بەڕێوەبەری گواستنەوەی دھۆکیش دەڵێت، لە کۆی ١٥ ھەزار تەکسی تەنھا ھەزار و ٧٠٠ تەکسی لۆگۆ و شریت کراون و پێناچێت تا مانگی ٨ تەواو بکرێت.
ھاوڵاتیانی سنورەکە نیگەرانن لە بەردەوامی بۆردومانەکان و تا ئێستاش بەھۆی لەشکرکێشی سوپای تورکیاوە کە ماوەی دوو مانگە بەردەوامە چەندین گوند چۆڵ بوون.
بەشێک لە کاسبکارانیش دەڵێن، دروستکردنی عەلوەی نوێ چەندین کەس بێکار دەکات و پێویستە حکومەت لە کاتی کردنەوەی عەلوەی نوێدا چارەسەرێک بۆ ئەو کاسبکارانە بدوزێتەوە، کە ئێستا لەسەر شەقامەکان داھاتی ڕۆژانەیان پەیدا دەکەن.
قائیمقامی ئاکرێش دەڵێت، عەلوەی نوێی ئاکرێ بە گوژمەی ١٣ ملیۆن دۆلار و بە شێوازێکی مۆدێرن دروست دەکرێت، کێشەی ئەو کاسبکارانەش چارەسەردەکرێت و شوێنیان بۆ دابین دەکرێت.
نەوەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جۆری دەلتا کە بۆ یەکەمین جار لە ھیندستان بڵاوبووەوە و دواتر گەیشتە بەریتانیا و چەند وڵاتێکی تر، لە ئێستاشدا لە ئەمریکا بە شێوەیەکی بەرچاو بڵاوبووەتەوە و ئامارەکان دەریدەخەن ٢٠٪ی تووشبووان لەو وڵاتە لە ٢ ھەفتەی ڕابردوودا لەو جۆرە نوێیە بوون، بە شێوەیەک لە ناوچەکانی "ئایوا و کانساس و میزوری و نبراسکا و کولۆرادۆ و داکوتا و مونتانا" و چەندین ناوچەی تری وڵاتەکە بڵاوبووەتەوە.
"ئەنتۆنی فاوچی" گەورە پسپۆڕی نەخۆشییە گواستراوەکانی ئەمریکا دەڵێت، ڕەنگە ئەمریکا وەک بەریتانیای لێبێت لە بڵاوبوونەوەی "دەلتا" و بڵاوبوونەوەشی لە نێو گەنجاندا زۆر خێرایە.
"فاوچی" داواشی لە کۆشکی سپی کرد تا ٤ی تەموز لانی کەم ٧٠٪ی ئەمریکییەکان کوترابن، چونکە تا ئێستا ٧٠٪ی ئەو ھاووڵاتیانەی تەمەنیان لە ٣٠ بەرەو سەرە، تەنھا یەک دۆزی ڤاکسینیان وەرگرتووە.
"جۆو بایدن" سەرۆکی ئەمریکاش لەسەر دەلتا لە زاری زانایانەوە وتوویەتی، ئەو جۆرە نوێیەی کۆرۆنا ھەڕەشەیە بۆ سەر ھەمووان بە تایبەت گەنجان، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەشی لە ماوەی ١٥٠ ڕۆژدا ڤاکسینیان داوەتە ٣٠٠ ملیۆن ئەمریکی. سەرباری ئەوەش "بایدن" گەشبینە و دەڵێت ڕۆژی ٤ی تەموز داھاتوو ئەمریکییەکان ئاھەنگ دەگێڕن بە بۆنەی ڕزگاربوون لە کۆرۆنا.