ئاماژەی بەوەشکرد ، دەبێ ئەو دەستانە لەبنەوە ببڕێنەوە کەدەیانەوێ سلێمانی بکەنە گۆڕەپانی تەراتێن و یەکلاکردنەوەی مەرامە گڵاوەکانیان، تا ھەمووان بزانن سلێمانی لانکەی بیری ئازادیی و ئازادی رادەربڕینە، و تێکۆشەران و خەباتکارانی سیاسی بەجیاوازی بیروڕایانەوە دەتوانن لەشاری ھەڵمەت و قوربانی پەرە بەکاروانی خەباتی مەدەنیانەی خۆیان بدەن و پاراستنیشیان لە ئەستۆی ھێزە ئەمنییەکاندایە.