لەمیانی کۆبوونەوەکانیدا شاڵاو کۆسرەت رەسول ھانی ھەمووانی دا بەگڕوتینەوە بەشداری ھەڵبژاردن بکەن و دەنگ بدەن بە کاندیدانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لیستی ١٤٢ی ھاوپەیمانی کەرکووک ھێزو ئیرادەمانە.

شاڵاو کۆسرەت رەسول وتیشی کاتێکی زۆر کەمی ماوە بۆ ئەوەی کەرکووکییە رەسەنەکان بە دەنگەکانیان دووبارە کوردستانی بوونی کەرکووک بسەلمێننەوەو دەنگ بەو یەکێتییە بدەن کە ھێزی رۆژانی تەنگانەیە بۆ کەرکووکییەکان.

ھەر ئەمڕۆ شاڵاو کۆسرەت رەسول لە چەمچەماڵ بەشداری لە چەند پرسەیەک کردو ھاوخەمی خۆی بە خانەوادەی کۆچکردووان گەیاند.