کەشناسی ھەرێم: شەپۆلێکی بەفربارین ناوچەکە دەگرێتەوە
کوردسات نیوز
١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
٣٬٥٩٥
کەشناسی ھەرێم پێشبینییەکانی کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ئێوارەی رۆژی چوارشەممەوە بارنبارین لەسەرجەم ناوچەکانی ھەرێم دەستپێدەکات و لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکان بەفر دەبارێت.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران لەدھۆک و ناوچە شاخاویەکان، لەکاتەکانی شەودا نمە باران درێژ دەبێتەوە بۆ سەنتەری شارەکان و ناوچە جیاجیاکانی ھەرێم.
باسیانلەوەشکردووە، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی باران لەسەرجەم ناوچەکانی ھەرێم، لەکاتەکانی ئێوارەدا کاریگەری باران بارینەکە زیاد دەکات بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەکانی دھۆک و سلێمانی و ناوچە شاخاوییەکانی لەگەڵ بەشێک لەناوچەکانی گەرمیان، ھەروەھا بەفر لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکان دەبارێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
ھەولێر: ١٨ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ١٦ پلەی سیلیزی
دھۆک: ١٦ پلەی سیلیزی
کەرکووک : ٢٠ پلەی سیلیزی
ھەڵەبجە : ١٤ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٧ پلەی سیلیزی
گەرمیان:٢١ پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران: ٧ پلەی سیلیزی
سۆران: ١١ پلەی سیلیزی