کوردستان

بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی ھەڵەبجە کە ئەندامی ڕێکخراوی شارەوانیەکانی جیھانە بۆ ئاشتی، بە ئامادەبوونی بنەماڵەی شەھیدان و ژمارەیەک لە لێپرسراوانی حکومی خەڵاتەکانی بەخشی و ھیوای خواست پەیامی ئاشتی لە جیھاندا زیاتر بڵاوببێتەوە و چیتر ھیچ تاکێک نەبێتە قوربانی جەنگەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دیدارێکدا کە ئەمین بابە شێخ و سۆران جەمال تاھیر، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، جەخت لە فراوانکردنی پەیوەندییەکان و ھەماھەنگی زیاتری ھەردوولا کرایەوە بە جۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکان بکات بە تایبەت لە بوارەکانی ئابووری، پەروەردە و کلتووری.


بافڵ تاڵەبانی خواستی یەکێتی دووپاتکردەوە بۆ پەرەپێدان و بونیادنانی پەیوەندییەکی پتەو و دۆستانە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی ھاوبەش و ھەموو پشتیوانی و کارئاسانییەکی یەکێتی بۆ ئەم مەبەستە دەربڕی.


ڕاشیگەیاند لە چوارچێوەی ھەوڵەکانمان بۆ بونیادنانی ھەرێمێکی خۆشگوزەرانتر و پێشکەوتووتر، پێویستمان بە ھاوکاری و پشتیوانیی دۆستەکانمان دەبێت تاوەکو لەگەڵمانبن بۆ پێشخستنی ھەموو کایەکانی ژیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
قوباد تاڵەبانی  و كاندیدەكانی هاوپەیمانی كوردستان لە بەغدادن و ئێوارەی ئەمرۆش لە پێشانگای نێودەوڵەتی بەغداد كەرنەڤاڵێكی جەماوەری بۆ ناساندنی كاندیدەكانی هاوپەیمانی كوردستان رێكدەخرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دیدارێکدا کاسبکار و دوکاندارەکانی ناوبازاڕی سلێمانی رایانگەیاند: کە شارەوانی سلێمانی موزایەدەیان بەسەردا کردوون و بڕیاری وەرگرتنەوەی دوکانەکانیان دراوە و کرێی مانگانەیان لەسەر زیاد کردوون، ئەوەش بۆتە گرفتێکی گەورە لە بەردەم کاسبکاراندا.
بەوتەی ئەو کاسبکارانە، خاوەندارێتی و شوێنی کارکردنی ژمارەیەکیان لەو دوکانانەدا بۆ ٨٠ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، بۆیە داوایان کرد خاتوو شاناز بەدەنگ خواست و کێشەکانیانەوە بچێت تا ھیچ بڕیارێک دژی بەرژەوەندیی ئەوان و خێزانەکانیان نەدرێت.
لای خۆیەوە، شاناز ئیبرایم ئەحمەد، دوای ئەوەی لە نزیکەوە گوێی بۆ کێشە و داواکارییەکانیان گرت، پشتگیری خۆی بۆ چارەسەری کێشە و داواکارییەکانیان دووپاتکردەوە، وتیشی:"ئاگاداری خەم و کێشەکانتانم و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان گفتوگۆمان کردووە، بۆئەوەی رەچاوەی بەرژەوەندیی ئێوەی کاسبکار و خێزانەکانتان بکرێت، دڵنیابن رێگە بە کەس نادەین غەدرتان لێ بکات".
لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەکەیانەوە، عەلی چاوڕەش یەکێک لە نوێنەرەکانی دوکاندار و کاسبکارانی ناوبازاڕی سلێمانی وتی: "کۆمەڵێک کێشە و گرفتمان ھەبوو کە ئەمڕۆ خستمانە بەردەم خاتوو شاناز ئیبراھیم ئەحمەد بۆئەوەی چارەسەری بکات، جێگەی دڵخۆشییە کە خاتوو شاناز کێشەکانی بۆ چارەسەر کردین و کارەکەی بۆ جێبەجێکردین. 
وتیشی: "خۆزگە چوار شاناز خانمان ئەبوو لە سلێمانی، بۆئەوەی ھەمیشە ئاوڕ لە کار و کەسەبەتی خەڵکی ناو بازاڕ بدرایەتەوە.
لایخۆشیەوە، دڵشاد حاجی محەمەد کە وەکو نوێنەری کاسبکار و دوکاندارانی بازاڕی زێوەری دوو بەشداری لە کۆبوونەوەکە کردبوو، ئاماژەی بەوەدا: وەکو ژمارەیەک دوکانداری ناوبازاڕی شاری سلێمانی، سەردانی خاتوو شاناز-مان کرد و تەواوی کێشە و داواکارییەکانمان پێگەیاند، ئەویش بەوپەڕی دڵسۆزی و خەمخۆرییەوە، بەڵێنی پێداین کێشەکەنمان بۆ چارەسەر بکات".
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە دەیڤید ھانت، کونسوڵی گشتی بەریتانیا لەھەرێمی کوردستان و رایگەیاند، یەکێتی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی نەتەوەیی و نیشتمانی بڕیار لەسەر پرسەکان دەدات و ھەر ھەنگاوێک لەخزمەت کوردستان و خەڵکە خۆشەویستەکەیدا بێت پشتیوانی لێدەکات. 
لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی جەختی لە یەکڕیزی و کۆدەنگی ھێز و لایەنە سیاسییەکان کردەوە و ڕایگەیاند، ھاوپەیمانی کوردستان لەنێوان ئێمە و بزووتنەوەی گۆڕان بەئامانجی بەھێزترکردنی پێگەی ھەرێم و یەکڕیزی نیشتمانی دروستبووە، وتیشی، دەمانەوێت پێکەوە یەک گوتاری نیشتمانیمان ھەبێت و بەرگری لە بەرژەوەندییە باڵاکانمان بکەین و بیانپارێزین. پێشوازی لە ھەر ھەوڵێکیش دەکەین کەبیەوێت لەو پێناوەدا کار بکات.
 لەبارەی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بافڵ تاڵەبانی جەختی لەبەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کردەوە کە زامنی پاراستنی سەقامگیری سیاسی، ئابووری و ئەمنی بکات و رەنگدانەوەی خواستی ھەمووان بێت.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

  بڕیاردرا بەپێدانی زەوی دانیشتوانی ئەو گەڕەکە قەرەبوو بکرێنەوە. ھەروەھا  بڕیاردرا گەڕەکی ناسراو بە (لیوا رەشەکە) لە کەلار کە مەترسی روخانی لەسەرە و ھەندێ لە خانوەکانی داڕوخاوە، چۆڵبکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

  شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و لێپرسراوی میحوەری سلێمانی بۆ هەڵمەتی بانگەشە و هەڵبژاردن، رایگەیاند، كەمتەرخەمی لە هیچ بەرپرسێكی حكومی قبوڵ ناكەن، كە بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیان دیارییكراون دەشلێت، ئەوانەی كەمتەرخەمی بكەن دەیانگۆڕن.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بە قائیمقام و بەڕێوەبەری پێشووی ناحیەكانی ڕاگەیاند كارەكانی ڕابردوویان جێگەی ڕێزە، ئێستاش كە لەپۆستەكانتاندا نەماون  خەمخۆر و داكۆكیكاری ڕاستەقینەیان دەبن، وتیشی پێویستە لەم قۆناغەدا بە ئەرك و ڕۆڵی حزبی خۆیان هەڵسن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لەكاتی كاركردنی كۆمپانیایەك بۆری ئاوی خواردنەوەی گەڕەكی ڕاپەڕینی ناحیەی وارماوای سەربە قەزای شارەزوور شكاو گرفتی  دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ گەڕەكە دروستبوو دواتر لە لایەن تیمەكانی فەرمانگەی ئاوی وارماوا بۆرییەكە چاككرایەوە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند: لە نزیک گوندی ساڵحیە لەسەر رێگای سەرەکی (کفری- کەلار) تیرۆریستانی داعش، بازگەیەکی کاتیان داناوە و دوو ھاوڵاتییان شەھید کردووە و دوانی تریان بریندارکردووە و ھاوڵاتییەکیشیان رفاندووە، دوای ڕووبەڕبوونەوەشیان لەگەڵ ھێزەکانی ئاسایش تیرۆریستەکان ھەڵھاتوون.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەپێی راگەیەنراوێکی  بەڕێوەبەری پلاندانان و میلاکاتی وەزارەتی پێشمەرگە، لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ "کۆڵۆنێڵ مایک"راوێژکاری باڵای سەربازی بەریتانیا لەکونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لەھەولێر، گفتوگۆ لەسەر چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکخستنەوەی لیواکان کراوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، دوای یەکەکانی پشتیوانی ١و ٢، چوار لیوای تر لەیەکەکانی ٧٠و ٨٠ دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، خشتەو لیستی میلاکات و تەشکیلاتی ئەو لیوایانەش ھاوشێوەی لیواکانی پیادەی سەر بە وەزارەت رێکخراونەتەوە، بەردەوامیش دەبن لەسەر رێکخستنەوەی ھێزەکان و خستنە سەر وەزارەت کە ھەنگاو بەھەنگاو و لەچەند قۆناغێکدا جێبەجێ دەکرێت.
ھاوکات راوێژکاری باڵای سەربازی ھێزەکانی بەریتانیا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ھەوڵەکانی چاکسازی و یەکخستنەوەی ھێزەکان جێگای بایەخی ھاوپەیمانانەو لەپشتگیری و ھاوکارییەکانیان بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبن.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، ھەرێمی کوردستان پێویستی بە ٢٦٤ ملیۆن لیتر ھەیە تا ھەموو ماڵێک بەرمیلێک نەوت وەربگرێت و بۆ ئەوەش وەزیری نەوتی عیراق بەڵێنیداوە ئەو بڕە رەوانە بکرێت بەڵام ئەمساڵ ناردنی ئەو بەشە نەوتە دوادەکەوێت و لە مانگی ١٠ەوە دەستپێدەکات و بۆ ئەوەش داوامانکردووە ئەو بڕە رەوانە دەکرێت وەکو ساڵی رابردوو نەبێت و زیاتر بکرێت تا لە ماوەیەکی کەمدا نەوتەکە بدرێتە ھاووڵاتیان دوانەکەوێت بۆ مانگی ٣و ٤ی ساڵی داھاتوو.


راشیگەیاند، ئەوەی پێشتر باسکراوە حکومەتی ھەرێم بەرمیلێک نەوت دابەشدەکات مەبەست لەو نەوتەیە لە حکومەتی فیدراڵییەوە رەوانە دەکرێت و حکومەتی ھەرێم ناتوانێت نەوت بداتە ھاوڵاتیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەباح حەبیب کاندیدی ھاوپەیمانی کوردستان لە بازنەی یەکی کەرکوک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تا ئێستا لە کەرکوک گرژی و ئاڵۆزی لەکاتی بانگەشەی ھەڵبژاردندا نەبووە و داوای لە سەرجەم لایەنەکان و ھاوپەیمانییەکانی تریش کرد بۆ خوڵقاندنی کەشێکی ئارام ‌و دوورکەوتنەوە لە بێزارکردنی ھاوڵاتیان لە ماوەی بانگەشە و رۆژی دەنگداندا، رێنماییەکانی کۆمسیۆن جێبەجێ بکەن.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تا ئێستا ٢٠٠ ملیار دینارەکەی حکومەتی عێراق نەگەیشتووەتە ھەرێم و بڕیارە لەم رۆژانەدا رەوانە بکرێت. 


وتیشی، حکومەتی ھەرێم بڕیاریداوە ھەموو ٢٥ی مانگێک دەست بە دابەشکردنی مووچە بکات و بۆ ئەم مانگەش پابەند دەبێت بەو بڕیارە و لە رۆژی شەممەوە وەزارەتی دارایی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکات. 


سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی ئاشکراشیکرد، حکومەتی عێراق تا کۆتایی ئەمساڵ ھەموو مانگێک ٢٠٠ ملیار دینار بۆ ھەرێم رەوانە دەکات، بەو پێیەش مووچەی چوار مانگی داھاتووی موچەخۆرانی ھەرێم لەکاتی خۆیدا دابەشدەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی سەرۆکی ھاوپەیمانی کوردستان لەگەڵ بازنەکانی ھەڵبژاردنی ھاوپەیمانی کوردستان لە ھەولێر کۆبووەوە گفتۆکرا لەبارەی رێڕەوی بانگەشەی ھەڵبژاردن و جەخت لە پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و پێشێل نەکردنی یاسا و رێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان کرایەوە، جەختیشکرایەوە لەسەر پێویستی زیاتر رونکردنەوەی پەیامەکانی ھاوپەیمانی کوردستان کە کار بۆ بەدەستھێنانی مافەکانی کورد دەکات و لە توانایدایە لە بەغداد رێککەوتن بکات بۆ زامنکردنی ماف و شایستەکان.


قوباد تاڵەبانی سەرۆکی ھاوپەیمانی کوردستان رایگەیاند، بەیەکەوە لە بەغداد بەھێزتر دەبن و دەتوانن ھەموو ئەو پەیام و بەڵێنانەی کە بە ھاوڵاتیانیان داوە بەدەستیان بھێنن، داواشیکرد زیاتر کار لەسەر گەیاندنی پەیامی ھاوپەیمانی کوردستان بکرێت کە لەپێناوی یەکڕیزی و زامنکردنی مووچە و خزمەتگوزاری باشتر و سەقامگیرییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە ھەرێم پێشوازیکرد لە رۆبەرت پالەدینۆ کونسوڵی گشتی ئەمریکا و راوێژکاری باڵای سەربازیی ھێزەکانی ئەمریکا لە ھەولێر، کونسوڵی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی شانازی بەدۆستەکانیەوە دەکات و قارەمانیی ھێزی پێشمەرگە بەرز دەنرخێنن.

وتیشی، شەرەفمەند و پابەندن بە ھاوکاری و ھەماھەنگییەکانیان لەگەڵ حکومەتی ھەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە.

وەزیری پێشمەرگەش ئاشکرایکرد، لە چاکسازیدا ھەنگاوی باش چونەتە پێشەوە و بۆ بەردەوام بونیش پێویستیان بە ھاوکاری و یارمەتییەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانان و رێککەوتنی سیاسیی لایەنەکانی ھەرێمی کوردستان ھەیە.کونسوڵی ئەمریکاش وتی، ھەوڵەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ چاکسازی لای ئەمریکا زۆر بە بایەخە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...558559560561562...674