کونسوڵی چین رایگەیاند تەنیا لە ساڵی رابردوودا ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان چین و عیراق گەیشتووە بە 50 ملیار دۆلار کە ئەوەش ژمارەیەکی پێوانەییە.

لیۆ جیۆن کونسوڵی چین لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند: ئەگەر تەماشای بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بکەین کاڵایەکی زۆری چینی بوونی هەیە، هاوكات ئۆتۆمبێلێکی زۆری چینی لە بازاڕەکانی هەرێم هەن بە براندی جیاواز و بە ئۆتۆمبێلی کارەبایشەوە، دەتوانم بڵێم پەیوەندی نێوان هەرێم و چین زۆر بە باشی و بە سوودی گەورە گەشەی کردووە.

وتیشی: لە داهاتووشدا کاڵای چینی کوالێتیی بەرز و هەرزان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دەبینین کە سودی بۆ خەڵکی هەیە چونکە خەرجییان کەم دەکاتەوە
.