رەنج پشدەری چالاکوان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، رۆژی ١٥ی ئەم مانگە نزیکەی ٧٠ کۆچبەر کە کوردیشیان تێدایە دوای ماوەیەک لە بەڕێکەوتنی بە لەمەکەیان لە ئاوی فەڕەنسا کێشەیان بۆ دروست دەبێت و ژمارەیەکیان دەکەونە ئاوەکەوە.

دەشڵێت، لە روداوەکەدا سێ کورد کە یەکێکیان گەنجێکی دانیشتووی حاجیاوا و دوانەکەی تریش ژنێک و پیاوێکی خەڵکی سلێمانین گیانیانلە دەستداوە  و چەند کەسێکی تریش بێسەروشوێنن.

ئاماژەی بەوەشکرد، پۆلیسی فەڕەنسا باسی لەوە کردووە دوای ئاگادارکردنەوەیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و توانیویانە ٦٠ کۆچبەر رزگاربکەن.