وەزارەتی کشتوکاڵ: پرۆژەی چارەسەرکردنی زیانەکانی بەنداوی دەربەندیخان لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە
لاوان
٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
٢٤٧
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پرۆژەی چارەسەرکردنی زیانەکانی بەنداوی دەربەندیخان، کە لەلایەن کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەتەوە بۆ بەڵێندەرایەتی گشتی جێبەجێدەکرێت، لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە.
ئەوەشی خستەڕوو، پرۆژەکە بە ھەماھەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاو و تیمێکی تەکنیکی و ئەندازیاری ھاوبەشی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی ھەرێم جێبەجێ دەکرێت.
ئەوەشھاتووە، پرۆژەی چارەسەرکردنی بەنداوی دەربەندیخان، بە گوژمەی دوو ملیار و ٢٨٠ ملیۆن دینار جێبەجێدەکرێت و بوودجەکەشی لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دابینکراوە.