چوار لیوای تری یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە
٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١
١٬٧٥٩
لە راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، دوای یەکەکانی پشتیوانی ١و ٢، چوار لیوای تر لەیەکەکانی ٧٠و ٨٠ دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، خشتەو لیستی میلاکات و تەشکیلاتی ئەو لیوایانەش ھاوشێوەی لیواکانی پیادەی سەر بە وەزارەت رێکخراونەتەوە، بەردەوامیش دەبن لەسەر رێکخستنەوەی ھێزەکان و خستنە سەر وەزارەت کە ھەنگاو بەھەنگاو و لەچەند قۆناغێکدا جێبەجێ دەکرێت.
ھاوکات راوێژکاری باڵای سەربازی ھێزەکانی بەریتانیا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ھەوڵەکانی چاکسازی و یەکخستنەوەی ھێزەکان جێگای بایەخی ھاوپەیمانانەو لەپشتگیری و ھاوکارییەکانیان بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبن.