ئاراس محەمەد ئاغا: یەکێتی لە نەینەوا سەدا سەد دەنگی زیاد دەکات
کوردسات نیوز
٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
٥٦٥
ئاماژەی بەوەشکرد، پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەدا پەنچای کورسیەکانی لەدەستدەدات و حەفتا لەسەدی پۆستە خۆجێیەکانی لە پارێزگای نەینەوا لەدەستدەدات.
ھاوکات وتیشی حزبی تەقەدوم کە محەمەد حەلبوسی سەرۆکایەتی دەکات لەسەدا حەفتای کورسیەکانی لەدەستدەدات ، پێکھێنانی حکومەتی خۆجیی لەپارێزگای نەینەوا دەبێت بە تەوافقی بێت چونکە مودیلی زۆرینە و حزبی قاید لە بەرواری ١٢/١٨ کۆتایی دێت و کورسیەکان کە ژمارەیان ٢٦ کورسی دەبێت لە نێوان دە قەوارە و ھاوپەیمانی سیاسی دابەش دەبێت.