لە ناوچەی ڕایلاندی ئەڵمانیا تیمەکانی بەرگری شارستانی دەردەکەون، کە سەرگەرمی دەرکردنی ئاوی باراناون لە نھۆی خوارەوەی گەراجێکی ئۆتۆمبێل، تیمەکانی بەرگری شارستانی خەمی ئەوەیان لەناو ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە دوای لافاوەکەوە جێماون خەڵکیان تیادا مابێتەوە.


لێپرسراوانی ئەو وڵاتە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، قۆناغ بە قۆناغ پاشماوەکان دوور دەخەنەوە و دەست بە بونیادنانەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان دەکەن.


دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا دووپاتیانکردووەتەوە، ١١٧ کەس بەھۆی ڕووداوەکەوە لە ناوچەی ڕاینلاند گیانیان لە دەستداوە و لە باکوری ڕاین زێستفالیاش ٤٧ کەس گیانیان لە دەستداوە و لە باڤاریاش کەسێک گیانی لە دەستداوە.


کوچە و کۆلانەکانی ناوچەی ڕاینلاند بە کەرەستەی کەڵەکە کراو داپۆشراون، کە لە نێو ماڵ و بازاڕەکاندا بەھۆی لافاوەوە لەناوچوون و لە ئێستادا بە ھاوکاری تیمەکانی حکومەت و ھاوڵاتیان و کۆی ڕێکخراوەکان دوور دەخرێنەوە.


میدیاکانی ئەڵمانیا ئاشکرایانکردووە، لەو ھەڵمەتە مرۆییەدا چەندین ڕێکخراو خواردن و خواردنەوەی بۆ ئەو کەسانە دابین دەکەن کە خۆبەخشانە قۆڵی ھیمەتییان لە ھەڵماڵیوە و بەشێک لە گەرانەوەی ژیان بۆ ناوچەکەیان.