فێستیڤاڵەکە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی رۆشنبیری و دەزگای فێستیڤاڵی شانۆیی کەرکوک بەسپۆنسەری میدیایی دەزگای میدیایی کوردسات و کەناڵی کەرکوک بەرێوەدەچێت. 


لە فێستیڤاڵەکەشدا ١٤ کاری شانۆیی و چەند کۆڕ و سیمینارێک پێشکەش دەکرێن، خولی ئەمساڵی فێستیڤاڵەکە  بەناوی خولی عەلی کەریم رێکخراوە وەک وەفایەک بۆ پەنجا ساڵ کاری ھونەرمەند عەلی کەریم لەبواری شانۆ و درامادا.