کەرکوک تەنھا پارێزگای ناوەڕاست و خوارووی عێراقە کە تێیدا بەنزین بە پسوڵە بە نرخی ٤٥٠ دینار دابەشبکرێت، بەڵام بۆ دەستکەوتنی ئەو بەنزینە شۆفێران کاتێکی زۆریان بەفیڕۆ دەچێت، بەرپرسانی ئیداری پارێزگاکەش ئامادەن لەسەر ئەو گرفتە ڕوونکردنەوە بدەن.
سەرەڕای کەمی خزمەتگوزارییەکان، نزیکەی ١٠ ساڵە ١٥٠ خانوو بۆ کەسوکاری شەھیدان دروستکراوە، بەڵام بێ خزمەتگوزاریین و بەھۆی کەمی ئاو و کارەبا و خراپی ڕێگەوبانەوە، گەڕەکەکە نزیکە لە چۆڵبوون.
وەستا "ڕەفیق تۆفیق"یش زۆربەی تەمەنی بە کڕین و فرۆشتنی باڵندە لەو بازاڕە بەسەربردووە و خۆشەویستی بۆ باڵندەکانی وایکردووە لە کارەکەی دوور نەکەوێتەوە و بەردەوام بێت.
ئەندازیاری کومەڵگەی پیشەسازی نوێش دەڵێت، ھیچ کێشەیەک لە پیشەسازیی نوێدا نییە، چونکە پڕۆژەکە بە شێوەیەکی مۆدێرن و سەردەمیانە دروستکراوە.
ھەوڵیش دەدەن پڕۆژەکەیان فراوانتر بکەن بۆ ئەوەی بەرھەمەکەیان ڕەوانەی شارەکانی تری عێراق بکەن.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوەدانکردنەوەی ھەڵەبجەش چاوەڕوانە لەبودجەی ٢٠٢٢ بڕی یەک ملیار و چوارسەد ھەزار دیناریان بۆ خەرج بکرێت تاوەکو بتوانن تەواوی پڕۆژەکە بخەنە خزمەتی ھاووڵاتیان.
ئەوەش بەھۆی سزاکانی وڵاتانی خۆرئاوا بۆ سەر روسیا و بەرزبوونەوەی ئاستی ھەڵاوسان لەو وڵاتەدا. بەپێی ئەو لێکۆڵینەوەیە، پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ زیاتر لە ١٥ ھەزار سەرمایەدار و ملیۆنێری روسی کۆچ بکەن و زۆرینەشیان روو لە ئیمارات بکەن.
راوچییەکیش داوا دەکات بە تۆڕی ورد ماسی راو نەکرێت لەپێناو پاراستنی سامانی ماسی، بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین، لە ماوەی قەدەغەی راوەماسیدا زیاتر لە ١٠٠ راوچیان دەستگیرکرادووە و دەستیشیان بەسەر سەدان تۆڕ و قولاپیشدا گرتووە.
سەرگوڵ محەمەد دایکی یەکێک لە پێشمەرگە دیلەکانە و ھەشت ساڵە چاوەڕوانی ھەواڵێکی کوڕەکەیەتی، بەڵام تائێستا ھیچ ھەواڵێکی خۆش کۆتایی بەو چاوەڕوانییە نەھێناوە.
لێپسراوانی ئاسایشی سلێمانیش دەڵێن لەسەر ئاستی پارێزگاکانی ھەرێم و عێراق دەبێتە یەکەم تێرمیناڵی ھاوچەرخ لە بازگەکاندا.
ساڵانەش زیاتر لە ٢ ھەزار بتڵ خوێن لەلایەن خۆبەخشانەوە بە بانکی خوێن دەدرێت و بە پێی نەخۆشی و پێویستی بە ھاوڵاتیان دەدرێت.
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی کوردیش لە کەرکوک، لە ساڵانی رابردوو ڕێژەی دەرچوونی خوێندکاران لە ٧٦% بوو، بەڵام ئەمساڵ ڕێژەکە بۆ لە ٥٧% دابەزیوە.