هەمەڕەنگ

ئاژانسی ھەواڵی چینی نوێ شینغوا بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی حزبی فەرمانڕەوادا کە شی جین بینگ سەرۆکایەتی دەکات، بڕیار دراوە بۆ راگرتنی ھاوسەنگی دانیشتوان رێگە بە ھەموو خێزانێک بدرێت سێ منداڵی ببێت.

چەند ساڵێک پێش ئێستا و دوای زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان، چین بڕیاریدا ھەر خێزانیک تەنھا یەک منداڵیان ھەبێت، بەڵام دوای بەرزبوونەوەی رێژەی کەسانی بەتەمەن، لە ساڵی ٢٠١٦ بڕیاری درا رێگا بە بوونی دوو منداڵ بدرێت.
ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرزیش بڵاویکردووەتەوە سیاسەتی خستنەوەی دوو منداڵ ئامانجی حکومەتی چینی نەپێکاوە، چونکە بەھۆی گرانییەوە خەڵکی چین خۆیان رێگا بە بوونی دوو منداڵ نادەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە، فڕۆکەیەکی نەفەرھەڵگری بچوک لە فرۆکەخانەی سمیرنا لە شاری ناشڤیڵ دوای چەند خولەکێک لە فڕین کەوتووەتە ناو رووباری پێرسی پریست  و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی سەرچاوەکانی ھەواڵ جۆی لارا کە لە زنجیرە تەلەفیزیۆنەکانی ساڵانی نەوەدەکان رۆڵی کەسایەتی تەڕەزانی دەبینی، خۆی و ھاوسەرەکەی و پێنج کەسی دیکە لە فڕۆکەکەدا بوون و گیانیان لەدەستداوە.

جۆی لارا تەمەنی ٥٨ ساڵ بووە و باوکی یەک منداڵ بووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەو کاتەی جەنگی جیھانی یەکەم سەریھەڵدا بیڵ گۆسیت ناچار بووە بچێتە ریزی سوپا و واز لە خوێندنی زانکۆ بھێنێت، دوای کۆتاییھاتنی جەنگیش بووە بە سەرپەرشتیاری کاروباری بازرگانی خێزانەکەی و نەیتوانیوە بگەڕێتەوە بۆ زانکۆ، بەڵام گۆسیت دواجار گەڕایەوە و لە رۆژانی رابردوودا و لە تەمەنی ٩٧ ساڵیدا توانی بە سەرکەوتوویی خوێندنی زانکۆ تەواو بکات.

لەگەڵ ئەوەی گۆسیت ساڵی ٢٠٢٠ خوێندنی زانکۆی تەواو کرد، بەڵام بەھۆی سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاھەنگی دەرچوونەکەی بۆ ئەمساڵ دواکەوت.

ئەوەی زیاتر گۆسیتی دڵخۆش کرد و توشی سەرسوڕمانی کرد ئەوە بوو کۆلێژی لینکۆڵن دکتۆرای فەخری پێبەخشی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پێگەی "دەیلی ئین کەی" رایگەیاند،"کیم جۆن ئون" سەرۆکی کۆریای باکور فەرمانی دەرکردووە بۆ لەسێدارەدانی پیاوێک، تەنھا لەبەر فرۆشتنی فیلم و سی دی میوزیکی کۆریای باشور بەشێوەیەکی نایاسایی.
ئەو سەرچاوەیە کە تایبەتە بە کاروباری کۆریای باکور وتیشی، ئەو پیاوە ئەندازیار بووە و لەبەردەم خێزانەکەی و نزیکەی ٥٠٠ کەسی تر گولەباران کراوە، بەر لەوەش دانیناوە بە فرۆشتنی سی دی و فلاش میمۆری لە بەرامبەر ٥ بۆ ١٢ دۆلاری ئەمریکی.
پێگەی "دەیلی ئین کەی" رایگەیاند، پێشتر ھەر کەسێک ئەو تاوانەی بکردایە رەوانەی سەربازگەکان دەکرا و کاری پێدەکرا، بەڵام لە دوای گۆڕانی یاساکانەوە ھەر کەسێک ئەو کارە بکات لەسێدارەدەدرێت. 




بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ھەواڵەکە، کۆمپانیای ناوبراو لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ڕایگەیاند، "ئەمازێن" کە ژوورێکی تایبەتە بە کەمکردنەوەی پەستانی دەروونی، یارمەتی کارمەندەکانی کۆمپانیا دەدات زیاتر سەرنج بخەنە سەر کارەکانیان و لە پاڵیشیدا زیاتر گرنگی بە تەندروستی دەروونیان بدەن، بەڵام ھەر زوو و پاش شەپۆلێکی گەورەی ڕەخنەی تەنزئامێز لەلایەن بەکارھێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە ڤیدیۆکەیان سڕیەوە.


جێی ئاماژەیە، ئەم ھەنگاوەی "ئەمەزۆن" دوای ئەوە دێت کە لە ماوەی ڕابردوودا بە بەردەوامی ڕووبەڕووی ڕەخنە دەبووەوە سەبارەت بە نەگونجاوی ژینگەی کار لە کۆمپانیاکە و ماندووبوونی بەردەوامی کارمەندەکانی.


لەو بارەیەشەوە، کۆمپانیای ناوبراو لە ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە پلانێکی بە ناوی "کارکردنی تەندروست" ڕاگەیاند کە چەندین چالاکی جەستەیی و دەروونی و ڕاھێنانی باشبوونی تەندروستی و دابینکردنی خواردنی گونجاو بۆ کارمەندەکان لەخۆدەگرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەرمایەدارێکی ڕووسی ڕیزبەندی یەکەمی جیھان دەگرێت لە بەخشندەییدا و زیاتر لە ٤ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن جونەیھی ئیستەرلینی بەخشیوە...
ڕۆژنامەی (سەندەی تایمز)ی بەریتانی بڵاوی کردەوە ،(ئەلیشر عوسمانۆڤ)ی ڕووسی بە ڕەچەڵەک ئۆزباکی زۆرترین کاری خێرخوازی ئەنجامداوە لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا.
ئامارەکان دەری دەخەن کە کارەخێرخوازیەکانی تایبەت بە کۆمپانیاکانی (عوسمانۆڤ) لە ساڵی ٢٠٢٠ زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن جونەیھی ئیستەرلینی تێپەڕاندووە، ئەمە سەرەڕای بەخشینی   ١٣٤ ملیۆن جونەیھی ئیستەرلینی دیکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەھەر سێ وڵاتی روسیا و ئۆزبەکستان و ئیتاڵیا.
لەماوەی ٢٠ ساڵی رابردوودا کۆمپانیاکانی ،(ئەلیشر عوسمانۆڤ)ی رووسی بە رەچەڵەک ئۆزباکی بڕی ٤ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن جونەیی ئیستەرلینی لە کاری خێرخوازیدا خەرج کردووە و ،لەبەرامبەردا رۆژنامەی (سەندەی تایمز)ی بەریتانی نازناوی گەورەترین خێرخوازی پێبەخشیوە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ھەواڵێک کە لە ماڵپەری "moto١ " بڵاوکراوەتەوە ، باس لە نوێترین ئۆتۆمبیلی ئۆدی دەکات ، کۆمپانیای  ئۆدی یەکێک لە نوێترین و باشترین  و بەھێزترین  ئۆتۆمبیلەکانی لە جۆری " Q5 " دەخاتە بازارەوە ،ھاوکات ئۆتۆمبیلەکە بە جۆرێک دیزاینکراوە کە بەرگەی بەریەک کەوتن بکەوێت و ڕوخسارێکی بەھێزیشی پێ بەخشیوە کە ھاوشێوەی ئۆتۆمبیلی جۆری گرۆس ئۆڤەری وەرزشییە و ئۆتۆمبیلە نوێیەکەش قەبارەکەی کەمێک لە ئۆتۆمبیلەکانی پێشوتری " Q5 " گەورەترە  .

لەگەڵ ئەوەشدا، درێژی ئۆتۆمبیلەکە ٤ مەتر و ٦٨ سم و پانییەکەشی ١٨٧ سم ، بەرزیەکەی ١٦٦ سانتیمەتر دەبێت .

ئەوەی جێی سەرنجە ئەو جۆرە نوێیەی ئۆتۆمبیلەکە چەندین  تایبەتمەندی جیاواز وسەرنجڕاکێشی ھەیە کە لەوانەی تر جیادەکاتەوە ، ئەو ھێزە گەورەی ئەم ئۆتۆمبیلە بە بزوێنەرێکی ٨  پستۆنی پشتیوانی دەکرێ کە ھێزی  ٢٤٥ ئەسپی ھەیە ، لەگەڵ گێربۆکسێکی ٨ نمرەیی . لە ناوەوەش کابینەیەکی فراوانی ھەیە کوشنەکانيشى بە جڵد و دار دیزاینکراوە. 

ھەورەھا ئۆتۆمبیلەکە دەتوانێت لە ماوەی ٦ چرکە یان کەمتردا خێراییەکی لە سفرە و بگەیەنێتە ١٠٠ کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا .

ئۆدی کۆمپانیایەکی ئەڵمانییە ، تایبەتە بە دروستکردنی ئۆتۆمبیل ئەو کۆمپانیایە سەر بە گروپی کۆمپانیایاکانی فۆلکسواگۆنە و مێژووی دامەزراندنی کۆمپانیاکەش بۆ ساڵی ١٨٩٩دەگەرێتەوە .  

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئۆکسفام بە پشت بەستن بە ڕاپۆرتێکی گۆڤاری فۆربسی ئەمریکی ئاماژەی بەوە کردووە، سامانی ئەو ٩ کەسە بە ھۆی فرۆشتنی ڤاکسینەکەوە ١٩ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە کە لە ناویاندا (سیڤان بانسل)ی بەرێوەبەری گشتی کۆمپانیای مۆدێرنای فەڕەنسی تێدایە کە سامانەکەی بووە بە ٤ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار.


ڕوونیشیکردووەتەوە، بە تەنھا بڕی قازانجی ئەو ٩ ملیاردێرە بەشی ڤاکسینی ٩٠٪ی سەرجەم دانیشتوانی وڵاتە ھەژارەکان دەکات.


ئۆکسفام داوای لە ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی کردووە بەر بە قۆرخکاری لە بەرھەمھێنان و فرۆشتنی ڤاکسینی کۆرۆنا بگرێت بۆ ئەوەی ھەموو گەلانی جیھان بە ھەژار و دەوڵەمەندەوە ڤاکسینی کۆرۆنایان دەستبکەوێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی رۆشنبیری ئیتاڵیا ، ئەو پاشماوەی ئیسک وپروسکانەی لە لە ئەشکەوتی گواتاری لە نزیک شاری رۆما دۆزراونەتەوە و مێژووی یەکێکیان کە  کۆنترینیانە بۆ ١٠٠ ھەزار لەمەو بەر دەگەرێتەوە ، ھەشتەکەی تریشیان  بۆ  ٥٠٠٠٠ بۆ ٨٠٠٠٠ ساڵ پیش زاینە  .
ئەوەی جێی سەرنجە ،  پاشماوە دۆرزاوەکان  پاشماوەی چەند گیاندارێکیشی تێدا بووە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەر بەپێی ھەواڵی ئەو ماڵپەرە ، مێژووی تابلۆکە بۆ ساڵی ١٩٧٠ دەگەرێتەوە ، لە زیاد کردنی ئاشکرادا  بەبڕی ٣٨ ملیۆن دۆلار لە نیویۆرک فرۆشرا .
ناوی تابلۆکە " بێ ناونیشان "ە و ساڵی ١٩٧٠ لەلایەن مارک رۆسکۆوە کێشراوە لەلایەن خانەی بەناوبانگی فرۆشتنی " کرستیس" لە نیویۆرک فرۆشرا ، تابلۆکە  کارێکی ھونەری سادەیە  و گوزارشتە لە  تابلۆیەکی شینی لاکێشەی کە شاکارێکی کاریگەرە و ھەروەھا تێڕوانینی ئەو ھونەرمەندە  بۆ ڕەنگە درەوشاوە و دڵخوازەکان  .


ئەوەی جێی سەرنجە ، ئەم شاکارە تابلۆیەکی زەیتیە لەسەر پارچە قوماشێکی شین نیگارکێشراوە بە چەند تۆنێکی جیاواز ڕەنگی شینی تێدا بەکارھاتووە  کە لە کاتی بەرکەوتنی ڕووناکیدا تابلۆکە بەشێوەیەکی سەرنجراکێش دەدرەوشێتەوە.


مارک رۆسکۆ لەساڵی ١٩٠٣  لە ئەمریکا لە دایکبووە  و یەکێک لە تابلۆکانی ئەم نیگارکێشە چووەتە ڕێزبەندی  ٢٠ تابلۆ زەییتە سەرنجڕاکێشەکان لە جیھاندا کە بە بڕی ٧٥ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ھەر لەوبارەیەوە " فزانچیسکۆ جیانکولا "زانایی شوێنەوارناس دەڵێت ، تیمەکەمان لە کاتی گەران بەداوی ئاسەوای مێژوویەکان ھیچ کاتێک پێشبینی دۆزینەوەی ئەم پارچە مێژووە گرنگەمان نەدەکرت، پەیکەری کەلە سەرکە کێشی ٣٥ سانتیمەترە و مێژووەکەی  بۆ سەدەی ٢٠ پێش زایین دەگەرێتەوە وبەردی مەڕمەڕ دروستکراوە . 
 ئەوەی جێی سەرنجە، پەیکەری کەلە سەری یەکەم ئیمپراتۆری ڕۆمایە لەسەردەمی گەنجیدا لەسەدەی ٢٠ پێش زایین  ئیمپراتۆر " ئۆگستس  ئۆکتافیان "ە . 
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ھەواڵەکە، ئەنجومەنی یاساکانی ئوتومبێلسازیی ئەمریکا و دەستەی بەرھەمھێنانی ئامێر و بزوێنەرەکان ھەروەھا سەندیکای کرێکارانی پیشەسازیی ئوتومبێلی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکی ھاوبەشدا جەختیان لەوە کردووەتەوە، کە پێویستە بەرھەمھێنانی پارچە ئەلیکترۆنیەکانی ئوتومبێل بە تایبەت "سێمای کۆندەکتەر" لە ناوخۆی ئەمریکادا لە پێشینەی کارەکانی کۆنگرێس بێت چونکە زۆر پێویستن بۆ کۆمپانیاکان لە بەرھەمھێنانی ئوتومبێل و خێرایی بەستنی پارچەکانی.


ئاشکراشیان کردووە، کە ئەم ھەنگاوە دەبێتە ڕێخۆشکەرێک بۆ کۆمپانیاکانی ئوتومبێل تا پشکی تەواویان لە پارچەی ئەلیکترۆنی پێویست لە بەردەستدا بێت و بە گوێرەی خواستی کڕیار ئوتومبێلەکان بەرھەمبھێنن.


جێی ئاماژەیە، لە ماوەی ڕابردوودا زۆرێک لە کۆمپانیا تەکنەلۆژی و پیشەسازییەکان داوایان لە ئیدارە جیاجیاکانی ئەمریکا کردبوو کە لایەنگری نەکەن و دابینکردنی بودجەی پێویست بۆ کەمکردنەوەی ئەو کورتھێنانە لە پارچەی ئەلیکترۆنی بە ھۆکار و بارودۆخە جیاوازەکانەوە گرێ نەدەن.


 لە کۆتایشدا، فەرمانگەی ئاماری کرێکارانی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، بەھۆی ھاوردەکردنی پارچەی ئەلیکترۆنی بە تەنیا لە مانگی نیسانی ڕابردوودا کەرتی بەرھەمھێنانی ئوتومبێل و پارچەکانی لە ئەمریکا ٢٧ ھەزار ھەلی کاری لە دەستداوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ھەواڵە، کەشتیەکە ناوی "SN١٥"ە و پێنجەم ڕۆکێتی ھەوڵە تاقیکارییەکانی کۆمپانیای ناوبراوە کە لە بنکەیەکی ئاسمانی لە باشوری ویلایەتی تێکساسەوە ئاڕاستەی بۆشایی ئاسمان کرا و مەودای ٥ میل بەرزبوویەوە و لە پاش چەندین جوڵەی ئامانجداری ھەڕەمەکی بەرەو زەوی گەڕایەوە و دووان لە بزوێنەرەکانی بەکارخست و بە ھەمان باری دەرچوونی لە گۆی زەویەوە بە سەرکەوتوویی نیشتەوە.


جێی ئاماژەیە، ئەم سەرکەوتنەی کۆمپانیای "سپەیس ئێکس" لە دوای چوار تاقیکردنەوەی شکستخواردوو دێت کە ڕۆکێتەکان سەرجەمیان لە ماوەی نیشتنەوە دەکەوتنە خوارەوە یاخود دەتەقینەوە. ھەروەھا ھەنگاوێکی نوێشە لە پڕۆژەی ناردنی ھاوڵاتیان بۆ سەر مەریخ کە کۆمپانیای ناوبراو پێی ھەڵدەستێت.


لایخۆشیەوە، "ئیلۆن مەسک" سەرمایەداری گەورەی جیھانی و خاوەنی کۆمپانیای تێسلا کە لە ھەمان کاتدا بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای "SpaceX"یشە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دڵخۆشی خۆی دەربڕی و لە ئەژماری تایبەتی خۆی بە سەرسوڕمانەوە ڕایگەیاند " نیشتنەوەی ستارشیپ بەس ناوە! " وەک توانجێک بۆ ئەو کەسانەی ڕەخنەیان لێدەگرت و باوەڕیان بە پڕۆژەکەی نەبوو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە گوێرەی ھەوڵێکی ئاژانسی " سکای نیوز "  لە نەخۆشخانەیەک لە مەغریب ژنێک لەقۆناغی کۆتایی ھەفتەی دووگیانیدا ، بە نەشتەرگەری نۆ منداڵی بووە ، کە پێنجیان کچن و چواریان کوڕن ،  لە ئێستاداھەر نۆمنداڵەکە  خراونەتە ژێر چاودێری تەندروستییەوە ، بەپێی ھەواڵەکەش تەندروستی دایکەکە زۆرباشە .
ئەوەی جێی سەرنجە ، ئەمە بە یەکەم حاڵەتی دووگیانی دادەنرێت کە تێدا ئافرەتێک بە یەک سک نۆمنداڵی بووبێت .


دایکی ئەو نۆ منداڵەکە تەمەنی ٢٥ ساڵە دانیشتووی شارێکی ھەژارنشینە لە ئەفریقا ، بەڵام بە مەستی وەرگرتنی چاودێری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەیەک وڵاتی مەغریب کراوە .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەواڵی جیابوونەوەی بیل گەیتس و میلیندای ھاوسەری لەسەر زاری بیل گەیتس خۆیەوە بڵاو بووەتەوە ، گەیتس لە تویتێکدیا لە ئەکاونتەکەی خۆی لە تویتەر ئەوەی ئاشکرا کردووە، کە دوای مشتومر و بیر کردنەوەیەکی زۆر لەگەڵ میلیندا گەیشتوونەتە ئەو بریارەی کە لەیەک جیاببنەوە ئەوەش دوای بەردەوام بوونی ھاوسەر گیرییەکەیان بۆ ماوەی ٢٧ ساڵ .

بیل گەیتس نوسیویەتی لەماوەی ئەو ٢٧ ساڵەدا ٣ منداڵی سەرکەوتویان گەورە کردووەو دامەزراوەیەکی خێرخوازی گەورەشیان بەرێوە بردووە کە ھەوڵی باش کردنی ژیانی ھەزاران کەسی داوە لەسەرتاسەری جیھاندا ، ھەواڵەکە ھەرزوو لە میدیای ئەمریکی شۆکێکی گەورەی دروست کرد لەبارەی ئەوەی ئاخۆ رێکەوتنی جیابوونەوەی میلیندا و گەیتس چۆن دەبێت بەو پێی لە ئەمریکا ژن لە دوای جیابوونەوە لە پیاو برێکی زۆر لە سامانەکەی دەبات ، ئاخۆ بیل گەیتس وەک جێف بیزۆسی ھاونیشتیمانی خۆی لێ دێت کە دوای جیابوونەوەی لە ژنەکەی دەیان ملیار دۆلاری دا بە ژنەکەی و بەوەش نازناوی دەوڵەمەندترین " بێوەژنی" جیھانی وەرگرت .

بیل و میلیندا گەیتس بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٨٧ لە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت یەکتریان بینیوە دواتر لە ساڵی ١٩٩٤ ھاوسەرگیریان کردووە ، میلیندا گەیتس خۆشی لە مایکرۆسۆفت ئیشی کردووەو چەندین پۆستی لەو کۆمپانیایەدا وەرگرتووە ، لەساڵی ٢٠٠٠ەوە دامەزراوەیەکی خێرخوازی لەگەڵ بیل گەیتس دروست کردووە تا ئێستا زیاتر لە ٥٨ ملیار دۆلاریان بەخشیوە بەو پرۆژە و دەستپێشخەریانەی کە گرنگی بە بوارەکانی پەروەردە و تەندروستی و بەرەنگاربوونەوەی ھەژاری دەدەن.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
12345