فەیسبوک بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی ماوەی سزای قەدەغەکردنی ھەژمارەکەی تڕەمپ
کوردسات نیوز
٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١
١٬٧٣٧
کۆمپانیای فەیسبوک ڕایگەیاند، ماوەی قەدەغەکردنی ھەژماری (دۆناڵد تڕەمپ) سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا تا کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ بەردەوام دەبێت، لە دوای ئەو وادەیەش جارێکی تر ھەڵسەنگاندن بۆ بڕیارەکە دەکرێتەوە.
کۆمپانیاکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەگەر ماوەی قەدەغەکەش کۆتایی ھات و جارێکی تر سیاسەتەکانی کۆمپانیاکەی پێشێلکرد، سزای توندتر دەدرێت.
دوای ھەڵکوتانە سەر باڵەخانەی کۆنگرێس و بە تۆمەتی ھاندان بۆ توندوتیژی، ھەژمارەکانی تڕەمپ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبوک و ئینیستاگرام و سناپچات بۆ ماوەیەکی دیارینەکراو ڕاگیراون.