ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو لە تەواوی دامودەزگاکانی هەرێم پشووی ڕەسمییە
کوردسات نیوز
١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
١٬٥٥٣
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، بەھۆی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، رۆژی دووشەممەی داھاتوو لە سەرجەم دامودەزگاکانی ھەرێمی کوردستان پشووە.
پشووەکە سەرجەم دامودەزگا رەسمییەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، رۆژی سێشەممەش کە دەکاتە ١٩ی مانگ، دەوام دەستپێدەکاتەوە.
بەوەش سەرجەم دەنگدەرانی ناوچە دابڕێندراوەکان لە فەرمانبەر و کارمەند و مامۆستاو خوێندکار، دەتوانن بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی کەرکوک و موسڵ و دیالە و تکریت، لە ناوچەکانی خۆیان لە ھەرێم دەنگدان بدەن.