ڕاپۆرت

دوای ماوەیەکی زۆر لە گفتوگۆی نێوان کوتلە و لایەنە سیاسییەکان لە بارەی ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا و قەزاکانی عێراق، دواجار ئەنجومەنی نوێنەران ھەمواری سێیەمی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا و قەزاکانی عێراقی خستە دەنگدانەوە و بە زۆرینەی دەنگ چەند بڕگە و ماددەیەکی پەسەندکرد، و بەپێی یاساکەش لە رۆژی ٦/١١ی ئەمساڵ ئەو ھەڵبژاردنە لە سەرجەم پارێزگا و قەزاکانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

لە ھەموارەکەدا چەند مەرجێک بۆ کاندید دانراوە، لەوانە، نابێت بڕوانامەی کاندید لە بەکالۆریۆس کەمتر بێت جگە لە کۆتاکان کە دەتوانن بە بڕوانامەی ئامادەیی بەسەرەوە خۆیان کاندید بکەن، لە لیستی ھەڵبژاردندا رێژەیەک بۆ کاندیدی چین و توێژەکانی کۆمەڵگە کە بڕوانامەی ئامادەیی و دبلۆمیان ھەیە دیاری دەکرێت بەشێوەیەک لە ٢٠% زیاتر نەبێت، ھەروەھا نابێت کاندید بە تاوانی شەرەف و گەندەڵی دارایی و کارگێڕیی حوکم درابێت.

ماددەی ١٥ی ھەموارەکەش چەند بڕگە و خاڵێک لە خۆدەگرێت، گرنگترینیان دیاریکردنی کورسی کۆتاکانە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران کە پێنج کورسی بۆ مەسیحییەکان لە پارێزگاکانی کەرکوک و و ھەولێر و دھۆک و بەغداد و نەینەوا، یەک کورسی بۆ ئێزدییەکان لە نەینەوا، یەک کورسی بۆ پێکھاتەی سابیئەی مەندائی لە بەغداد، یەک کورسی بۆ شەبەک لە نەینەوا، یەک کورسیش بۆ کوردی فەیلی لە پارێزگای واست.

ئەنجومەنی نوێنەران ماددەی (١٦ی) ھەمواری سێیەمی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا و قەزاکانی عێراقیشی پەسەند کرد تیایدا ھاتووە، کۆمیسیۆن پشت بە ئامێری خێرا دەبەستێت بۆ ئەنجامی دەنگدانی ئەلیکترۆنی و لە سەرجەم وێستەگەکانی ھەموو ناوەندێکی دەنگدانیشدا جیاکردنەوەی دەنگ بە دەستیش دەکرێت و دەبێت کۆمیسیۆنیش پابەند بێت بە راگەیاندنی ئەنجامەکان لە ماوەی ٢٤ سەعاتدا بۆ ھەردوو دەنگدانی تایبەت و گشتی، لە حاڵەتێکدا ئەگەر ئەنجامی جیاکردنەوەی ئەلیکترۆنی و دەستی وەک یەک نەبوون لە وێستگەی دەنگداندا بە رێژەیەک کە کەمتر بێت لە ٥%، پشت بە ئەنجامی جیاکردنەوەی دەستی دەبەسترێت، بەڵام ئەگەر وەک یەک نەبوونی ئەنجامەکانی ئەلیکترۆنی و دەستی گەیشتە ٥% و زیاتر، کۆی دەنگەکانی وێستگەکە رەوانەی ناوەندی سەرەکی وردبینی پارێزگاکە دەکرێت بۆ دووبارە جیاکردنەوە و ئەنجامەکەشی ھەرچۆنێک بێت کۆمیسیۆن پشت بەو ئەنجامە دەبەستێت.

ھەروەھا بەپیی بڕگەی کۆتایی ماددەی ١٦ ، ئەگەر ئامێری ئەلیکترۆنی دەنگدان لە ماوەی شەش سەعاتدا ئەنجامەکانی رەوانەی ناوەندی ئەنجامەکان نەکرد، ھەموو ئەو سندوقانەی ئەنجامەکانیان رەوانە نەکراوە بە ھەر ھۆکارێکی گواستنەوە بێت رەوانەی ناوەندی وردبینی پارێزگاکە دەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەگەڵ تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر جەنگی ئۆکراین و روسیا، زۆرینەی وڵاتانی جیھان، ھاتنەوە سەر خەت و پشتیوانییەکانیان بۆ ئۆکراین لە دژی روسیا دووپاتکردەوە و کۆکن لەسەرئەوەی ئۆکراین بەھێزتربووە. 

ڤۆلۆدمیر زیلینسکی، سەررۆکی ئۆکراین لە بەیانی یەکەم ساڵیادی دەستپێکردنی جەنگی ئۆکراین، لە گرتیەکی ڤیدیۆیدا بڵاویکردەوە، ساڵی ٢٠٢٣ ساڵی سەرکەوتن دەبێت و سەلماندمان کە ئۆکراین شکستیپێناھێندرێت. زیلینسکی دەشڵێت، روسیا بە نیازبوو لە دوای سێ رۆژ لە دەستپێکردنی جەنگەکەی ئۆکراین بکەوێت، بەڵام بەردەوام بوون و ساڵێک بەرگەیان گرت و بەردەوام دەبن لە پێداگیری کردن لە مافەکانیان. وتیشی، تا ئەو کاتەی بکوژانی روسی لەلایەن دادگای نێودەوڵەتی یاخود بە دەستی سەربازانی خۆیان سزا نەدرێن، ناوەستن.

لە چوارچێوەی دووپاتکردنەوەی پشتیوانییەکانیشدا بۆ ئۆکراین، ئەمریکا و بەریتانیا و ئوسترالیا و نیوزلەندا زنجیرەیەک سزای نوێیان بۆ سەر روسیا راگەیاند، کە کۆمپانیا و ژمارەیەک سیاسەتمەدار وسەرباز و بازرگانانی روسیا دەگرێتەوە. 

ھاوکات کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەیەکدا لە نیویۆرک، بە دەنگی ١٤١ وڵات داوای کشانەوەی خێرا و بێ مەرجی ھێزەکانی روسیای کرد لە ئۆکراین و داواشیکرد ئاشتی دادپەروەرانە وھەمیشەیی بەدیبھێندرێت. پشتیوانی خۆیان بۆ یەکپارچەیی خاکی ئۆکراین دەربڕی و داواشی کرد کردەوە توندوتیژییەکان رابگیرێن و ئاشتی دادپەروەرانە و ھەمیشەیی بەپێی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئۆکراین بەدیبێت. ھەر لە کۆبوونەوەکە، ٣٢ وڵات لە نێویاندا ھندستان و چین دەنگیان نەدا و حەوت وڵاتیش کە "روسیا و بیلاروس و کۆریای باکور و مالی و نیکاراگوا و سوریا و ئیریتریا" بوون، لە دژی بڕیاری کشانەوەی ھێزەکانی روسیا لە ئۆکراین دەنگیاندا.

وڵاتی چینیش دەستپێشخەرییەکەی بۆ چارەسەری قەیرانی روسیا و ئۆکراین لە ١٢ خاڵدا خستەڕوو، تێیدا جەختکراوەتەوە لەسەر گرنگی رێزگرتن لە سەروەری خاکی وڵاتان بەبێ رەچاوکردنی قەبارە و ھێز و سامانەکەی و دەبێت رێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان بگیرێت. ھەروەھا، داواکراوە واز لە عەقڵییەتی شەڕی سارد بھێندرێت ، چونکە ناکرێت گرەنتی ئەمنیەتی وڵاتێک لەسەر حسابی وڵاتێکی تر بکرێت.چین داواشی کردووە بە زووترین کات جەنگ و ئاڵۆزییەکان رابگیرێت، چونکە ھیچ لایەنێک لە جەنگدا براوە نییە. داواشیکردووە بە زووترین کات دانوستانە راستەوخۆکانی نێوان مۆسکۆ و کێێڤ دەستپێبکاتەوە، چونکە دانوستان تاکە رێگەیە بۆ چوونە دەرەوە لە قەیرانی ئۆکراین. 

ینس ستۆڵتنبێرگ ، سکرتێری گشتی ناتۆش ئاماژەی بەوەدا کە، روسیا شکستیھێناوە و ئۆکراین بەرگە دەگرێت و ناتۆش بەھێزتر بووە، جەنگەکەی پوتنیش دژی ئۆکراین نایاساییە.
ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین، سەرۆکی کۆمیسۆنی ئەوروپاش دەنگی خستە پاڵ دەنگی سکرتێری ناتۆ و رایگەیاند، ئۆکراین لەجاران بەھێزترە. 

جەیک سۆلیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکاش رایگەیاندووە، کاروانێکی نوێی ھاوکاری سەربازی پێشکەشی ئۆکراین دەکەن، کە بڕەکەی دوو ملیار دۆلارە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ئەستۆشێتد پرێس لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، کۆت و بەندە سەپێنراوەکانی ئەمریکا بەسەر کەرتەکانی ئابوری و بانکی عێراق و دانانی مەرجی وەرگرتنی رەزامەندی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا بۆ گواستنەوەی پارە لە بانکەکانی ئەمریکاوە بۆ عێراق، وایکردووە رێژەی داواکاری گواستنەوەی پارە بە رێژەی ٨٠% کەمببێتەوە، ببێتە مایەی کەمبوونەوەی بڕی دۆلار لە بازاڕەکانی عێراقدا.

کۆت و بەندەکانی ئەمریکا تەنھا کێشەی بۆ گواستنەوەی پارە لە ئەمریکاوە بۆ عێراق دروستنەکردوە بەڵکو ھەندێک لە گواستنەوەکانی پارە ١٥ رۆژ دەخایەنێت، بەو جۆرەش ھاوردەی عێراقی لە رێگەی دۆلارەوە بە رێژەی ٩٠% بەراورد بە ساڵانی رابردوو کەمیکردوە.

سەبارەت بە رێگەچارەی دەربازبوون لە قەیرانەکە، ئاژانسی ئەستۆشێتد پرێس باسی لەوەکردوە، ناوبردنی قەیرانی دۆلار بە کاتی  لەلایەن محەمەد شیاع سودانی لە جێی خۆیدایە لەوەی پەیوەستە بە توانا ئابورییەکانی عێراق ، چوونی وەفدی عێراقیش بۆ ئەمریکا دەربازبوون لە قەیرانەکەی بەدوادا دێت.

بەوتەی شارەزایانی ئابوریش ئەگەر ھەموو رێکارەکانی حکومەتی عێراق جێبەجێبکرێن، رێگە لە قاچاخبردنی دۆلار ناگرن، بەڵام بۆ ماوەی ساڵێک یەدەگی دۆلار بۆ عێراق دەستبەر دەکەن، دەشڵێن، سەقامگیری دۆلار دەکرێت لە ئێستادا بەدی بێت بەڵام ئەگەر ماوەی ساڵێک تێپەڕ بکات، زۆرینەی بانکەکان مایەپوچبوونی خۆیان رادەگەیەنن.

ئاژانسی ئەسۆشێتدپرێس پێشبینی کردووە، نزیکبوونەوەی ھەردوو حکومەتی عێراق و ئەمریکا و رەزامەندی ئیدارەی کۆشکی سپی لەبەرامبەر رێکارەکانی سودانی ببێتە ھۆکارێک بۆ چارەسەری تەواوەتی قەیرانەکە، سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی وەفدی عێراق بۆ واشنتۆن دەبێتە سەرەتای دانانی رێگە چارە بۆ قەیرانی دۆلار لە عێراق.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرەڕای هێوربوونەوەی گرژییەكانی نێوان چین و ئەمریكا بەڵام هێشتا مەترسی رووبەرووبوونەوەی سەربازی بەردەوامەو ژەنراڵێكی هێزی ئاسمانی ئەمریكا لە یاداشتێكدا دەڵێت لە ساڵی 2025  بەهۆی تایوانەوە جەنگ لە نێوان ئەمریكا و چین بەرپا دەبێت و داوا لە فەرماندەكانی سوپا دەكات ئامادەكاری بۆ جەنگەكە بكەن.

ژەنراڵ مایک مینیھان لە ھێزی ئاسمانی ئەمریکا، یاداشتنامەیەکی ئاراستەی فەرماندەکانی سوپا و ھێزی ئاسمانی کردووەو ئاماژەی بەوەکردووە، لە دوو ساڵی داھاتوودا ئەمریکا لەگەڵ چین دەکەوێتە جەنگەوە.
بەوتەی ئەو ژەنراڵە، چین ھەوڵدەدات ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٢٤ی ئەمریکا بەکاربھێنێت بۆ کۆنترۆڵکردنی تایوان. 

لە یاداشتەکەدا کە میدیاکانی ئەمریکا ناوەرۆکەکەیان بڵاوکردووەتەوە، داوا لە فەرماندەکانی ھێزی ئاسمانی دەکات، رێکارو رێوشوێنی فراوان دەستپێبکەن بۆ وەڵامدانەوەی ھەر کارێکی دوژمنکارانەی چین، داواش لە فەرماندەکانی سوپا دەکات لە کاتی مەشقەکاندا زیاتر ئامادەن بۆ مەترسییەکان.

لای خۆشییەوە، نوێنەری فەرماندەیی ئاسمانی ئەمریکا یاداشتەکەی پشتراستکردووەتەوە و رایگەیاندوە، یاداشتەکە لەسەر بنەمای ئەو ھەوڵانەیە کەلە چەند ساڵی رابردوودا گیراونەتەبەر بۆ ئامادەکاری ھەر رووبەڕووبوونەویەک لە حاڵەتی شکستھێنانی ھەوڵەکانی کۆنترۆڵکردنی قەیرانەکە.

سەردانەکەی مانگی ئابی رابردووی نانسی پیلوسی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ تایوان، ئاڵۆزییەکانی ئەمریکا و چینی گەیاندە لوتکەو حکومەتی چین سەردانەکەی پیلوسی  بەھاندانێکی ئەمریکی بۆ سەربەخۆیی تایوان لە چین ناوبرد. ھەر لەکاردانەوەی سەردانەکەی پیلوسی بۆ تایوان مانۆڕێکی سەربازی گەورەی دوورگەکە ئەنجامدا و نزیکبوو لەوەی پێکدادانی سەربازی رووبدات.

لە ھەوڵێکیشدا بۆ ھێورکردنەوەی گرژییەکان جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا و شینجین بینگ سەرۆکی چین رۆژی ١٥ی تشرینی دووەمی رابردوو لە پەراوێزی لوتکەی گروپی بیست لە ئیندۆنیزیا کۆبوونەوەو بڕیاریاندا لە رێی گفتوگۆوە ئاڵۆزییەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن. بەڵام بەیجین لە چەند ساڵی رابردوودا بەردەوام بەنیگەرانییەوە ڕوانیویەتییە نزیکبوونەوەکانی ئەمریکا و تایوان بەتایبەت ھاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ھەرێمەکە بۆ رووبەرووبوونەوەی چین.

ژمارەی دانیشتوانی تایوان ٢٤ ملیۆن کەسە، یەکێکە لەو ھەرێمانەی لەدوای جەنگی ناوخۆیی چین  لە ساڵی ١٩٤٩ جیابووەتەوەو تا ئێستا حکومەتی چین نەیتوانیوە بیخاتەوە سەر خاکەکەی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆن کێربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی رایگەیاند، گروپی تاوانکاری واگنەر بەشێوەیەکی فراوان بەردەوامە لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ. ئاشکراشیکرد،  کۆریای باکور مووشەکی داوەتە روسیا و لەلایەن گروپی واگنەرەوە بەکارھێنراون، لەبەر ئەوە ھەنگاوی زیاتری ئەمریکا لە دژی واگنەر ھاوکار دەبێت لە راگرتنی مامەڵەی وڵاتانی تر لەگەڵ گروپەکە.

گروپی واگنەر کەلە ساڵی ٢٠١٤ دامەزراوە، ھەزاران زیندانی چەکدارکردووە لەبەرامبەر کەمکردنەوەی سزاکانیان شەڕ بۆ روسیا دەکەن لە ئۆکراین، کە بەوتەی جۆن کێربی لەسەدا ٨٠ی چەکدارانی ئەو گروپە لە ئۆکراین پێشتر زیندانی بوون.

لەدوای ھێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکراین ، گروپی واگنەر کە لەلایەن ڤلادیمێر پوتنەوە خاوەندارێتی دەکرێت بەشدارییەکی کارای لە جەنگەکەدا ھەیە و مانگانە سەد ملیۆن دۆلاری بۆ خەرج دەکرێت. بە پێی خەملاندنەکانیش لە ئێستادا نزیکەی ٥٠ ھەزار چەکداری ئەو گروپە لە ئۆکرایندان.

گروپی واگنەر دامەزراوەیەکی نیمچە سەریازیی یاخود ئاژانسێکی تایبەت بە گرێبەستی سەربازییە و بە کرێگراوانی بەشداری ململانێی ناوخۆیی چەندین وڵاتیان کردووە لەوانە جەنگی ناوخۆیی سوریا و ھەرێمی دۆنباسی ئۆکراین، لە دوای مانگێک لە دەستوەردانی سەربازی روسیا لە جەنگی سوریا لە کۆتاییەکانی مانگی ئەیلولی ٢٠١٥ بۆ یەکەمجار بە کرێگیراوانی ئەو گروپە لە سوریا ئاشکرابوون کە پشتیوانی حکومەتی سوریایان کرد لە جەنگ دژ بە گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن.

وڵاتانی خۆرئاوا و پسپۆڕانی نەتەوەیەکگرتووەکان، دەڵێن، گروپی واگنەر یەکەیەکی سەربەخۆی سەر بە وەزارەتی بەرگری یاخود بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگری روسیا، لەلایەن حکومەتەوە لە ململانێکاندا بەکاردەھێنرێن، ھەروەھا تۆمەتبار دەکەن بە ئەنجامدانی چەندین تاوان و پێشێلکاری لە سەرتاسەری کیشوەری ئەفریقا بەتایبەت لە سوریاو لیبیا و کۆماری ئەفریقای ناوەراست و  مالی. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕاپۆرتەکە جەختدەکاتەوە لە پێویستی دانانی مافەکان و خۆشگوزەرانی بە ساڵاچوان وەک کاری لەپێشینەی ھەوڵە کۆمەڵایەتییەکان بۆ بەدیھێنانی داھاتوویەکی بەردەوام، لەکاتێکدا جیھان بەردەوامە لە بەرەنگاربوونەوەی قەیرانە فرە رەھەندەکان، لەوانەش بەرزبوونەوەی خەرجییەکانی ژیان.

بە پێی راپۆرتەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان، پێشبینی دەکرێت ھەر منداڵێک کەلە ساڵی ٢٠٢١ لەدایکبووە بە تێکڕا ٢٥ ساڵ زیاتر بژی لەو منداڵەی لە ساڵی ١٩٥٠ لە دایکبووە، پێشبینیش دەکرێت ژنان ٥ ساڵ زیاتر لە پیاوان بژین.

لەسەر ئاستی کیشوەرەکان، راپۆرتەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان پێشبینی کردووە  لە ناوچەکانی باکوری ئەفریقا و رۆژئاوای ئاسیا و ئەفریقا و بیابانی باشور، خێراترین ھەڵکشانی  ژمارەی کەسانی بە ساڵاچوویان بە درێژایی سێ دەیەی داھاتوو تێدا رووبدات. لەکاتێکدا ھەردوو کیشوەری  ئەوروپا و ئەمریکای باکور لەم کاتەدا دوو کۆمەڵگەن زۆرترین رێژەی بە ساڵاچوویان ھەیە.

ڕاپۆرتەکە ھۆکاری ھەڵکشانی تەمەنی گەڕاندووەتەوە بۆ باشبوونی چارەسەرە تەندروستییەکان و خوێندەواری و رێکخستنی سیستمی وەچەخستنەوە.

لی جونھوا بریکاری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری ئابوری و کۆمەڵایەتی رایگەیاند، دەکرێت بە کارکردنی پێکەوەیی رووبەرووی نادادپەروەرییەکانی ئێستا ببنەوە لە پێناو نەوەکانی داھاتوو، ئیدارەدانی ئاڵنگارییەکان و سودوەرگرتن لەو دەرفەتانەی پیربوونی دانیشتوان دەستەبەری دەکەن.

لەگەڵ ئەوەشدا راپۆرتەکە ھۆشداری داوە لە سیستمەکانی بێبەشکردن کە بەدرێژایی تەمەنی مرۆڤ یەکتر بەھێز دەکەن و ئەگەر ھەنگاو نەنرێت بۆ رێگریکردنیان دەبنە مایەی  فراوانبوونی نایەکسانی لە نێوان کەسانی بەساڵاچوو، کە ئەوەش لێکەوتەی بێ ھیواکەری دەبێت بۆ ھەوڵەکانی پێشکەوتن بەرەو بەدیھێنانی گەشەپێدانی بەردەوام.

ڕونیشیکردووەتەوە، فراوانکردنی دەرفەتەکانی کاری گونجاو بۆ ژنان و توێژە پەراوێزخراوەکان لە بازاری کار، رەگەزێکی یەکلاکەرەوەیە بۆ گەرەنتی ئابوری بەردەوام و گشتگیر لە جیھانێکی بە ساڵاچوودا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە کاندیدی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان بوو بۆ پۆستەکەی ئێستای و پێکھێنانی حکومەت، لەسەرەتای دەستبەکاربوونییەوە تائێستاش لەلایەک کار بۆ ئەوەدەکات و ھەوڵی داوە پەیوەندییەکی بەھێز و ھاوسەنگی لەگەڵ ئەمریکا ھەبێت بۆ زیاتر ھاوکاریکردن و پشتیوانیکردنی حکومەتەکەی، لەلایەکی تریشەوە دەیەوێت عێراق بگەڕێنێتەوە بۆ ناو جیھانی وڵاتانی عەرەبی و لە ژێر دەسەڵاتی ئێران و ئەمریکا رزگاری بکات.

سەرەڕای ئەو ھەوڵانەشی، سودانی نایەوێت حکومەتەکەی ببێتە حکومەتێکی حزبی و بکەوێتە ژێر دەسەڵاتی لایەنەکانی ناو چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان بە تایبەتی بە مەبەستی دەرکردنی تەواوی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کە ئەوەش دەبێتە ھۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا بە یەکجاری، بەتایبەتی دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوودا ئەمریکا بەھۆی بردنی بڕێکی زۆری دۆلار لە عێراقەوە بۆ ئێران بە تەواوی لە بەغداد نیگەرانە.

سودانی دەرکردنی بڕیارێک بۆ مەبەستی کۆتاییھێنان بە ئەرکی تەواوی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بە قورس و ھەنگاوێکی داھاتوو نادیار و ئاڵۆز دەزانێت، چونکە رەوشی ئێستای ئەفغانستانی لە دوای کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لەبەرچاوگرتووە و پێیوایە ئەگەر لە داھاتوودا ھەر گۆڕانکاری و پێشھاتێکی مەترسیدار سەرھەڵبدات بە تایبەتی لە رووی ئەمنییەوە، ناتوانێت داوا لە ئەمریکا بکات دووبارە ھێزەکانی رەوانەی عێراق بکاتەوە.

لە بەرامبەریشدا لایەنەکانی ناو چوارچێوەی ھەماھەنگی بە گشتی و ئەو لایەنانەی بە نزیک لە ئێران دادەنرێن بە تایبەتی، فشارێکی زۆریان لەسەر سەرۆک وەزیرانی عێراق دروستکردووەو کار بۆ ئەوەدەکەن بە ھەرێگەیەک بێت سودانی بڕیاری دەرکردنی ھێزەکانی ئەمریکا بدات، سودانیش دڵنیایە لەوەی ئەگەر ھێزەکانی ئەمریکا بە تەواوی لە عێراق بکشێنەوە، حکومەتەکەی لەژێر دەسەڵاتی خۆیدا نامێنێت و دەکەوێتە ژێر دەسەڵات و ھەژموونی لایەنەکانی ناو چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان، بۆیە بەھیچ شێوەیەک نایەوێت بچێتە ژێر باری بڕیارێک بۆ دەرکردنی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...45678...74