محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، پرسە و سەرخۆشی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵەی قوربانییەکانی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی بەشە ناوخۆیی خوێندکارانی زانکۆی سۆران کرد کە بە ھۆیەوە ١٤ خوێندکار و مامۆستا بوونە قووربانی.

ھاوکات سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە ھەموو جۆرە ھاوکارییەکی پێویست پێشکەش بکەن بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکانی ئەم رووداوە.