بۆ ئەوەی مامۆستایان لەکاتی وەرگرتنی مووچەکانیان رووبەڕووی روداوی نەخوازراو نەبنەوە چونکە تا ئێستا ٥ حاڵەتی روداوی ھاتوچۆی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە رێگای کەرکوک-چەمچەماڵ تۆمارکراوە.
حکومەتی خۆجێی کەرکوکیش لیژنەیەکی بە بەشداری تەواوی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان پێکھێناوە بۆ روبەڕوبوونەوەی سواڵکردن، بەڵام نەک نەتواندراوە کۆتایی پێبھێندرێت بەڵکو زیاتر بووە.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی ھەرێم رایگەیاند، ئەو ھاووڵاتیانەی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج سەردانی سعودیە دەکەن، ماوەی مانگێک لەو وڵاتە دەمێننەوە، بڕی تێچوی گەشتی حەج بۆ ھەرحاجیەک ٤ ھەزار و ٧٠٠ دۆلار دیاریکراوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە خولێکدا ڕاھێنان بە کارمەندانی مەڵبەندە تەندروستیەکانی سلێمانی دەکات بۆ ئەوەی لە ڕۆژانی داھاتوودا خزمەتگوزاری سەرەتایی تەندروستی واتە سیستمی کوتان و چاودێری دایکی دووگیان و خۆراکی منداڵ و ئەو خزمەتگوزاریانەی لە مەڵبەندەکان پێشکەش دەکرێن، بکرێن بە ئەلیکترۆنی.
ئەم پڕۆژەیە بە پاڵپشتی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان ئامادە کراوە و سلێمانی یەکەم پارێزگای عێراقە کە جێبەجێی دەکات.
ئەندامێکی لیژنەی بەدواداچوونی پڕۆژەکەش دەڵێت، پڕۆژەکە پێویستی بە ٧٠٠ ڕۆژ ھەیە و بە تەواوبوونی کێشەی کەمئاوی بۆ ٢٥ ساڵ چارەسەر دەکات.
بەرپرسی لیژنەی سوتەمەنیش دەڵێت، ئیدارەی زاخۆ لە ھەوڵی چارەسەرکردنی گرفتەکەدایە.