارە تەقلئیدییەکەی بھێنێت سوریای وێران کردووە و ھیچ چارەسەرێکی پێنەبووە بۆ کێشەکانی وڵات.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە راگەیاندراوێکدا ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاڤای کوردستانی رەتکردەوە و رایگەیاند، ئەم ئیدارەیە خزمەت بە داگیرکاری ئەمریکا و تورکیا دەکات.
ھێزەکانی دژە تیرۆر لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەیان بۆ ئەوەکردووە دژەتیرۆر ھێزێکی تایبەت و مەشق پێکراو بە دسپلینی سەربازیی نیشتیمانییە، ڕۆڵی گرنگ و کاریگەری بینیوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان بەرقەرارکردنی ئارامی و یئاسایش لە ھەرێمی کوردستان . بەڵام بەداخەوە لە چەند رۆژی ڕابردوو ، چەندین پەیج و یٔەکاونتی سێبەر و بێخاوەن و بەکرێگیراو، ھێرشی ناڕەواو بێبنەما دەکەنە سەر ھێزەکەمان و بە ئەجێنداو مەرامی تایبەتی بوختانمان بۆ ھەڵدەبەستن، ھێزەکانی دژە تیرۆر ئاشکرایانکردووە ھێزەکانیان دوورو نزیک پەیوەندی بەھیچ کارێکی نایاسایی و قاچاخچێتی و سەرانەوەرگرتن و داگیرکردنی زەوی و موڵکی گشتی یەوە نیەو نەبووە ، بەڵکو ڕاستیەکە یٔەوەیە ھەندێ کەسی نابەرپرس لەدەرەوەی ویستی ئێمەو بەخواستی چەند کەسێکی یاساشکێن و دوور لە دەسەڵاتی ئێمە ناو ناوبانگی ئەم دەزگایەی بەکارھێناوە بۆ کاری نایاسایی و دەست درێژکردن بۆ سەر بەرژەوەندی گشتی کە بەڕەسمی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆر نەبوون، چەند کەسێکیش کە تێوەگلابوون بەم کارە نایاساییانە بە ڕەسمی دەرکراون و رووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە و چیتر رێگەش نادرێت کەسانێکی بەرژەوەندی خواست بۆ مەرامی تایبەتی دەست لەکاروباری دژەتیرۆرەوە وەربدات .
ھێزەکانی دژەتیرۆر رونیانکردۆتەوە وەک ھەمیشە لە سەنگەری خەڵک ، سەروەری یاسا ، ئارامی و ئاسایش و پاراستنی سەروماڵی خەڵک و شکۆی ھەرێمی کوردستان دەبێت، ئەرکی سەرەکیمان ڕووبەڕووبوونەوەی ھەر پیلانێکە کە بیەوێت ئارامی لە خەڵک تێکبدات ئاشکراشیدەکەین ھێزی دژەتیرۆر ھێزی خەڵک و ھەموو رەنگ و بۆچوونە جیاوازەکانە و بەگڕوتینێکی نوێ و بە بەھێزترەوە لە ڕابردوو، پشتیوان بەخوای گەورەو بە ھاوکاری ھەمووان و ھێزی پێشمەرگەو ھێزەکانی یٔاسایش و ناوخۆ لە یٔەرکداین بۆ پاراستنی کوردستانەکەمان و سەقامگیری زیاتری یٔاسایش و ڕووبەڕووبوونەوەی یاساشکێنان و ھەڵھاتوان لە یاسا .