بافڵ تاڵەبانی جەخت لە چڕكردنەوەی هەوڵەكانی یەكخستنەوەی پێشمەرگە دەكاتەوە
کوردسات نیوز
٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١
٧٢٢
لە كۆبوونەوەكەدا، بافڵ تاڵەبانی و كۆڵۆنێڵ "ماركۆس مایەر"، هەماهەنگی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و هێزەكانی عێراق و هاوپەیمانان و یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگەیان تاوتوێكرد،
سەبارەت بە هەوڵەكانی یەكخستنەوە و پڕچەككردنی هێزی پێشمەرگە، هاوسەرۆكی یەكێتی، جەختی لە چڕكردنەوەی هەوڵەكان كردەوە و رایگەیاند، هەموو هەوڵێكی یەكێتی لەپێناو دروستكردنی هێزێكی نیشتمانیی پڕچەك و راهێنراوە لەسەر بنەمای نوێی زانستی سەربازی، بۆئەوەش داوای لە هێزەكانی ئەڵمانیا كرد، هاوكار و هەماهەنگ بن لەسەرخستن و بەرەوپێشچوونی ئەو پرۆسە نیشتمانیی،
بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە جموجوڵەكانی پاشماوەكانی داعش كرد، كە هێشتا هەڕەشەی جدین بۆ سەقامگیری عێراق، بۆیە پێویستە هەماهەنگی و هاریكاری زیاتر هەبێت لە نێوان پێشمەرگە و عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، داواشیكرد پرۆژەی هاوبەش هەبێت بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی ئەمنی لەو سنوورانە و هێزی هاوبەش دروستبكرێت بۆ روبەڕوبوونەوەی هەر ئەگەرێكی نەخوازراو.