شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: كەمتەرخەمی لە هیچ لێپرسراوێك قبوڵ ناكەین
کوردسات نیوز
٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١
١٬٧١٧
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و لێپرسراوی میحوەری سلێمانی بۆ هەڵمەتی بانگەشە و هەڵبژاردن، رایگەیاند، كەمتەرخەمی لە هیچ بەرپرسێكی حكومی قبوڵ ناكەن، كە بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیان دیارییكراون دەشلێت، ئەوانەی كەمتەرخەمی بكەن دەیانگۆڕن.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بە قائیمقام و بەڕێوەبەری پێشووی ناحیەكانی ڕاگەیاند كارەكانی ڕابردوویان جێگەی ڕێزە، ئێستاش كە لەپۆستەكانتاندا نەماون خەمخۆر و داكۆكیكاری ڕاستەقینەیان دەبن، وتیشی پێویستە لەم قۆناغەدا بە ئەرك و ڕۆڵی حزبی خۆیان هەڵسن.