سەرۆکی شارەوانی خانەقینیش دەلێت، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داھاتوودا کۆمپانیایەکی تر دەست بە کارکردن بکات و خۆڵ و خاشاکەکان کۆبکاتەوە.


ڕۆژانە لە شاری خانەقین زیاتر لە ١٠٠ تۆن خۆڵ و خاشاک کۆدەکرێتەوە و لە شوێنێکی دوور لە شار دەکرێت بە ژێر خۆڵەوە.