لەبارەی رووداوەکەوە فازڵ حاجی وتەبێژی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەولێر رایگەیاند، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری دۆج بووە و بە خێرایی زیاتر لە ١٠٠ کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا خۆی کردووە بەناو یاریگایەکی منداڵاندا و ٧ کەس برینداربوون.
شایەتحاڵێک بە کوردسات نیوز رایگەیاند، سەعات ٥:٣٥ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی بەکرەجۆی سلێمانی، بەھۆی شۆرتی کارەباوە ماڵێک سوتا. وتیشی، بەھۆی ڕووداوەکەوە ژن و مێردێک سووتان و دواتر گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش کە پورزایانە برینداربووە. راشیگەیاند، ژنەکە تەمەنی ٣٨ ساڵە و مێردەکەشی ٣٩ ساڵ، دوو منداڵیان ھەیە و ئەوان سەلامەتن