سەرۆکی حکومەت وێڕای دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی قووڵی خۆی لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییان ،  سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی  ڕاسپارد کە ھەرچی پێویستە بۆ ھاوکاری و بەھاناوەچوونی لێقەوماوانی ڕووداوەکە بکەن .

سەرۆکی حکومەت ھەروەھا ڕایسپاردن لێکۆڵینەوە ی ورد و جیددی لەبارەی ھۆکاری ڕوودانی ئەو کارەساتە بکەن ، بەدواداچوونیش بۆ ڕێکارەکانی سەلامەتیی لە باڵاخانە و شوێنە گشتیی و تایبەتەکان بکرێت .