وەرزشەوانێکی کورد لە یاریی تایکواندۆ لە ئۆڵۆمپیادی پاریس مەدالیای زێڕی بەدەستھێنا
١١ی ئابی ٢٠٢٤
١١ی ئابی ٢٠٢٤
زنجیرەی مێژوویی "معاویە" كە لە مانگی رەمەزاندا لە كەناڵی ئێم بی سی یەوە پەخش دەكرێ رووبەڕووی رەخنەی زۆر بۆتەوە و رەخنەگران ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە زنجیرەكە هەڵەی مێژوویی تێدایە.
زنجیرەی معاویە كە بە بودجەیەكی زەبەلاح بەرهەمهێنراوە و 100 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە، باس لە ژیانی معاویەی كوڕی ئەبو سوفیان دەكات، كە یەكێكە لە هاوەڵەكانی پێغەمبەری ئیسلام درودی خوای لەسەر بێ، زنجیرەكە مشتومڕێكی زۆری لە عیراق و هەروەها لە ئێرانیش بەدوای خۆیدا هێناوە، و پەخشكردنی لەو دوو وڵاتە قەدەغە كراوە. رۆژنامەی فاینانشاڵ تایمزی بەریتانی لە راپۆرتێكیدا لەوبارەیەوە ئاماژەی بەوەكردووە زنجیرەكە كە بڕی 100 ملیۆن دۆلاری تێچووە، بە پڕخەرجترین درامای عەرەبی دادەنرێ كە تائێستا بەرهەمهێنرابێ، رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە كە زنجیرەكە جەخت لەو دابەشبوونە دەكاتەوە كە لە سەدەی حەوتەمی زایندا لەنێوان هەردوو ئاینزای شیعە و سونەدا هاتە كایەوە كە دابەشبونێكی ئاینی سیاسی بوو و تائێستاش ئاسەوارەكانی بەردەوامە.
زنجیرەكە چەندین دیمەنی جەنگ و رووبەڕووبونەوەی سەربازی لەخۆدەگرێت، هەروەها ئەم زنجیرەیە لە چوارچێوەی بەرنامەكانی مانگی رەمەزاندا پەخش دەكرێ.
زنجیرەی معاویە دیمەنەكانی لە تونس وێنەی گیراوە و كاستێكی گەورە لە وڵاتانی عەرەبیەوە كارەكتەرەكانی بەرجەستە دەكەن. وابڕیار بوو زنجیرەكە ساڵی 2023 پەخش بكرێ بەڵام بەهۆی ئەو نیگەرانیانەوە پەخشكردنی بۆ ئەمساڵ دواخرا.
لەلایەكی ترەوە یەكێك لە زانایانی زانكۆی ئەزهەر لە میسر لەوبارەیەوە وتوویەتی بەرجەستەكردنی كارەكتەری معاویە رێگەپێدراو نییە و زانایەكی تریش ئەو بابەتەی بە گوناه لەقەڵەمداوە. بەڵام لە سعودیە كە بە قۆناغێكی كرانەوەی كۆمەڵایەتیدا تێدەپەڕێ رەخنەكان كەمڕەنگ تر بوون.
پێشتریش بەرهەمە تەلەفزیۆنیەكانی ئێم بی سی مشتومڕسازبوون، دیارترینیان زنجیرەی عومەر بن خەتاب بوو كە پەخشكردنی لە كاتی خۆیدا لەلایەن موفتی شانشینی سعویەوە سەركۆنە كرا.
بڕیارە لەم هەفتەیەدا كۆبوونەوەی لوتكە لەنێوان یەكێتی و پارتی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم بەڕێوەبچێت.
د.مەجید حەمەئەمین ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاند، وەفدی دانوستانكاری یەكێتی و پارتی لە 90%ـی كارەكانی تایبەت بە نووسینەوەی رەشنووسی حكومڕانییان لە هەرێمی كوردستان تەواوكردوە.
وتیشی، ئەو بەشەی تائێستا تەواونەكراوە، پێویستی بە كۆبوونەوەیەكی لوتكە لەنێوان سەرۆكی یەكێتی و سەرۆكی پارتی یان جێگرەكەی هەیە، ئامادەكاریش كراوە و بڕیارە ئەم كۆبوونەوەكە بەڕێوەبچێت.
رێکخراوی نیشتیمانی بۆ گەشتیاریی لە ژاپۆن رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا وڵاتەکە ژمارەی پێوانەیی لە بەرزی رێژەی گەشتیاردا شکاندووە و نزیکەی ٣٧ ملیۆن گەشتیار سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە.
رێکخراوی نیشتیمانی بۆ گەشتیاریی لە ژاپۆن رایگەیاندووە، لە ساڵی ٢٠٢٤دا زیاتر لە ٣٦ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار گەشتیار سەردانی وڵاتەکەیان کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوە بەرزترین ژمارەیە تاوەکو ئێستا تۆمار کرابێت، بەوپێیەی زۆرترین رێژەی گەشتیار رووی لە ژاپۆن کردبێت لە ساڵی ٢٠١٩دا بووە و ژمارەکەش ٣٢ ملیۆن کەس بوو.
بەر لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ژمارەی ئەو گەشتیارانەی روویان لە ژاپۆن دەکرد بەشێوەیەکی بەرچاو ساڵانە بەرزدەبووەوە، بە جۆرێک تەنها لە نێوان ساڵانی ٢٠١٢ بۆ ٢٠٢٠، پێنج هێندە بەراورد بە ساڵانی پێشووتر زیادی کردبوو.
بەپێی ئەو راپرسییانەشی ئەنجامدراون و شارەزایانی بواری گەشتیاری باسی دەکەن، بەرزی رێژەی گەشتیار لە ژاپۆن بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە لەوانەش دابەزینیبەهای دراوەکەی.
باس لەوەشدەکەن، وڵاتەکە شارەزایانە بازاڕ بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی پەیدا دەکات و چەندین شوێنی گرنگی گەشتیاری لەناو سروشت و شاخەکاندا دابین کردووە، یەکێک لەوانەش شاخی فوجی و پەرستگا کۆنەکان و چێشتخانەکانی سوشین. کە بازاڕپەیداکردنەکەی بە جۆرێکە، لە زنجیرە و فیلم و ئەنیمەیشنەکانی بەرهەمیدەهێنێت، گرنگیان پێدەدات و باسیان دەکات.