بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری مەکتەبی ڕێکخراوە دیمکراتییەکان و بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیان  ناوەندی گەرمیانی ڕێکخراوە دیمکراتییەکان، کۆبوونەوەیەکی جەماوەری بۆ سەرخستنی کاندیدەکانی ھاوپەیمانی کوردستان ڕێکخست، لەو کۆبوونەوەیەدا ڕۆڵی ڕێکخراوەکان بەگرنگ باسکرا بۆ جۆشدانی جەماوەروو دەنگدان بەکاندیدەکانی ھاوپەیمانی کوردستان.
ھەروەھا جەختکرایەوە، لە ڕۆژی دەنگدان ھەمان ڕۆڵ ببین و ھانی خەڵک بدەن  بچنە سەرسندوقی دەنگدان و بەدەنگەکانیان کاندیدەکانی ھاوپەیمانی کوردسان بنێرن بۆ بەغداد بۆ داکۆکیکردن لەمافی خەڵک و پارێزگاری لەو دەستەکەوتانەی لەدوای پڕۆسەی ئازادی عێراقەوە بۆ کورد بەدەست ھاتووە.