وەزارەتی پێشمەرگەش ڕایگەیاند، بە مەبەستی دوورخستنەوەی مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش، ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵ کردنیان لەو ناوچانەدا ئەنجامدا، کە دەکەونە ناوچەی بایەخپێدراوی ئەمنی ھاوبەش لە نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق.


ھاوکات "مستەفا کازمی" فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق و وەفدێکی پلە باڵای سەربازی سەردانی میحوەری "مەخمور- گوێر" و گوندی "لھێبان"یان کرد، بۆ ھەماھەنگی زیاتر لە نێوان سوپای عێراق و ھێزی پێشمەرگە.