جوتیارانی گوندی خاڵۆبازیانی دەڵێن ساڵانە بەرھەمی قەیسی گوندەکەیان ڕەوانەی بازارەکانی کوردستان دەکەن و جۆری قەیسی ئەو گوندە تایبەتمەندی ھەیە و لە جۆرێکی خۆش و پڕ تامە.


شارەزایەکی بواری دەرمانی گیاییش دەڵێت خواردنی قەیسی بە سوودە و مرۆڤ لە چەندین نەخۆشی دەپارێزێت جگە لەوەی وەک میوەیەک چەندین جۆر فیتامین لەخۆ دەگرێت.