سیتی گروپی ئەمریکی پێشبینی دەکات لە چەند مانگی داهاتوودا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بۆ سێ هەزار دۆلار بەرزبێتەوە.

شرۆڤەکارانی سیتی گروپی ئەمریکی کە یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بواری خزمەگوزاری دارایی ئەو وڵاتە، پێشبینی دەکەن لە سێ مانگی داهاتوودا نرخی زێڕ بۆ هەر ئۆنسەیەک بۆ سێ هەزار دۆلار بەرزببێتەوە، هۆکارەکەشی بۆ لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا گەڕاندوەتەوە بۆ ئەو ناسەقامگیرییەی کە لە نرخی زێڕدا دروستبووە.

هەروەها ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەو ناسەقامگیرییە دەبێتە هۆی زیادبوونی کڕینی زێڕ لەلایەن بانکە ناوەندییەکانەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی بازرگانیدا بۆ سەرووی ٢٩٠٠ دۆلار بەرزبووەوە.