رێکخراوی نیشتیمانی بۆ گەشتیاریی لە ژاپۆن رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا وڵاتەکە ژمارەی پێوانەیی لە بەرزی رێژەی گەشتیاردا شکاندووە و نزیکەی ٣٧ ملیۆن گەشتیار سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە.

رێکخراوی نیشتیمانی بۆ گەشتیاریی لە ژاپۆن رایگەیاندووە، لە ساڵی ٢٠٢٤دا زیاتر لە ٣٦ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار گەشتیار سەردانی وڵاتەکەیان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوە بەرزترین ژمارەیە تاوەکو ئێستا تۆمار کرابێت، بەوپێیەی زۆرترین رێژەی گەشتیار رووی لە ژاپۆن کردبێت لە ساڵی ٢٠١٩دا بووە و ژمارەکەش ٣٢ ملیۆن کەس بوو.

بەر لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ژمارەی ئەو گەشتیارانەی روویان لە ژاپۆن دەکرد بەشێوەیەکی بەرچاو ساڵانە بەرزدەبووەوە، بە جۆرێک تەنها لە نێوان ساڵانی ٢٠١٢ بۆ ٢٠٢٠، پێنج هێندە بەراورد بە ساڵانی پێشووتر زیادی کردبوو.

بەپێی ئەو راپرسییانەشی ئەنجامدراون و شارەزایانی بواری گەشتیاری باسی دەکەن، بەرزی رێژەی گەشتیار لە ژاپۆن بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە لەوانەش دابەزینیبەهای دراوەکەی.

باس لەوەشدەکەن، وڵاتەکە شارەزایانە بازاڕ بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی پەیدا دەکات و چەندین شوێنی گرنگی گەشتیاری لەناو سروشت و شاخەکاندا دابین کردووە، یەکێک لەوانەش شاخی فوجی و پەرستگا کۆنەکان و چێشتخانەکانی سوشین. کە بازاڕپەیداکردنەکەی بە جۆرێکە، لە زنجیرە و فیلم و ئەنیمەیشنەکانی بەرهەمیدەهێنێت، گرنگیان پێدەدات و باسیان دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

گوندی '' داریبوکو'' ناسراو بە گوندە نوقومبووەکە لە پارێزگای ئیسپارتا لە تورکیا، پاش ١٠ ساڵ دیار نەمانی لە ژێر ئاوی بەنداوی قاسملار، دووبارە دەرکەوتەوە.

دانیشتوانی گوندەکە لە ساڵی ٢٠١٢ گوازراوەتەوە بۆ خانووی تازە لە کاتی بنیاتنانەوەی بەنداوەکە تاکوو کاتی تەواوبوونی لە ساڵی ٢٠١٦.

لەگەڵ کەمبوونەوەی باراندا و کەمبوونەوەی ئاو لەم دوایانەدا، شوێنەوارەکانی گوندەکە دووبارە دەرکەوتونەتەوە کە چەند خانوویەک و مزگەوت، هێڵی کارەبا، هەروەها شەقامەکانیەتی کە بووەتە باس و خواستی گەشتیاران بۆ سەردانیکردن و وێنەگرتن لە شوێنەکەدا

هاوشێوەی ئەم ڕووداوە لە ئیسپانیا کە لە ناوچەی گالیسیا لە ئیسپانیا گوندی ئەسیریدۆ دووبارە دەرکەوتەوە کە لەساڵی ١٩٩٢ ژێر ئاو کەوتبوو

وە لە ئیتاڵیا گوندی فابریچ دی کاریجین لە پارێزگای لوکا دووبارە دەرکەوتەوە دوای نقومبوونی لە ساڵی ١٩٤٦ بەهۆی دروستکردنی بەنداوێک بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لەسەر ڕووباری فاجیلی کە ڕووبارێکی دەستکردە، وە گوندەکە لە کاتی بەتاڵکردنەوەی ئاوی بەنداوەکە دووبارە دەردەکەوێتەوە کە کۆمەڵێک خانووی بەردین و پرد و گۆڕستان و کڵێسایەکی تێدایە

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ماوەی نزیكەی هەشت مانگی ئەمساڵدا ١٦٠ هەزار گەشتیار سەردانی ئەشكەوتی سەهۆڵانیان لە مەهاباد كردووە.


یوسف مەحمودزادە بەڕێوبەری كۆمەڵەی گەشتیاری ئەشكەوتی سەهۆڵان رایگەیاند: لە ماوەی نزیكەی هەشت مانگی ئەمساڵدا ١٦٠ هەزار گەشتیار سەردانی ئەو ئەشكەوتەی مەهابادیان كردووە كە ١٠٪ی گەشتیارەكان بیانی بوون.


ئەشكەوتی سەهۆڵان دەكەوێتە ٤٢ كیلۆمەتر لە باشوری رۆژهەڵاتی مەهاباد و بەهۆی ئاو و ئەو دیمەنانەی لە ئەشكەوتەكەدا هەن بووەتە شوێنێكی گەشتیاریی سەرنجڕاكێش، ئەشكەوتەكە ، یەكێكە لە شوێنە سەرنجڕاكێش و گەشتییارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان كە ساڵانە زیاتر لە ٢٠٠ هەزار كەس سەردانی دەكەن و گەشتیارانی هەرێمیش ساڵانە سەردانی ئەو ئەشكەوتە دەكەن.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چیرۆکی ئەو سەگە میسرییە کە سەرکەوت بۆ لوتکەی ھەرەمی شا خەفرەع کە دووەم گەورەترین ھەرەمی جیزەیە، تا ئێستاش لەلایەن جیھان و ئاژانسەکانی ھەواڵ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بازنەکانی گەشتیاری نێودەوڵەتییەوە باسیان لێدەکرێت.

دوای ئەوەی گەشتیارێکی ئەمریکی ١٠٠ ھەزار جونیەی میسری پێشکەش کرد بۆ کڕینی، و یەکێکی دیکەش داوایکرد بڕی ٢٥ ھەزار جونیەی میسری بدات بۆ ئەوەی وێنەیەکی سێڵفی لەگەڵیدا بگرێت، کۆمپانیای کینگ توت تۆرسی ئەمریکی کە بنکەکەی لە ئەمریکایە، ھەنگاوێکی بێوێنە و سەرنجڕاکێشی-نا، و بەرنامەی نوێی گەشتیاری خۆی لە ئەمریکا و کەنەدا دەستپێکرد بۆ سەردانی میسر لە بەرنامەیەکی پێنج ڕۆژەدا کە بریتییە لە سەردانی ھەرەمەکانی جیزە، سەردانی مۆزەخانەی گەورەی میسر، کە بەشێکی کراوەتەوە، و ڕێکخستنی نانخواردنی نیوەڕۆ بە یاوەری سەگەکە.

محەمەد شەربینی شارەزای بواری گەشت و گوزار پەیامێکی بۆ بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای کینگ تۆت نارد و وتی، ئەم بەرنامەی گەشتە شتێکی دەگمەنە، لە ھەمان کاتی کردنەوەی مۆزەخانەی گەورەی میسڕ ئەو سەگەش بەسەر ھەرەمی مەلیک خەفرەعدا سەرکەوت، بۆیە ئەگەر ئەم دوو رووداوە پێکەوە ببەستینەوە دەبێتە بومەلەرزەیەک لە سۆشیاڵ میدیا جیھانی و جیاوازەکاندا، ئەم رووداوە بووەتە ھۆی زیادبوونی خواستی ئەمریکیەکان لە سەردانکردنی میسڕ و ئاسەوارەکانی و ئاشنابوون بە مێژووە کۆنە بەنرخەکەی، بەتایبەتی کە ئەو کۆمپانیایە تاکە کۆمپانیایە کە خوانێک لەگەڵ سەگی فیرعەونی لە نزیک ھەرەمەکانی میسڕ رێکدەخات، بەتایبەتی دوای ئەوەی سەگەکە بووەتە باسی رۆژ، لە کاتێکدا سەرنجی ملیۆنان کەسی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە لە جیھاندا بە چێژ وەرگرتن لە ساتە پاشاییانەکەی لە دڵی شارستانیەتی میسڕی گەشاوەدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە


حکومەتی هۆنگ کۆنگ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بەبەردبوویەکی دەیناسۆر لە "دوورگەی بەندەر"ی باکووری رۆژهەڵاتی شارەکە دۆزراوەتەوە، بەپێی توێژینەوەکان دەرکەوتووە کە بەبەردبووەکە دەیناسۆرێکی گەورەیە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٦٦ بۆ ١٤٥ملیۆن ساڵ پێش ئێستا.

"بێرنادێت لین"، سکرتێری گەشەپێدانی هۆنگ کۆنگ وتی: لە ساڵی ١٩٧٩، "دورگەی بەندەر" وەکو شوێنێکی گرنگی زانستی دیاریکراوە؛ ئەم دۆزینەوەیەش لەم ناوچەیەدا گرنگە و بەڵگەیەکی نوێیە بۆ توێژینەوەی بەبەردبووەکان لە هۆنگ کۆنگ. 

مایکل پیتمان، یاریدەدەری پرۆفیسۆری زانستەکانی ژیان لە زانکۆی چین لە هۆنگ کۆنگ وتی، دڵخۆشین بەوەی هێشتا هەندێک شت لەسەر زەوی ماوە بتوانین بیدۆزینەوە. 

وتیشی ئەم دۆزینەوەیە تاکە بەبەردبووی سەردەمی دەیناسۆرەکانە کە تا ئێستا لە هۆنگ کۆنگ دۆزرابێتەوە چونکە هەموو ئەوانەی پێشتر دۆزراونەتەوە رووەکی و ئاوی و چەند جۆرێکی ماسی بوون.

پیتمان، ئاماژەی بەوەکرد کە دۆزینەوەی بەبەردبووی دەیناسۆرەکان لە ناوچەکەدا حاڵەتێکی دەگمەنە چونکە تا ئێستا پاشماوەی بەبەردبوو ئێسکە پەیکەرەکان لە باشووری چین نەدۆزراوەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کوردانی شاری ناشڤیل دەڵێن، ئەم کارە پەیامێکی گرنگ دەدات بە کوردانی ئەو ویلایەتە.

وان ڕەشید بەڕێوبەری ڕێکخراوی ئەفەندی ڕایگەیاند، ئێمە لە ھەشتاکان و سەرەتای نەوەدەکانەوە لەم ئەمریکاین و پێمان وایە دەبێت وەک خەڵکانێک بناسرێن کەوا بەشدارن لە دەوڵەمەندکردنی کلتور و کۆمەڵگە و ئابوری ئەم ناوچەیە،ھاوکات ڕێکخراوی ئەفەندی کاری کۆکردنەوەی کوردانی ئەمریکایە.

شاری ناشڤیل نزیکەی ٢٠ ھەزار کوری لێ نیشتەجێیە و بە کوردستانی ئەمریکا دەناسێنرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەم  ڕۆبۆتە  لە قوڕێکی موگناتیسی دروست کراوە و دەتوانێ بچێتە بۆری و بۆشاییە بچوکەکانەوە و چەندین ئەرکی سەخت جێبەجێ بکات ، بۆ نموونە دەتوانێ بە ھەر تەنێکی نامۆوە بنووسێودەریبھێنت کەمرۆڤ بە ھەڵە و ڕێکەوت قوتی دەدات .

دروستکردنی ئەم جۆرە ڕۆبۆتە بەرھەمی تیمێک لە زانا و توێژەرەوەکانی زانکۆی ھۆنگ کۆنگە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

براوەی خەڵاتی ئاچیبۆڵد بۆ تابلۆ بڕی ١٠٠ ھەزار دۆلاری ئەمریکی پێدەدرێت، براوەکانی دووەم و سێیەمیش خەڵاتی وین و سولمان بۆ دیمەنی سروشت و ھونەری پەیکەرسازی و باشترین بابەتی وێنەکێشان وەردەگرن. براوەی دووەم ٥٠ ھەزار دۆلار و براوەی سێیەمیش بڕی ٤٠ ھەزار دۆلار وەردەگرێت.

یەکێک لە پەنابەرەکان، موستەفا ئازئیمتابار، قسەی بۆ ڕۆژنامەی گاردیانی ئوسترالی کردووە دەڵێت "پێشتر ھیچ ئەزموونی ھونەریم نەبوو، [لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان] ھیچ مامۆستایەکم نەبوو. بەڵام کاتێک بردمیان بۆ دوورگەی مانوس بەقوڵی ویستم لەو ژاوە ژاو و پاسەوانانە ڕزگارم بێت. ئارامیم لە لاپەڕە و قاوە و فڵچەی دداندا دۆزیەوە."

دوای نزیکەی ٨ ساڵ لە زیندانی و ١٨ مانگ بەندکردن لە دوو ھۆتێلی شاری مێلبۆرن لە ئوسرالیا، موستافا لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ ئازاد کرا. ئێستا ئەو لە دژی حکومەتی ئوسترالیا سکاڵای تۆمار کردووە و دەڵێت زیندانیکردنەکەی نایاسایی بووە.


Mostafa’s self-portrait


موستەفا دەڵێت بۆیە قاوە بەکار دەھێنێت، دەیەوێت ھەموو ئەو یادەوەرییانەی لە ماوەی ھەشت ساڵدا پێیاندا تێپەڕبووە دۆکیومێنت بکات.

"قاوە و فڵچەی ددان چەند کەلوپەلێکی بچووکن کە وێنای سادەیی بەرخودان دەکەن. پیشانی دەدەن کە من مامەوە، پیشانی دەدەن کە من بەردەوام بووم،" موستەفا قسەی بۆ ڕۆژنامەی گاردیان کردووە.

کوردێکی دیکەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان کە لە ھەمان بەندینخانەی موستەفا بەندکراوە و ھاوەڵی نزیکی موستەفایە، چەند وێنەیەکەی خۆی داوەتە پێشانگەی ھونەری نیو ساوز وێڵس لە ئوسترالیا و ڕێگەی پێدراوە بەشداری لە پێشبڕکێکەدا بکات.

Farhad Bandesh with his entry into the 2022 Archibald prize


فەرھاد باندیش، چەندین جار وێنەکانی لەلایەن پاسەوانی بەندینخانەی دورگەی مانوس دەستیان بەسەردا گیراوە و زیاتر لەماوەی ٧ ساڵ و شەش مانگی بەندکردندا ١٠٠ تابلۆی کێشاوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە شاری لۆس ئەنجەلس لە ئەمریکا ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ٩٤ەمین خولی ئۆسکار بەڕێوەچوو.

باشترین فیلمی ساڵ
‏"CODA"

باشترین ئەکتەری پیاو لە ڕۆڵی سەرەکی
‏Will Smith لە فیلمی "King Richard"

باشترین ئەکتەری ژن لە ڕۆڵی سەرەکی
‏Jessica Chastain لە فیلمی
‏"The Eyes of Tammy Faye"

باشترین دەرھێنەر
‏Jane Campion بۆ فیلمی
‏"Power of The Dog"

باشترین ئەکتەری پیاو لە ڕۆڵی پاڵپشت
‏ Troy Cotsur لە فیلمی "CODA"

باشترین ئەکتەری ژن لە ڕۆڵی پاڵپشت
‏Ariana DeBose لە فیلمی "West Side Story"

باشترین فیلمی بیانی
‏"Drive My Car" ھەڵبژێردراوی وڵاتی ژاپۆن

باشترین فیلمی ئەنیمەیشن
‏"Ecanto"ی کۆمپانیای "Disney"

باشترین فیلمی دۆکیومێنتاری
‏"Summer of Soul"

باشترین سیناریۆی سەرەتایی فیلم
‏"Belfast"

باشترین سیناریۆی وەرگیراوی فیلم
‏"CODA"

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆ نێمێس وتەیەکی کردووە بە دروشمی خۆی کە دەڵێت "بە سادەیی بژی بۆ ئەوەی خەڵکی دیکە بە سادەیی بژین."

جۆ نێمێس لەبارەی ئەزموونی خۆی لەو ماوەیەدا نوسیویەتی، سەرەڕای ئەوەی خانووی نیە، مۆبایل بەکارناھێنێت، ئاوی گەرمی نییە و جلی نوێ ناکڕێت، بەڵام ھەست بە دابڕان ناکات.


Jo Nemeth looks out the window of her shack, pictured in story about living without money.


جۆ نێمێس لەبارەی ئەوەی چۆن توانیویەتی بەبێ دەستکەوتن و خەرجکردنی ھیچ بڕە پارەیەک ئەو ماوە زۆرە بژی، دەڵێت خەڵکی دیکە لەبەرامبەر خزمەتکردن، شوێنی مانەوەی بۆ دابین دەکەن و خواردنی پێدەدەن.

ئێستا جۆ نێمێس لەگەڵ ژنێک دەژی کە ھاوسەرەکەی لەژیاندا نەماوە. ھاوڕێکەی کار دەکات و جۆ نێمێس-یش کاروباری ماڵەوەی بۆ جێبەجێدەکات، بۆیە ئەو ژنە لەبەرامبەر ئەم کارە شوێنی مانەوەی بۆ دابین کردووە و خواردنی پێدەدات.

money free life

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو مارینا ئۆڤیسیانیکۆڤا، لە کاتی پەخشی ڕاستەوخۆی ھەواڵەکانی کەناڵی فەرمی ڕووسیا، بە لافیتەیەکەوە کە ئیدانەی ھێرشی ڕووسیای دەکرد بۆ ئۆکرانیا دەرکەوت، ڕووداوەکەش لەسەر ئاستی میدیاکانی جیھان دەنگدانەوەیەکی گەورەی ھەبوو لەسەر ئاستی جیھان.

ئەو کارمەندە کە کاری ھەواڵسازە و لەسەر لافیتەکەی دەستی نوسرابوو، نا بۆ جەنگ ، شەڕ بوەستێنن، باوەڕ بە پڕوپاگەندەکان مەکەن، ئەوان درۆتان لەگەڵ دەکەن.

لە ئێستاشدا بەھۆی سزادانی ئەو کارمەندەوە ژمارەیەکی بەرچاو لە کارمەندانی کەناڵەکە بە کۆمەڵ دەستیان لە کار کێشاوەتەوە.

بەھۆی ڕووداوەکەشەوە، دادگای ڕووسیا سزای دارایی بە بڕی ٢٨٠ دۆلار سەپاندووە بەسەر ئەو کارمەندە، بەڵام ئەگەر بە گوێرەی یاسای نوێی تایبەت بە بڕگەی ھەواڵی درۆ دادگایی بکرێت، مەترسی ئەوە دەکرێت سزای ١٥ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا بسەپێندرێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەو بازرگانە کە لە ئەمریکا دەژی، ناوی ئەلێکس کۆنانیخینە دەڵێت دەستگیرکردنی پوتن بە پێی دەستوور ڕێگە پێدراوە چونکە تاوانی جەنگی ئەنجامداوە.

ئەلێکس کۆنانیخین دژی داگیرکردنی ئۆکراینە لەلایەن ڕووسیاوە و پوتن تۆمەتبار دەکات بە "پێشێلکردنی دەستووری ڕووسیا" و "دەستوەردانی لە ھەڵبژاردنەکان" و "کوشتنی نەیارەکانی".

ئەو بازرگانە دەشڵێت "وەکو ھاوڵاتییەکی ڕووسی، من ئەوە بە ئەرکی ئەخلاقی خۆم دەزانم تاوەکو ئاسانکاری بکەم بۆ نەھێشتنی بیری نازی لە ڕووسیا، من بەردەوام دەبم لە ھاوکارییەکانم بۆ ئۆکراین".

ھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین کاردانەوەی نێودەوڵەتی لێکەوتووەتەوە و ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا پشتیوانی بۆ ئۆکراین دووپاتدەکەنەوە و داوا لە ڕووسیا دەکەن ھێرشەکە ڕابگرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پزیشکی تایبەتی منداڵبوونەکەش ڕایگەیاند، لە بار و دۆخێکی دوور لە مرۆڤایەتی و نە گونجاو بۆ ژیان منداڵێکی نوێ چاوی بە دونیا ھەڵھێنا بۆیە لێرەوە داوا لە دایکانی ڕووسیا و بێلاروس دەکەین ناڕەزایی لە دژی داگیرکاری ڕووسیا دەرببڕن.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
12345