ئاماژەیان بەوەشکرد، چەند ساڵێکە پڕۆژە یاسایەکیان پێشکەش بە پەرلەمانی کوردستان کردووە بۆ ڕێکخستنەوەی مافەکانیان، بەڵام تا ئێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە و پشتگوێ خراون.

پڕۆژە یاساکە لە ١٧ مادە پێکھاتووە و تیێدا ماف و ئیمتیازاتی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان دیاریکراوە، بەڵام پڕۆژەکە ڕەھەندی دارایی ھەیە و پێویستی بە ڕەزامەندی حکومەتە.