خاوەن دوکانێکی چینین و کاری دەستیش لە ناوەڕاستی شاری "ئەسفەھان" کە ناوەندێکی گرنگی بازرگانییە، دەڵێت، سێ ساڵ لەمەوبەر و بەر لە سەپاندنی سزاکان، ژمارەیەکی زۆر گەشتیار لە ھەموو جیھانەو لەو بازاڕە بوون و فرۆشێکی باشیان ھەبوو. 


زۆرێک لە دوکاندارەکان دەڵێن، بەھۆی سزا خستنەسەر بانکەکان و بازرگانی نێودەوڵەتی، زۆرینەی کڕیارە بیانییەکانیان لە دەستداوە و بازرگانییەکەیان ٦٠٪ بەراورد بە ٣ ساڵ پێش ئێستا کەمبووەتەوە. 
دانیشتوویەکی تری ئێران دەڵێت ئەمریکا خۆپەرستە و دەبێت لەوە تێبگات کە کاروباری ناوخۆی وڵاتان پەیوەندی بەوەوە نییە.


لەگەڵ بەڕێوەچوونی ٦ خولی دانوستانەکانی "ڤییەنا" بۆ بوژانەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، بەشێک لە ئێرانییەکان گەشبینن بە گەیشتن بە ڕێککەوتن و ھەڵگرتنی سزاکان.


تا ئێستاش دیار نییە خولی حەوتەمی دانوستانەکانی "ڤییەنا" کەی دەستپێدەکات، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ دەستبەکاربوونی "ئیبراھیم ڕەئیسی" وەک سەرۆکی نوێی ئێران، گەیشتن بە ڕێککەوتن نزیک بێت.