لە کۆیە دووەمین دیداری دایە زەینەبی خادم سوجادە بەڕێوەچوو
کوردسات نیوز
١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
٣١١
کوردسات نیوز
١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
٣١١
كامالا هاریس، كاندیدی چاوەڕوانكراوی دیموكراتەكان بۆ روبەڕووبونەوەی ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا، پێش دەستكردن بە بانگەشەی هەڵبژاردن، بەدوای كەسێكدا دەگەڕێت تا بەجێگری خۆی دیاری بكات لەئەگەری سەركەوتنی لە هەڵبژاردندا.
لە ٦ ی نیسانی ساڵی ٢٠٠٥ ، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەرۆک مام جەلالی وەک سەرۆکی نوێی عێراق ھەڵبژارد ، ئەو کات بۆ یەکەمین جاربوو لە مێژووی عێراق کوردێک ببێت بە سەرۆک کۆمار و ئەو رۆژەش بوە رۆژێکی مێژووی بۆ تەواوی گەلی کورد .
ھەڵبژاردنی سەرۆک مام جەلال وەک سەرۆکی عێراقی نوێ دوای چەندین ساڵ لە حکوم و ستەمی رژێمی بەعس ، لەسەر ئاستی ناوخۆیی و جیھان گرنگییەکی زۆری پێدرا ، ھەر لەو رۆژەدا جۆرج بۆش کە سەرۆکی ئەوکاتەی ئەمریکا بوو پیرۆزبایی لە سەرۆک مام جەلال کرد و ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپیش لە رێی پەیامی پیرۆزباییەوە خۆشحاڵی و پشتگیرییان بۆ سەرۆک مام جەلال دوپات دەکردەوە .
لە ناوخۆی وڵاتیش، ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بێ جیاوازی رژانە سەر شەقامەکان و خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی کە بۆ یەکەمجار کوردێک توانی ببێت بە سەرۆک کۆماری عێراق .
بەھۆی سیاسەتی حەکیمانە و رۆڵی بەرچاوی لە بەرێوەبردنی وڵات و لێکنزیکردنەوەی لایەنەکان ،لەساڵی ٢٠١٠ شدا، جارێکی تر سەرۆک مام جەلال لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە وەک سەرۆک کۆماری عیراق ھەڵبژێردرایەوە و تا ساڵی ٢٠١٤ سەرۆک کۆماری عێراق بوو .
سەرۆک مام جەلال لەساڵانی سەرۆکایەتیدا کارێکی کرد کە ھیچ سیاسەتمەدارێکی عێراقیی نەیتوانیوە بیکات ،ئەوەش بەھۆی ئەوەی ئەرکێکی قورسی خستە سەر لە دوای نەخۆش کەوتنیشی، دوورکەوتنەوەی سەرۆک مام جەلال لە کایەی سیاسی، بۆشاییەکی گەورەی لە گۆڕەپانی سیاسی عێراق دروستکردووە لە ئێستاشدا کە پرۆسەی سیاسی عێراق بەھۆی ناکۆکی لایەنەکانەوە تووشی چەقبەستوویی بووە لە ھەموو کات زیاتر جێگەی سەرۆک مام جەلال لە ناو پرۆسەی سیاسی ھەستیپێدەکرێت
مارکۆ میندیسینۆ وەزیری رەگەزنامە و کۆچی کەنەدی لە لێدوانێکدا ئاشکرای کردوە، تا کۆتایی ئەم ساڵ ٤٠١ ھەزار کۆچبەر وەردەگرن، ئەوەشی ئاشکرا کردوە، ئەو کۆچبەرانەی لەلایەن وڵاتەکەیەوە پەسەند دەکرێن، مافی مانەوەی ھەمیشەیییان بۆ دەستەبەر دەکەن.
وەزیرەکەی کەنەدا ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە، ئەو ژمارەی کۆچبەرانەی بۆ ئەم ساڵ دیارییکراون گەورەترین ژمارەی کۆچبەرانە لە ماوەی ساڵێکدا قبوڵ کرابن.
پەیوەست بەو رێگەیەی کۆچبەران بۆ گەیشتن بە کەنەدا دەیگرنەبەر، رێکخراوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە داواکارییەکان بۆ دروستکردنی ھەماھەنگی بۆ ئەو مەبەستە زۆر کەمن، لەو چوارچێوەیەدا رێکخراوی ھاوکاری لەگەڵ خوازیارانی وەرگرتنی مافی پەنابەری لە تورکیا کە بە ئەسام ناسراوە رایگەیاندوە، رێکخراوەکەیان ھیچ داواکارییەکی پەنابەرانی بەدەست نەگیشتوە کە داوایان کردبێت لە کەنەدا مافی پەنابەرییان بۆ دەستەبەر بکرێت.
لە لایەکی ترەوە چالاکوانێکی سوری ئاشکرای کردوە، دوابەدوای ئاشکراکردنی وەرگرتنی کۆچبەران لەلایەن کەنەداوە، ئەو رێکخراوانەی لەگەڵ کۆمسیۆنی کۆچبەرانی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان لە نێویشیاندا رێکخراوی سام ئاشکرای کردوە، بەھیچ شێوەیەک ناویان بۆ ئەو مەبەستە تۆمار نەکردوە، ئەوەشی ئاشکرا کردوە، پێدانی مافی مانەوە بۆ ئەو کەسانەی بە مەبەستی کارکردن دەچنە ئەو وڵاتە جیاوازە لەو داواکارییانەی بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەرییە.
بەپێی بەرنامەیەکی حکومەتی کەنەدا لەم ساڵدا ٤٠١ ھەزار کۆچبەر وەردەگیرێن و لە ٢٠٢٢دا ٤١١ ھەزار و لە ٢٠٢٣دا ٤٢١ ھەزار کۆچبەر وەردەگیرێن، بۆ ئەو مەبەستەش لە پێگەی رەسمی حکومەتی کەنەدادا فۆرمی زانیاریی بڵاو کراوەتەوە.
ڤارۆشا ناوچەیەکی چۆڵکراوی شاری "فاماگۆستا"یە لە بەشە تورکیەکەی قوبرس، بەر لە ھێرشی سوپای تورکیا بۆ شارەکە لە ساڵی ١٩٧٤، ناوچەیەکی گەشتیاریی بەناوبانگ بوو، بەڵام لەو ساڵەوە خەڵکەکەی بە ناچاری شارەکەیان چۆڵکرد و ئێستا سەردانیکردنی قەدەغەیە، بەڵام دوای ٤٧ ساڵ لە چۆڵکردنی شارەکە و داگیرکردنی لەلایەن تورکیاوە، حکومەتی ئەنقەرە پلانی ئاوەدانکردنەوەی ئەو شارە مێژوویی و گەشتیارییەی گەڵاڵە کردووە، ئەو پلانەش لە سەردانێکی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ بەشە تورکیەکەی قوبرس بە ئاشکرا باسی لێوەکرا و نەیارەکانیش دەرکەوتن.
لەو چوارچێوەیەدا ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پڕۆژەی ئاوەدانکردنەوەی شاری ڤارۆشای خۆرھەڵاتی قوبرسی ئیدانە کرد و ڕایگەیاند، ھەوڵی دانیشتووانی بەشە تورکییەکەی قوبرس بە پشتیوانی تورکیا، بۆ کردنەوەی شارەکە کارێکی ئیستیفزاییە و پێچەوانەی ئەو بەڵینانەیە کە پێشتر دراون، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە ڕێگەی دیالۆگ.
ھاوکات "ژان ئیف لۆدریان" وەزیری دەرەوەی فەڕەنساش ئیدانەی پلانەکەی تورکیای کرد و پشتیووانی وڵاتەکەی بۆ قوبرس دژی پلانەکەی ئەردۆغان دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو پرسە لە نەتەوەویەکگرتووەکان تاوتوێ دەکرێت. جگە لە ئەمریکا و فەڕەنسا، یۆنان و قوبرسیش دژایەتی پلانەکەیانکرد و ڕەتیانکردەوە.
پێش داگیرکردنی لەلایەن تورکیاوە لە ٢٠ی تەمووزی ١٩٧٤، ژمارەی دانیشتووانی شاری ڤارۆشا نزیکەی ٤٠ ھەزار کەس بووە، کە بەھۆی ھێرشی تورکیا و کشانەوەی سوپای یۆنان، تەواوی دانیشتووانەکەی شارەکەیان چۆڵکرد و ئێستا شارەکە بە شاری تارمایی و دێوەزمەکان ناودەبرێت، کە سەرباری چەندین ھەوڵی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان ھێشتا دانیشتووانەکەی نەگەڕاونەتەوە بۆ شارەکە.
وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، شەممە مانۆڕێکی ئەتۆمی گەورە دەستپێدەکەن و خودی "پوتن" سەرپەرشتی دەکات، کە تیایدا راھێنان و چەندین تاقیکردنەوە لەسەر مووشەکی بالیستی کیشوەر بڕ و مووشەکی جۆری کروز دەکرێت و توانای ئەتۆمی ھەڵدەسەنگێنرێت.
ئەگەرچی وڵاتانی خۆرئاوا دەڵێن ئەو مانۆڕە بۆ ئەوەیە روسیا توانا و ھێزی ئەتۆمی خۆی پیشان بدات و نوێترین نمایشی ھێزە کە روسیا دەیکات، بەڵام "دیمتری بیسکۆڤ" وتەبێژی کۆشکی کرملین رەتیکردۆتەوە ئەو مانۆڕە پەیوەندی بە ئاڵۆزییەکانەوە لەگەڵ وڵاتانی خۆرئاوا ھەبێت و دەڵێت، ئەوە تەنھا راھێنانێکی رۆتینییە و شەفافن تیایدا.
لەلایەکی ترەوە، مانۆڕی ھاوبەشی نێوان روسیا و بێلاڕوس بەردەوامی ھەیە کە تا ٢٠ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، لەگەڵ تەواوبوونی مانۆڕەکەش، بڕیارە ھیچ ھێزێکی روسی لە خاکی بێلاڕوس نەمێنێتەوە.
لە رۆژی دەستپێکردنی کۆنفرانسی میونشن، "پوتن" پێشوازی لە "ئەلیکساندەر لۆکاشینکۆ" سەرۆکی بێلاڕوس کرد و ھەڵسەنگاندنیان بۆ ھەماھەنگی سەربازیی و مانۆڕە ھاوبەشەکەیان کردووە.
مانۆڕەکانی روسیا لەکاتێکدایە کە "جۆ بایدن" سەرۆکی ئەمریکا ھۆشداری داوە لەوەی پێدەچێت روسیا لە ماوەی چەند رۆژی داھاتوودا داگیرکارییەکەی بۆ سەر "ئۆکراین" دەستپێبکات، بەڵام "ماریا زاخارۆڤا" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاندووە، لێدوانەکانی ئەمریکا لەبارەی داگیرکردنی "ئۆکراین"، ئاماژەیەکە بۆ شکست و لاوازی زانیارییە ھەواڵگیرییەکانیان.