لە سنوری پارێزگای دھۆک ھەزار و ٣٩٢ نانەواخانە و سەمونخانە ھەن، بەڵام بەھۆی گرانبوونی نرخی ئارد و غاز زیاتر لە ٧٠ نانەواخانە داخراون.

نوێنەری نانەواخانەکانی دھۆکیش دەلێت، ئەگەر حکومەت ڕێگە چارەیەک بۆ ئەم کێشانە نەدۆزێتەوە ڕەنگە ژمارەیەکی زیاتر نانەواخانە دابخرێن.