شەھید ئازاد ھەورامی ٣١ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٤ لە شاری کەرکووک لەدایکبووە لە ساڵی ١٩٧٤یشدا بووەتە پێشمەرگە و لە یەکەمین کۆنفرانسی کۆمەڵەدا بە ئەندامی سەرکردایەتیی ھەڵبژێردراوە، لە دوا قۆناغی ئەنفالدا و لە ڕۆژی ٣٠ی ئابی ١٩٨٨ لە گوندی کونە کۆتری دۆڵی باڵەیان لە چیای قەندیل بەھۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی ڕژێمی بەعسەوە بە سەختی برینداربوو، بەیانیی ڕۆژی دواتر لە کاتی گواستنەوەی لە شێخ ئایشەوە بۆ ئاڵوەتان بەھۆی سەختی برینەکەیەوە شەھید بوو.