ماڵپەڕی The New Indian Express  بڵاویکردەوە، مەیموونەکان لە کاتی ھێرشەکانیان بێچوە سەگەکان دەبنە سەر درەختەکانی ناوچەکە یان سەربانی ماڵەکانەوە دەیانخەنە خوارەوە و دەیانکوژن.


یەکێک لە گوندنشینەکان دەڵێت، مەیمونەکان بە کۆمەڵ دێنە گوندەکە و بەدوای بێچووی سەگەکاندا دەگەڕێن، کاتێک دەیاندۆزنەوە راستەوخۆ دەیبەنە سەر دارە بەرزەکان و باڵەخانەکان و بەریان دەدەنەوە.


دانیشتوانی گوندەکە داوایان لە ئیدارەی دارستانی ناوچەکە کردووە، چارەسەرێکی رەوشەکە بکەن، چونکە مەیموونەکان ھێندە شەڕانی بوون، تا ئێستا لە ڕێگاکان پەلاماری ھاوڵاتیان چەند منداڵکیان داوە لەسەر ڕێگە خوێندنگە و برینداریان کردوون.


بەھۆی ئەو ڕوداوانەوە ئیدارەی دارستانەکان بە ھاوکاری پۆلیس ژمارەیەک لە مەیمونەکانیان دەستگیر کردووە .