کڵێسایەکی مەسیحییەکان دۆزرایەوە کە مێژووەکەی بۆ سەدەی پێنجی زایینی دەگەڕێتەوە
١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤
١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤
رێکخراوی نیشتیمانی بۆ گەشتیاریی لە ژاپۆن رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا وڵاتەکە ژمارەی پێوانەیی لە بەرزی رێژەی گەشتیاردا شکاندووە و نزیکەی ٣٧ ملیۆن گەشتیار سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە.
رێکخراوی نیشتیمانی بۆ گەشتیاریی لە ژاپۆن رایگەیاندووە، لە ساڵی ٢٠٢٤دا زیاتر لە ٣٦ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار گەشتیار سەردانی وڵاتەکەیان کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوە بەرزترین ژمارەیە تاوەکو ئێستا تۆمار کرابێت، بەوپێیەی زۆرترین رێژەی گەشتیار رووی لە ژاپۆن کردبێت لە ساڵی ٢٠١٩دا بووە و ژمارەکەش ٣٢ ملیۆن کەس بوو.
بەر لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ژمارەی ئەو گەشتیارانەی روویان لە ژاپۆن دەکرد بەشێوەیەکی بەرچاو ساڵانە بەرزدەبووەوە، بە جۆرێک تەنها لە نێوان ساڵانی ٢٠١٢ بۆ ٢٠٢٠، پێنج هێندە بەراورد بە ساڵانی پێشووتر زیادی کردبوو.
بەپێی ئەو راپرسییانەشی ئەنجامدراون و شارەزایانی بواری گەشتیاری باسی دەکەن، بەرزی رێژەی گەشتیار لە ژاپۆن بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە لەوانەش دابەزینیبەهای دراوەکەی.
باس لەوەشدەکەن، وڵاتەکە شارەزایانە بازاڕ بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی پەیدا دەکات و چەندین شوێنی گرنگی گەشتیاری لەناو سروشت و شاخەکاندا دابین کردووە، یەکێک لەوانەش شاخی فوجی و پەرستگا کۆنەکان و چێشتخانەکانی سوشین. کە بازاڕپەیداکردنەکەی بە جۆرێکە، لە زنجیرە و فیلم و ئەنیمەیشنەکانی بەرهەمیدەهێنێت، گرنگیان پێدەدات و باسیان دەکات.
گوندی '' داریبوکو'' ناسراو بە گوندە نوقومبووەکە لە پارێزگای ئیسپارتا لە تورکیا، پاش ١٠ ساڵ دیار نەمانی لە ژێر ئاوی بەنداوی قاسملار، دووبارە دەرکەوتەوە.
دانیشتوانی گوندەکە لە ساڵی ٢٠١٢ گوازراوەتەوە بۆ خانووی تازە لە کاتی بنیاتنانەوەی بەنداوەکە تاکوو کاتی تەواوبوونی لە ساڵی ٢٠١٦.
لەگەڵ کەمبوونەوەی باراندا و کەمبوونەوەی ئاو لەم دوایانەدا، شوێنەوارەکانی گوندەکە دووبارە دەرکەوتونەتەوە کە چەند خانوویەک و مزگەوت، هێڵی کارەبا، هەروەها شەقامەکانیەتی کە بووەتە باس و خواستی گەشتیاران بۆ سەردانیکردن و وێنەگرتن لە شوێنەکەدا
هاوشێوەی ئەم ڕووداوە لە ئیسپانیا کە لە ناوچەی گالیسیا لە ئیسپانیا گوندی ئەسیریدۆ دووبارە دەرکەوتەوە کە لەساڵی ١٩٩٢ ژێر ئاو کەوتبوو
وە لە ئیتاڵیا گوندی فابریچ دی کاریجین لە پارێزگای لوکا دووبارە دەرکەوتەوە دوای نقومبوونی لە ساڵی ١٩٤٦ بەهۆی دروستکردنی بەنداوێک بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لەسەر ڕووباری فاجیلی کە ڕووبارێکی دەستکردە، وە گوندەکە لە کاتی بەتاڵکردنەوەی ئاوی بەنداوەکە دووبارە دەردەکەوێتەوە کە کۆمەڵێک خانووی بەردین و پرد و گۆڕستان و کڵێسایەکی تێدایە
لە ماوەی نزیكەی هەشت مانگی ئەمساڵدا ١٦٠ هەزار گەشتیار سەردانی ئەشكەوتی سەهۆڵانیان لە مەهاباد كردووە.
یوسف مەحمودزادە بەڕێوبەری كۆمەڵەی گەشتیاری ئەشكەوتی سەهۆڵان رایگەیاند: لە ماوەی نزیكەی هەشت مانگی ئەمساڵدا ١٦٠ هەزار گەشتیار سەردانی ئەو ئەشكەوتەی مەهابادیان كردووە كە ١٠٪ی گەشتیارەكان بیانی بوون.
ئەشكەوتی سەهۆڵان دەكەوێتە ٤٢ كیلۆمەتر لە باشوری رۆژهەڵاتی مەهاباد و بەهۆی ئاو و ئەو دیمەنانەی لە ئەشكەوتەكەدا هەن بووەتە شوێنێكی گەشتیاریی سەرنجڕاكێش، ئەشكەوتەكە ، یەكێكە لە شوێنە سەرنجڕاكێش و گەشتییارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان كە ساڵانە زیاتر لە ٢٠٠ هەزار كەس سەردانی دەكەن و گەشتیارانی هەرێمیش ساڵانە سەردانی ئەو ئەشكەوتە دەكەن.
ماڵپەڕی The New Indian Express بڵاویکردەوە، مەیموونەکان لە کاتی ھێرشەکانیان بێچوە سەگەکان دەبنە سەر درەختەکانی ناوچەکە یان سەربانی ماڵەکانەوە دەیانخەنە خوارەوە و دەیانکوژن.
یەکێک لە گوندنشینەکان دەڵێت، مەیمونەکان بە کۆمەڵ دێنە گوندەکە و بەدوای بێچووی سەگەکاندا دەگەڕێن، کاتێک دەیاندۆزنەوە راستەوخۆ دەیبەنە سەر دارە بەرزەکان و باڵەخانەکان و بەریان دەدەنەوە.
دانیشتوانی گوندەکە داوایان لە ئیدارەی دارستانی ناوچەکە کردووە، چارەسەرێکی رەوشەکە بکەن، چونکە مەیموونەکان ھێندە شەڕانی بوون، تا ئێستا لە ڕێگاکان پەلاماری ھاوڵاتیان چەند منداڵکیان داوە لەسەر ڕێگە خوێندنگە و برینداریان کردوون.
بەھۆی ئەو ڕوداوانەوە ئیدارەی دارستانەکان بە ھاوکاری پۆلیس ژمارەیەک لە مەیمونەکانیان دەستگیر کردووە .
ماڵپەڕی (ھێڵس لاین) تایبەت بە بواری تەندروستی ئاماژەی بە چەند سودێکی گرنگی خواردنەوەی قاوە کردووە لە دیارترینیان:
بەرزکردنەوەی ئاستی وزە: قاوە یەکێکە لەو خواردنەوانەی دەوڵەمەندە بە مادەی کافایین، کە ھاوکارییەکی باشی مرۆڤ دەکات بۆ بەرگەگرتنی ھیلاکی و زیادکردنی ئاستی وزەی لەش.
کەمکردنەوەی تووشبوون بە جۆری دووەمی نەخۆشی شەکرە: خواردنەوەی کوپێک قاوە لە ڕۆژێکدا، کاریگەریی بەرچاوی ھەیە لە کەمکردنەوەی مەترسییەکانی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە لە جۆری دووەم.
پارێزگاری لە تەندروستی ژیری: توێژینەوەکان دەریانخستووە قاوە پارێزگاری دەکات لە تەندروستی مێشک و پارێزگاری کەسەکان لە دووچاربوون بە نەخۆشی لەبیرچوونەوە و پارکینسن و شڵەژانی دەروونی.
کەمکردنەوەی کێش: قاوە یەکێکە لەو خواردنەوانەی کاریگەریی ھەیە لەسەر سوتاندنی چەوری لە جەستەدا، پارێزگاریکردن لە تەندروستی گەدە، ئەوەش ھاوکار دەبێت بۆ کەمکردنەوەی کێش و پاراستنی لە ئاستێکی گونجاودا.
کەمکردنەوەی ئاستی دوودڵی: توێژینەوەکان سەلماندوویانە خواردنەوەی قاوە کاریگەریی ھەیە لەسەر کەمکردنەوەی دوودڵی و ڕاڕایی و خەمۆکی، ئەو کەسانەی ڕۆژانە قاوە دەخۆنەوە چووست و چالاکترن لە ڕووی جەستەییەوە.
پارێزگاریکردن لە تەندروستی جگەر: بە خواردنەوەی قاوە دەتوانین پارێزگاری بکەین لە تەندروستی جگەر و خۆ بە دوور گرتن لەو نەخۆشیانەی دووچاری جگەر دەبن، بە تایبەتی چەوری جگەر و بە مۆمبوونی جگەر.
پارێزگاریکردن لە تەندروستی دڵ: خواردنەوەی قاوە بە بڕی پێویست مەترسی دووچاربوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک و دڵ کەمدەکاتەوە.
سەرجەم توێژینەوەکانی ئەو بوارە جەخت لەوە دەکەنەوە، سەرەڕای ئەو ھەموو سودە زۆرانەی کە قاوە ھەیەتی بۆ جەستەی مرۆڤ، بەڵام دەبێت خواردنەوەی بە پێی پێویست بێت و زیادەڕەوی تێدا نەکرێت.